سه‌رکه‌وتن
به‌ره‌و
گلۆبالیزم
(عولمه)
سالی 1939 و سه‌ر
له ئێواره‌ی
شه‌ڕی جیهانی
دووه‌م
،ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا،
خاوه‌نی
سوپایه‌کی ته‌نها
185000 که‌سی بوو،
بودجه‌ی
ساڵانه‌که‌شی
له 500 ملیۆن
دۆلار که‌متر
بوو.ئه‌و کات
ئه‌مه‌ریکا
نه هاوپه‌یمانێتی
سه‌ربازی هه‌بوو
و نه هیچ
هێزیکیشی له
ده‌ره‌وه‌ی
ووڵاته‌که‌ی
جێگیر بوو.
ئه‌مه‌ریکیه‌کان
ئه‌وکات
سیاسه‌تی خۆ
به‌دوور گرتن
و دابڕانیان
بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردبوو.
وایان ده‌زانی
ووڵاته‌که‌یان
دووره له هه‌موو
مه‌ترسیه‌ك
،نه‌ك له‌به‌ر
هێزه سه‌ربازییه‌کانیان،
یان هاوپه‌یمانیه‌تیه‌کانیان
،به‌ڵکو به
هۆی دووری
ووڵاته‌که‌یان
له هه‌ر
دوژمنێکی
چاوه‌ڕوان
کراو.
چڵ و پێنج
ساڵ دواتر، ئه‌مه‌ریکا
بووه خاوه‌ن
هێزێکی سه‌ربازی
زه‌به‌لاحی
ده‌ریایی و
ئاسمانی ئه‌وتۆ،
که بودجه‌ی
وه‌زاره‌تی
به‌رگرییه‌که‌ی
گه‌یشته
زیاتر له 300 هه‌زار
ملیۆن دۆلار،
بووه خاوه‌ن
سوپاییه‌کی
1،5 ملیۆن سه‌ربازی
و هاوپه‌یمانیه‌تی
له گه‌ل 50 نه‌ته‌وه‌ی
دونیا ، بنکه‌ی
سه‌ربازیشی
له 117 ده‌وله‌ت
دانا.به‌کورتی
ئه‌مه‌ریکا
بووه خاوه‌ن
هێزیکی له
ناوبردنی ئه‌وتۆ،
که توانای چه‌ندجار
له ناوبردنی
هه‌موو دونیای
هه‌بێ.
ئه‌مه‌ریکا
هێزه‌کانی
خۆی بۆ ده‌ست
تێوه‌ردان له‌م
ووڵاتانه به‌کار
هێنا
(ڤیتنام،لاوس
،که‌مبۆدیا،
لوبنان،
کۆماری دۆمه‌نیکان،
گرینادا،ئه‌مه‌ریکای
ناوه‌ڕاست) و
پشتیوانیشی
له
داگیرکردنی
کوبا کرد.هه‌روها
هێزه‌کانی
خۆی به
دونیادا
بڵاوکرده‌وه
بۆ پشتیوانی
کرد له حکومه‌ته
دۆسته‌کانی و
شه‌ڕی گرانبه‌های
کۆریاشی خسته
ئه‌ستۆی خۆی.
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وهه‌موو
خه‌رجیه
زۆره‌ی ئه‌مه‌ریکا
کردی، له که‌ل
وپه‌لی جه‌نگی
و بڵاوکردنه‌وه‌ی
هێزه‌کانی به‌دونیادا،
شۆڕشی ته‌کنۆلۆژی
توانی زاڵ بێ
به‌سه‌رفاکته‌ری
پاراستن به هۆی
دووره ده‌ستی
و
دابڕان،.بۆیه
جارێکی تر
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌مه‌ریکا
که‌وته‌وه
مه‌ترسی. به‌زینی
ئه‌مه‌ریکا
له شه‌ڕی
ڤێتنام و
لاوازی
نوسینگه‌ی سه‌رۆك،
سه‌رشۆڕی بۆ
ڕیچارد
نیکسۆن هێنا ،
وای له
ئه‌مه‌ریکا
کرد جارێكی تر
پاشه‌کشه
بکاو به‌ندۆله‌که‌ی
به‌ره‌ودوا
بچێ و سیاسه‌تی
خۆدابڕین
بگرێته‌وه‌به‌ر.
له ناوه‌ڕاستی
ساڵانی حه‌فتاکانی
سه‌ده‌ی
ڕابردوو، خه‌ڵك
که‌متر گرنگی
به‌کۆمۆنیزم
ده‌دا و به‌لایانه‌وه
گرنگ نه‌بوو
که کام ووڵات
کۆمۆنیزمه و
بۆچی.هه‌روها
خه‌ڵك گه‌یشتنه
قه‌ناعه‌ت که
هێزی ئه‌مه‌ریکاش
سنووری بۆ هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که هێزه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا
که‌میان نه‌کردبوو،
به‌ڵام
خێرایی گه‌شه‌سه‌ندنه‌که‌ی
که‌می
کردبوو، ده‌ست
تێوه‌ردانه‌کانیان
له ئه‌فه‌ریقاو
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست له
پێناو ده‌ستکه‌وت
ئه‌وه‌نده‌ی
نه‌ده‌هێنا
بۆیه ڕه‌تکرانه‌وه
له‌لایه‌ن گه‌لی
ئه‌مه‌ریکی
خۆی.
له ساڵانی
چله‌کان،په‌نجاکان
و شه‌سته‌کان
په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ل
روسیا‌و چین
بالیان
کێشابوو به‌سه‌ر
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریکا ،
به‌لام له حه‌فتاکان
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریکا
گۆڕاو وزیاتر
گرنگی به
ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و
جیهانی سێیه‌م
ده‌دا.
له هه‌شتاکانی
سه‌ده‌ی
ڕابردوو
جارێكی تر به‌ندۆلی
ئه‌مه‌ریکا
به‌ره‌و پێشه‌وه
هاته‌وه‌وکه‌وه‌ته‌وه
دژایه‌تی
کردنی
کۆمۆنیزم.ڕۆنالد
ڕیگنی سه‌رۆکی
ئه‌وسای ئه‌مه‌ریکا،
که‌وته‌وه
تاودانی ئه‌سپی
پێشبڕکێی چه‌ك
و پاره‌یه‌کی
یه‌کجار زۆری
له پێشخستنی
چه‌که ته‌قلیدی
و سترایجیه‌کان
خه‌رج کرد.گه‌لێ
کرده‌وه‌ی
دوژمنکارانه‌شی
ده‌رحه‌ق به
ناوه‌ڕاستی
ئه‌مه‌ریکاو
گرینادا و
لوبنان ئه‌نجامدا،
گه‌مارۆی
ئابوریشی
خسته سه‌ر
سۆڤیاتی
جاران. ئه‌م
لادانانه‌ش
گۆڕانکاری سه‌رسوڕهێنه‌ر
بوون.
پێش شه‌ڕی
جیهانی دووه‌م
،زۆرینه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان
گۆڕینه‌وه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
نێو گه‌لانیان
پێ ڕه‌وا
بوو.پێشیان
وابوو که
پاراستنی
ئاسایشی
جیهانی ئه‌رکێکی
هاوبه‌شه له‌نێو
گه‌لان ،که‌سیش
سوودمه‌ند نابێ
له شه‌ڕ.باوه‌ڕ‌هێنان
به ئاشتی
سروشتیه‌و شه‌ڕیش
کاری شه‌یتانه
یاهی مرۆڤی شێت.
سه‌یره گه‌لێك
وولاته‌که‌ی
له ئه‌نجامی
شه‌ڕ په‌یدا
کردبێ ، ده‌سه‌لاتیشی
به‌شه‌ڕ به‌ده‌ست
هێنابێ ،هه‌ر
له‌ساییه‌ی
شه‌ڕی ناوه‌خۆی
خوێناویشه‌وه
بوبێته خاوه‌ن
شۆڕشی پیشه‌سازی
و کۆلۆنیا و
ئیمپریالزم
،باوه‌ڕی به‌وه
بێ که شه‌ڕ
سود به که‌س
ناگه‌یه‌نێ!!
شیکردنه‌وه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا
بۆ بنچینه‌کانی
په‌یوه‌ندی
نێو نه‌ته‌وه‌یی
پیش شه‌ڕی
جیهانی دووه‌م،
به توندی که‌وتنه
ژێر کایگه‌ری
کێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
هه‌ریه‌ك له
ئه‌مه‌ریکا و
به‌ریتانیا و
فه‌ره‌نسا به
به‌رژه‌وه‌ندییه
نێونه‌ته‌وییه‌کانی
خۆیان ڕازی
بوون، بۆیه
خوازیاری
ئاشتی بوون و
شه‌ڕییان نه
ده‌ویست. به‌ڵام
هه‌ریه‌ك له
ئه‌لمانیاو
ئیتالیا و
ژاپۆن به به‌شی
خۆیان ڕازی نه
بوون،بۆیه
داوای
گۆڕانیان ده‌کرد،
بێ ئه‌وه‌ی په‌ناببرێته
به چه‌ك له
پێناوی. به‌لام
جیاوازییه‌کی
سه‌ره‌کی هه‌بوو
له نێوان
ویستی ئه‌وان
و بۆچونی ئه‌مه‌ریکا
ده‌رباره‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی
جیهان له‌ئاشتی.
له کاتی شه‌ڕی
جیهانی دووه‌م
و پاش شه‌ڕه‌که‌ش
ئه‌مه‌ریکا
هه‌لوێستی
خۆی گۆڕی ، هه‌رچه‌نده
په‌رۆشی شه‌ڕ
نه‌بوو، به‌ڵام
فێری قه‌بوڵ
کردنی بوو ،
ووریا بووه‌وه
له و مه‌ترسیانه‌ی
که له‌وانه‌یه
ڕووبه‌ڕووی
ببێته‌وه.
هێرشه‌که‌ی
ژاپۆن بۆ سه‌ر
ته‌نگه‌ی
هاربه‌ری ئه‌مه‌ریکی،
بیر‌و باوه‌ڕی
ئه‌مه‌ریکیه‌کانی
به‌ته‌واوی
گۆڕی،هاتنه
سه‌ر ئه‌و
بڕوایه‌ی که
ئه‌گه‌ر شه‌ڕی
دوژمن له
ووڵاتی خۆی نه‌که‌ن
ئه‌وا ده‌بێ
له سان
فرانسیسکۆ له
دژییان بجه‌نگن.
هه‌ر ئه‌مه‌ش
وای له زۆربه‌ی
ئه‌مه‌ریکیه‌کان
کرد که
پشتیوانی سه‌رۆکه‌که‌یان
بکه‌ن له شه‌ڕی
سارد دژ به
بلۆکی
کۆمۆنیزم.
هه‌روها پێش
که‌وتنی ته‌کنۆلۆژیا
هۆیه‌کی
تربوو ، که
جارێکی تر ئه‌مه‌ریکا
په‌ل بهاوێت
بۆ ده‌ره‌وه.
چونکه بۆ
جاری یه‌که‌مه
له مێژووی ئه‌مه‌ریکا،
که ڕووبه‌ڕووی
مه‌ترسییه‌کی
ده‌ره‌کی بێ
،له ساییه‌ی
که‌شتییه سه‌ربازییه
خێراکان،
فرۆکه جه‌نگیه‌کان،
چه‌که ناوه‌کییه‌کان
و مووشه‌که
کیشوه‌ر بڕه‌کان،ئه‌وانه
هه‌موویان
مه‌ترسییان
له سه‌ر
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌مه‌ریکا
دورست کردووه.
له هه‌مان کاتدا
ئه‌مه‌ریکا
ڕووبه‌ڕووی
مه‌ترسی
ئابووری
بێگانه بووه‌وه
به بۆچونی
خۆیان.
پێش
شه‌ڕی جیهانی
دووه‌مئه‌مه‌ریکا
بایی خۆی
(الأکتفاء
الذاتي) هه‌بوو به‌تایبه‌تی
له ڕووی سه‌رچاوه‌ی
ووزه و به‌رهه‌می
ئاسن و
کشتوکاڵ ، به‌لام
پاش شه‌ڕ به‌هۆی
ئالۆزی
ئابووری و ئه‌و
پێش که‌وتنه
زه‌به‌لاحه
ئابووریه‌یی
به‌خۆیه‌وه‌ی
بینی ، هه‌روها
گه‌ڕان به‌دوای
سه‌رچاوه هه‌رزانه‌کانی
ووزه ،وای له
ئه‌مه‌ریکا
کرد که پشت
به سه‌رچاوه‌ی
ده‌رکی ببه‌ستێ
بۆ ئابوریه‌که‌ی.
سه‌یر ئه‌وه‌یه
که‌ئه‌مه‌ریکا
له ساڵانی هه‌شتاکان
ده‌بێته
خاوه‌ن گه‌وره‌ترین
هێز له
دوونیا ، که‌چی
پێی وایه
ئاسایشی وه‌ک
ساڵانی سیه‌کان
پارێزراو نیه.
ده‌ره‌نجامه‌کانی
شه‌ڕی جیهانی
دووه‌م ئه‌مه‌ریکا
ده‌گه‌یه‌نێته
ترۆپکی
ئابووری و ده‌بێته
تاکه ده‌وڵه‌تی
خاوه‌ن
ئابووری ته‌ندروست
و پڕۆژه‌ی
پیشه‌سازی له بار بۆبه‌رهه‌م
هێنانی هه‌موو
که‌لوپه‌لێك
و سه‌رمایه‌کی
گه‌شه‌سه‌ندوو.
تاکه ده‌وله‌تی
پیشه‌سازی
ئۆقیانوسی
پاسافیك(ژاپۆن)
داگیر ده‌کاو
کایگه‌رییه‌کانیشی
زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر
هه‌ریه‌ك له
به‌ریتانیا فه‌ره‌نسا
و دڵی پیشه‌سازی
ئه‌وروپا( ئه‌لمانیای
ڕۆژئاوا).
ئۆقیانوسی
پاسافیك و ده‌ریای
سپی ناوه‌ڕاست
ده‌بنه دوو
ده‌ریاچه‌ی
ئه‌مه‌ریکی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه
هه‌مووی، ئه‌مه‌ریکا
ده‌بێته
پاوانکه‌ری
چه‌کی ئه‌تۆمی.
به‌لام
سه‌ره‌ڕای ئه‌م
هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ی
به‌ده‌ستیان
هێنا، له شه‌ڕی
جیهانی دووه‌م
،سه‌رکرده‌کانی
ئه‌مه‌ریکا
له هاوینی سالی 1945
ترسی خۆیان له
دواڕۆژ ده‌رده‌بڕن
به‌م
بیانوانه:
1- هۆی
سیاسی، ترسی
په‌یدابوونی
هێتله‌رێکی
تر. ئه‌وه‌ی
ئه‌م ترسه‌شی
لا په‌یداکردن
رۆلی ستالین و
هه‌ڵس و که‌وته‌کانی بوو.
2-
هۆی ته‌کنۆلۆژی،
پێیان وابوو
ناکرێ هه‌تا
هه‌تایه
نهێنیه‌کانی
چه‌کی ئه‌تۆمی
بپارێزرێ و ئه‌و
پێشکه‌وتنه‌ی
ئه‌لمانه‌کان
به‌سه‌ر
مووشه‌که‌کانیان
هێنابوو، ده‌شێ
له شه‌ڕی
داهاتوو خاکی
ئه‌مه‌ریکا
ببێته
ئامانجی ئه‌م
جۆره چه‌که.
3- هۆی
ئابووری،
پێیان وابوو به
به‌رقه‌راربوونی
ئاشتی له‌وانه‌یه
ئابووری ئه‌مه‌ریکا
جارێکی تر
تووشی سستی
ببیته‌وه‌و
تاکه ڕێگه‌ش
بۆ نه‌هێلانی،
پتر کردنی
بازرگانی ده‌ره‌کی
یه(التجارة
الخارجیة).به‌لام
ئه‌گه‌ر
هاتوو
ووڵاتان بکه‌ونه
خۆمالی کردنی
پیشه‌سازییه‌کانیان
و ده‌رگا به‌ڕووی
به‌رهه‌مه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا
دابخه‌ن، ئه‌وا
ئه‌مه‌ریکا
توانای
پێشبرکێ له‌ده‌ست
ده‌دا.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ئه‌م مه‌ترسیانه‌ش،
ئه‌مه‌ریکا
پێوستی به‌دارێشتنه‌وه‌ی
جیهانی پاش شه‌ڕ
هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ک
که ده‌رگاکان
به‌کراوه‌ی
بهێلرینه‌وه،
پۆ به‌رهه‌مه‌کان
و کۆمپانیاکانیائه‌مه‌ریکاییه‌کان
له گه‌ل چه‌ند
به‌ده‌رییه‌ك
(أستثناءات).
هاری
ترومان و چه‌ندانێکی
تر، که‌وتنه
داواکردنی
دابین کردنی
ئازادییه‌کان
، پریڤاتیزه
(خصخصة
المشاریع)
کردنی پرۆژه‌کان
و به‌پێویستیان
زانی بۆ
پاراستنی
دیموکراتیه‌ت
له ئه‌مه‌ریکا
و ده‌ره‌وه‌ی.
ئه‌م به‌رنامه‌یه
سه‌رکه‌وتنێکی
سه‌ره‌تایی
نازداری له
ئه‌وروپا و
ژاپۆن به‌ده‌ست
هێنا. به‌لام
به‌رده‌وامی
شه‌ڕی
ئابووری له
نێوان ژۆرهه‌لات
و ڕۆژئاوا و
له ناو ئه‌مه‌ریکا
خۆی بووه هۆی
سه‌ر له‌نوێ
سست بوونه‌وه‌ی
ئابووری ئه‌مه‌ریکا.
له ڕاستیدا
ئابووری ئه‌مه‌ریکا
له پاش شه‌ڕ
له هه‌ندێ ڕووه‌وه
پێشکه‌وتنی
به‌خۆوه
بینیبوو له
ئه‌نجامی پێش
بڕکێی خۆ پڕچه‌ککردن(سباق
التسلح).
پێشبڕکێ ی
خۆپرچه‌ککردن
له‌نێوان ئه‌مه‌ریکا
و سۆڤیه‌تی
جاران ،له ئه‌نجامی
باوه‌ڕ به‌یه‌ک
نه‌بوون ، هۆی
ماقولی خۆی هه‌بوو.له
وانه
پێشبڕکێ ی
ئابووری و
جیاوازی
ئایدیۆلۆژیا.
هه‌رئه‌مانه‌ش
بوونه هۆی په‌یدابوونی
پێشبڕکێ ی نه‌وت،
له بیریشمان
نه‌چێ ، فاکته‌رێکی
گرنگی تریش ئه‌وپێش
که‌وتنه ته‌کنه‌لۆژیایه
بوو له پاش
شه‌ڕ ڕوویدا.
به‌ده‌ست
هێنانی چه‌کی
ئه‌تۆمی و
ڕۆکێتی کیشوه‌ر
بڕ ،وای له
هه‌ردوولا
کرد که هه‌رچی
هه‌یانه
بیخه‌نه
خزمه‌ت
پێشبڕکێ که‌وه.
پێشه‌سازی
عه‌سکه‌ری سه‌رچاوه‌یه‌کی
تری به ژه‌نه‌رال
و ئه‌دمیراله‌کان
به‌خشی تا
چاره‌سه‌ری
عه‌سکه‌ری بۆ
کێشه سیاسیه‌کان
دابنێن.چه‌ند
جار سه‌رۆکی
ئه‌مه‌ریکا
وای لێهات
ئامۆژگاری به‌کارهێنانی
چه‌ك په‌سه‌ند
بکا بۆچاره‌سه‌رکردنی
کێشه سیاسیه‌کان
،چونکه
ئاسان و له‌به‌رده‌ست
بوون.هیچ گه‌لێك
یا نه‌ته‌وه‌یه‌ك
نه‌بوو
بتوانێ
نیشانی بدا ،
که توانای له‌ڕوو
وه‌ستانی ئه‌مه‌ریکای
هه‌یه.ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش
تا کۆتایی شه‌سته‌کان
،نه‌یانتوانی
ده‌رس له‌وه
وه‌ربگرن که
هێزی له
ناوبردن،
هێزێکه
ناتوانرێ
کۆنترۆل بکرێ.
وولاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا ،
وه‌ك( رۆما)ی
کۆنی لێهات
بوو، ده‌ستی
ده‌خسته هه‌موو
کێشه‌کانی
جیهان.
وولاتێك
داببڕایه
یان بچووایه
ڕیز بلۆکی
کۆمۆنیزم، ئه‌مه‌ریکا
به‌مه‌ترسی
دا ده‌نا بۆ
سه‌ر ئاسایشی
خۆی وپێی
نارحه‌ت ده‌بوو.
تا وایان
لێهات
زیاترباوه‌ڕییان
به پێشهاته‌کان
ده‌کرد له
خودی ڕووداوه‌کان.بۆیه
له‌وسه‌رده‌م،
ده‌نگۆی
دۆمینۆ په‌یابوو.بۆ
نمونه، کێ
حوکمی کۆماری
دۆمه‌نیکان
ده‌کا ،که سه‌ربه
کۆمپانیایه‌ك
یا دووی ئه‌مه‌ریکی
بوو. له‌ڕاستیدا
هیچ شتێکی ئه‌وتۆ
له‌م دوورگه‌یه
ڕووی نه‌دابوو،
تا ببێته مه‌ترسی
بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا،
که‌چی کۆشکی
سپی و سی ئای
ئه‌ی به
دڵنیاییه‌وه
ده‌یان ووت ئه‌گه‌ر
ئه‌م کۆماره
بکه‌وێته
باوه‌شی
کۆمۆنیزم، ئه‌وا
وه‌ك پولی
دۆمینه، ده‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی
کۆمه‌له
ووڵاتێك به
دوای خۆییدا
بکاته
کۆمۆنییست.
له شه‌سته‌کان،
سه‌رانی ئه‌مه‌ریکا
توانییان وا
له گه‌لی ئه‌مه‌ریکی
بکه‌ن باوه‌ڕ
به‌وه
بێنێ،که به‌رگری
کردنیان له
ڤێتنامی
خواروو به‌رگری
کردنه له
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌مه‌ریکا.
هه‌رچۆنێك بێ
ئه‌م بۆ چوونه
به‌ته‌واوی
جیابوو، له‌و
هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکیه‌کان
که له ساڵی
1939هه‌یان
بوو.یه‌کێک له
هۆیه‌کانی ئه‌م
گۆڕانه گه‌وره‌یه
له هه‌ڵوێستی
ئه‌مه‌ریکیه‌کان
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌و پێشکه‌وتنه
سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی
که هێزه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا
به‌ده‌ستیان
هێنابوو له
بنکه‌کانی ئه‌ودیو
ده‌ریا(مارواء
البحار).هێزه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا
ئه‌و
بۆشاییانه
یان
پڕکردبووه‌وه
که له‌پاش شه‌ڕی
جیهانی په‌یدابوون.جێگیر
بوونی هێزه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا
له‌سه‌ر خاکی
بێگانه ،ئه‌م
خاکانه‌ی
خسته نێو
لیستی به‌رژه‌وه‌ندیه
سه‌ره‌کیه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا.
به‌لام هه‌ڵکشانی
ئه‌مه‌ریکا
به‌ره‌و
گلۆبالیزم بێ
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان
بێ له ئه‌نجامی
له ڕوو وه‌ستانی
کۆمۆنیزم و
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه
ئابووریه‌کان
بوو. چونکه
ئه‌مه‌ریکیه‌کان
جیهانیان له هێتله‌ر
پاراست بوو،
پێیان وابوو
ده‌بێ له
ستالینیشی
بپارێزن و
دیموکراتیه‌تیش
بۆ هه‌مووان
ده‌سته‌به‌ر
بکه‌ن.هه‌ر
بۆیه‌شه ده‌بینین
ئه‌مه‌ریکا
چۆن بلۆکی
کۆمۆنیزم له‌به‌ریه‌ك
هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.کاتێ
عه‌ره‌ب له
سالی 1973 نه‌وتیان
وه‌ك چه‌کێك
به‌کارهێنا،
ئه‌مه‌ریکا
تێ گه‌یشت ،که
ئه‌م ناوچه‌یه
چ کاریگه‌ریه‌کی
له‌سه‌ر
ئابووری جیهانی
هه‌یه.بۆیه
ده‌بێ به‌ته‌واوی
بیخاته ژێر
ڕکێفی خۆی.ئه‌مه‌ریکا
له‌م ساڵانه‌ی
دوایی دا پاره‌یه‌کی
بێ ژماری له
ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانی
خۆی له بۆسنه
و هه‌رزۆگۆڤینیا،
کۆسۆفۆ،
سۆمال ، ئه‌فغانستان
خه‌رج کرد له
پێناو به‌دیهێنانی
مه‌به‌سته‌کانی
خۆی.ڕه‌نگه
گه‌لی ئه‌مه‌ریکی
زۆر ڕازی نه‌بووبن
له‌م هه‌موو
پاره خه‌رجکردنه،ڕه‌نگه
ببوایه‌ته
هۆی که‌م بونه‌وه‌ی
خێرایی ده‌ست
تێوه‌ردانه‌کانی
ئه‌مه‌ریکا،
به‌لام کاتێ
ده‌سته
تیرۆرسته‌که‌ی
بن لادن
گورزێکی جه‌رگبڕ
ده‌سره‌وێننه
ئه‌مه‌ریکا
له سه‌ر خاکی
خۆی ،جارێکی
تر گه‌لی ئه‌مه‌ریکا
پشتیوانی
خۆیان بۆسه‌رانی
ووڵاته‌که‌یان
دووباره ده‌که‌نه‌وه.هه‌ر
ئه‌م
پشتیوانه‌یه‌ش
ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی که
ئه‌مه‌ریکا
سڵ نه‌کاته‌وه
له ته‌فروتونا
کردنی ته‌خت و
تاراجی
تالیبان و سه‌دام،
هه‌ردوو
ووڵاتی ئه‌فغانستان
و عێراقیش به‌هێزی
سوپا داگیر
بکا.دوو حکومه‌تی
لایه‌نگری
خۆی له
جیاتیان
دابنێ.ئه‌وه‌ش
ترسی خستۆته
دڵی هه‌موو
ڕژێمه
تۆتالیتاره‌کانی
دونیا له سه‌رووی
هه‌مووشیانه‌وه
سوریا و ئێران
. چونکه ده‌زانن
نۆبه‌تیان
هاتووه .هه‌ندێکی
تریش له دیکتاتۆره‌کانی
تر به‌په‌له‌پروسکێ
که‌وتوونه‌ته
خۆیان بۆ خۆ
گوونجاندن له‌گه‌ل
ویسته‌کانی
ئه‌مه‌ریکا.
بۆ نمونه
ڕژێمی لیبیا
له شه‌و و
ڕۆژێکدا ده‌رگای
ووڵاته‌که‌ی
بۆ ئه‌مه‌ریکا
ده‌خاته سه‌ر
گازی پشت و هه‌ندێكی
تریشیان سه‌رییان
لێشێواوه و
نازانن چۆن
هاوسه‌نگیه‌ك
په‌یدا بکه‌ن
له نێوان داواکارییه‌کانی
ئه‌مه‌ریکاو
دابین کردنی
به‌رده‌وامی
حوکمه‌کانیان.
وه‌ك ڕژێمه‌کانی
سعودیه و
میسر.
به‌کورتی و
به‌کوردی ئه‌و
ئه‌مه‌ریکایه‌یی
که ده‌یه‌وێ
نیعمه‌تی
دیموکراتی و
سه‌رمایه‌داری
و ئارامی بۆ
هه‌مووان ده‌سته‌به‌ربکا
،به‌ڕاستی ده‌یه‌وێ
هه‌موولایه‌ك
ئه‌وه بکه‌ن
که ئه‌و ده‌یه‌وێ.
ئه‌وه‌ش ڕووی
ڕاسته‌قینه‌ی
گلۆبالیزمه،
ئیتر کێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
خۆی له‌وه‌داده‌بینێته‌وه
با په‌یڕه‌ی
بکا ،ئه‌گینا
با بۆ خۆی به‌دوای
ڕێگه‌چاره‌یه‌کی
تر دابگه‌ڕێ !!
جمال
مه‌لاقه‌ره
28/2/2007
سود
له‌م سه‌رچاوه
ئینگلیزیه
وه‌رگیراوه:
Rise to Globalism
ستیفڤن ئه‌مبروس–
چاپى چواره‌م