موعه‌ممه‌ر
قه‌ززافى
دیکتاتۆرێکى
شێته یا فه‌یله‌سوفێكى
ڕاستگۆیه؟
قه‌ززافى
کێ یه. موعه‌ممه‌ر
تاکه کوڕى
خێزانێکى به‌دوى
بیابانى( سرت )
ه ، که له‌ساڵى
1942 له‌دایك
بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ى
باوکى له‌لایه‌که‌وه
جوتیار بووه‌و
له‌لایه‌کى
تریشه‌وه خه‌ریکى
به‌خێوکردنى
مه‌ڕوماڵات و حوشتر
بووه، بۆیه ئه‌ویش
سه‌ره‌تایی
خوێندنى به
له‌به‌رکردنى
قورئان و
فیقهى
ئیسلامى ده‌ست
پێده‌کا،
پاشان درێژه
به خوێندنى
ئاماده‌یی ده‌دا
له شارى سه‌بها،
به‌ڵام به‌هۆى
چاڵاکى سیاسى
له خوێندن ده‌رده‌کرێ.
بۆ ته‌واو
کردنى خوێندن
ئه‌م جاره‌یان
ڕوو ده‌کاته
شارى میسراته
وله‌پاشان ده‌چێته
کۆلێژى سه‌ربازى
له شارى
بنغازى و به‌پله‌یه‌کى
به‌رز ده‌رده‌چێ.
له سه‌ره‌تایی
ژیانى دا
،بیرى نه‌ته‌وایه‌تى
عبدالناصر
زۆر کارى تێده‌کا،
به‌ڵام پاش
مردنى ناسر و
خێر نه‌بینین
له بیرى
ناسرى ،
بیردۆزێك داده‌نێ
به‌ناوى سێیه‌م
بیردۆزى
جیهانى (النظریه
العالمیه
الثالثه).
ساڵى 1959له‌گه‌ل
چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى
تر‌ى لیبیى ده‌سته‌یه‌ك
به‌ناوى کۆمه‌ڵه‌ى
ئه‌فسه‌رانى
ئازادى
خۆوازى سه‌ربه‌خۆ
داده‌مه‌زرێنن
و له یه‌کى
ئه‌یلولى
ساڵى 1969
شۆرشێكى سپى
به‌سه‌ر
ڕ‌ژێمى پاشایه‌تى
سنوسى داده‌که‌ن
و حوکمى لیبیا
ده‌گرنه ده‌ست،
ناوى
شانشینیه‌تى
لیبیا ده‌که‌نه
کۆمارى
و هه‌مان
دروشمه‌کانى
به‌عسیه‌کان
هه‌لده‌گرن
(یه‌کێتى- سه‌ربه‌ستى-سۆشیالیزم).
ئه‌وکاته قه‌ززافى
ته‌مه‌نى 30
ساڵ و پله‌ى
ئه‌فسه‌ریه‌که‌ى
(ملازم أول)
بوو.له‌سه‌ره‌تادا
پۆستى سه‌ره‌ك
وه‌زیران به
دکتۆر محمد
المغربى
پسپۆڕى نه‌وت
ده‌سپێرن، به‌ڵام
ئه‌وه‌نده‌ى
نه‌برد به‌فیتى
به‌عسیه‌کانى
عێراق و
عبدالناصر،حکومه‌ته‌که‌ى
هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌و
پله‌ى موعه‌ممه‌ر
به‌رز ده‌که‌نه‌وه
بۆ سه‌رهه‌نگ
(عقید) ده‌کرێته
سه‌ره‌ك وه‌زیرانیش
له پاڵ پۆستى
سه‌رۆکایه‌تى
ئه‌نجومه‌نى
شۆڕش. دیاره
خه‌ڵکى لیبیا
ئه‌و کات زۆر
بێزارببوون
له ڕ‌ژێمى
سنوسى چونکه
چه‌ندین پێگه‌ى
سه‌ربازى به
به‌ریتانى و
ئه‌مه‌ریکایی
یه‌کان دابوو.
له‌پێناو
ڕ‌ازى کردنى خه‌ڵك،
کۆدێتا چیه‌کان
هه‌ڵسان به
وه‌رگرتنه‌وه‌ى
بنکه‌ى هوێلى
ده‌ریایی ، له
ئه‌مه‌ریکیه‌کان
به‌ڕێگه‌ى
گفت‌و گۆ و به‌هامن
شێوه بنکه‌سه‌بازیه‌کانى
بنغازی و ته‌برق
و عه‌ده‌میشیان
له به‌ریتانیه‌کان
وه‌رگرته‌وه.
ئه‌م کاره‌یان
بوه مایه‌ى
ده‌سخۆشى گه‌لى
لیبیى له
موعه‌ممه‌ر
قه‌ززافى و
هاوڕێکانى.
له6/4/ 1971
قه‌ززافى هه‌ڵده‌ستێ
به‌ڕاگه‌یاندنى
کۆماره یه‌کگرتووه‌کانى
عه‌ره‌ب
(لیبیا، میسر
و سوریا) ،که
هه‌ر به‌مه‌ره‌که‌بى
له سه‌رکاغه‌ز
مایه‌وه بێ
ئه‌وه‌ى هیچ
بوونێكى هه‌بێ
له سه‌ر ئه‌رزى
واقیع.
له هه‌مان
ساڵ ده‌ورێکى
باڵا ده‌گێرێ
له گێڕانه‌وه‌ى
جه‌عفه‌ر
نومێرى بۆ سه‌رحوکم
و فه‌شه‌ل
پێکردنى
کۆدێتاکه‌ى
شیوعیه‌کانى
سودان.
ساڵى 1973
له دژى ئه‌وه‌ى،
که به‌ریتانیا
سێ دورگه‌که‌ى
ئیماراتى ته‌سلیم
به‌شاى ئێران
کرد ،به‌شه
نه‌وتى
کۆمپانیا به‌ریتانی
یه‌کانى
خۆماڵى کرد‌و
پاره‌یه‌کى
زۆرى لیبیاشى
له به‌ریتانیا
کێشاوه.
ساڵى 1974
یه‌کگرتن له
گه‌ڵ تونس
ڕاده‌گه‌یه‌نێ
و ڕ‌ازى ده‌بێ
که حه‌بیب
بوڕقێبه‌ى سه‌رۆك
کۆمارى تونس
ببێته سه‌رۆكى
کۆماره تازه‌که
، به‌ڵام ئه‌مه
شیان ته‌مه‌نى
24 کاتژمێر نه‌بوو.
قه‌ززافى
له‌سه‌رئاستى
جیهانى و
ئیسلامى، له
ساڵى 1976 که‌وته
یارمه‌تى
دانى موسڵمانه‌کانى
چاد دژ به
حوکمى که‌مینه‌ى
مه‌سیحیه‌کان
به‌سه‌رکردایه‌تى
فرانسوا
تۆمبلباى
دۆستى فه‌ره‌نسا،
به‌ڵام کاتێ
حوسێن حبرى وه‌زیرى
به‌رگرى
حوکمى گرته
ده‌ست ئه‌م
جاره‌یان ، که‌وته
یارمه‌تى
دانى مه‌سیحیه‌کان
به سه‌رکردایه‌تى
گۆگۆنى وداى.
له‌م ده‌ستێوه‌ردانه
گه‌لێ لیبیى
کوژران و پاره‌یه‌کى
زۆریشیان به‌فیڕۆدرا.
هه‌روه‌ها
یارمه‌تیه‌کى
زۆرى
موسڵمانه‌کانى
فلیپینى دا دژ
به حوکمى فێردیناند
مارکۆس و
ئیمیلدا. له‌شه‌ڕى
به‌ینى ته‌نزانیاو
ئۆغه‌نده
یارمه‌تیه‌کى
زۆرى عیدێ ئه‌مینێ
سه‌رۆکى ئۆغه‌نده‌ى
دا دژ به
جۆلیۆس
نایریرى سه‌رۆکى
تنزانیا. .له‌هه‌شت
ساڵى شه‌ڕى
نێوان عێراق و
ئێران
پشتگیرى
ئێرانى کرد له
گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌دى
سوریا.
له‌ساڵى
1976 په‌یوه‌نده‌یه‌کانى
ووڵاته‌کى له
گه‌ل یه‌کێتى
سۆڤیه‌ت توند
ده‌کا و زۆربه‌ى
ئه‌رکه‌کانى
خۆى بۆ عه‌بدول
سه‌لام جه‌لودى
دووه‌م پیاوى
ناوشۆڕش جێ
دێڵێ و خۆى به‌دانانى
فه‌لسه‌فه‌ى
شۆڕشه‌وه خه‌ریك
ده‌کا. و له‌ساڵى
1979 به‌ڕه‌سمى
ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى
خۆى ڕاده‌گه‌یه‌نێ
و ده‌ڵێ من ته‌نها
(زعیم الثوره)
م وهیچى تر
قه‌ززافى
له هه‌شتاکان
به‌ئاشکرا
پشتیوانى له
کاره ته‌رۆریستیه‌کانى
جیهان ده‌کرد،
له‌وانه ته‌قاندنه‌وه‌ى
یانه‌یه‌کى
شه‌وانه له
ئه‌ڵمانیا ،
که کۆمه‌ڵه
سه‌ربازێكى
ئه‌مه‌ریکى
تیا کوژرا ،
له‌تۆڵه‌ى ئه‌وه ئه‌مه‌ریکا
ى سه‌رده‌مى
ڕۆناڵد ڕیگان
له 14/4/1986 به‌چه‌ند
فڕۆکه‌یه‌کى
جه‌نگى ماڵى
قه‌ززافى
بۆردوومان
کرد ، له‌ئه‌نجامدا
هه‌ناى کچى قه‌ززافى
و شه‌ست له
پاسه‌وانه‌کانى
ماڵه‌که
کوژران.وله‌م
دواییه‌شدا
ده ملیار
دۆڵارى به‌ئه‌مه‌ریکادا
له تۆڵه‌ى
قوربانیانى
ته‌قاندنه‌وه‌ى
فرۆکه‌یه‌کى
پان ئه‌مه‌ریکان
له سه‌ر دێى
لۆکه‌ربى.
قه‌زافى
له گه‌ڵ چه‌ندین
ده‌وڵه‌تى وه‌ك
میسر ،سوریا،
مه‌غریب ،
تونس، جه‌زائیر
و سودان یه‌کگرتنى
ڕاگه‌یاند بێ
ئه‌وه‌ى هیچى
سه‌ربگرێ
،بۆیه ئه‌م
جاره‌یان به‌یه‌کجارى
وازى له‌عه‌ره‌ب
هێناو ڕووى
کرده ئه‌فه‌ریقیا.له
کۆنگره‌کانى
کۆمکارى عه‌ره‌بى،
قه‌زافى یان
به‌شدارى
ناکا یان هه‌ندێ
له‌نهێنیه‌کانی
ده‌درکێنى
،ئه‌وه‌ش وا
له سه‌رانى
عه‌ره‌ب ده‌کا،
که به‌شێتى بزانن.
له‌ڕاستیدا
قه‌زافى
زمانى
دیپلۆماسى
نازانێ و حه‌زیشى
له فه‌لسه‌فه‌لێدانه‌و
له‌ڕێگه‌ى
درکاندنى
نهێنیه‌کانى
نێو کۆنگره‌کان
سه‌رانى عه‌ره‌ب
ڕیسوا ده‌کا
به‌رامبه‌ر
به گه‌له‌کانیان.له‌پاش
ته‌واو بوونى
کۆنگره‌ى
ساڵى 1990 له به‌غدا،
سه‌ددام و
حوسنى مباره‌ك
له چاوپێکه‌وتنێکى
ته‌له‌فزیۆنى
عێراق که
ڕاسته‌وخۆبوو،
موعه‌ممه‌ریان
له نێوان
خۆیان
دانابوو،
کارمه‌ندى ته‌لفزیۆنه‌که
ڕاى قه‌زافى
پرسى له سه‌رئاستى
کۆنگره‌که،
ئه‌ویش ووتى
ئاسته‌که‌ى
سفر بوو، سه‌ددام
له‌وه ده‌چوو
هه‌رگیز چاوه‌ڕوانى
ئه‌م وه‌ڵامه
نه‌بێ، بۆیه
ووتى چۆن هیچ
بوو، ئه‌ویش
ووتى یا أبو
عدى
مێوانداریه‌که‌تان
بێ قسور بوو
به‌ڵام ناوه‌ڕۆکى
کۆنگره‌که
هیچ په‌یوه‌ندى
به‌وه‌وه نه‌بوو
که‌تۆ له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانى
ووڵاته‌که‌ت
بڵاوتکردنه‌وه.
به‌ڕاستى
ئه‌وکاته خه‌ڵکى
عێراق که‌سیان
نه‌بینیبوو
له‌سه‌ر شاشه‌کانى
ته‌له‌فزیۆنى
عێراق به‌م
جورئه‌ته
،ئه‌م جۆره
قسانه به‌رامبه‌ر
به‌سه‌ددام
بکا. سه‌ددامیش
،بۆ ئه‌وه‌ى
بابه‌ته‌که
بگۆڕێ و تۆڵه‌ى
ئه‌م قسه‌یه
بکاته‌وه،
ڕووى ده‌مى
کرده موعه‌ممه‌ر
ووتى ئاخر عه‌ره‌ب
سه‌رۆکى وه‌ك
تۆى هه‌یه،
که سنوورى
ووڵاته‌کانیان
به‌ڕووى
هاووڵاتیانى
عه‌ره‌ب داده‌خه‌ن
و باسیش له
یه‌کگرتنى نه‌ته‌وه‌ى
عه‌ره‌ب ده‌که‌ن.
موعه‌ممه‌ر
ووتى ئه‌وه
له حوسنى
موباره‌کى
هاوڕێت
ببپرسه که
کێیه سنورى
ده‌سکردى
نێوان میسر‌و
لیبیا ى قه‌بوڵه.
حوسنیش ووتى
تۆ داتناون
،ئه‌ویش ووتى
من هه‌رکه گه‌ڕامه‌وه
یه‌کسه‌ر
هێماکانى
سنوور هه‌ڵده‌گرم
به‌ڵام تۆش
هێزه‌کانى سه‌رسنورت
لاده. موعه‌ممه‌ر
قه‌زافى ده‌زانێ
که ناکرێ
نهێنیه‌کانى
هیچ کۆنگره‌یه‌ك
ئاشکرا بکرێ ،
به‌ڵام ئه‌و
به‌م ده‌ربڕینانه‌ى
خۆى هه‌موو سه‌رانى
عه‌ره‌بى به
دووڕوو
ناساندووه
به جیهان، ئه‌مه‌ش
زیره‌کى قه‌زافى
ده‌رده‌خا. ئه‌مه
به‌کورتى مشتێ
بوو له خه‌روارى
پڕى هه‌ڵوێسته
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانى
قه‌زافى . پیش
ئه‌وه‌ى بێمه
سه‌ر کڕۆکى
بابه‌ته‌که،حه‌ز
ده‌که‌م هه‌ندێ
له‌هه‌ڵوێسته‌کانى
قه‌زافى به‌رامبه‌ر
به‌کوردیش
باس بکه‌م. قه‌زافى
خۆێ به پشت و
په‌ناى گه‌لانى
زۆرلێکراو ده‌زانێ،
چه‌ند جاریش
یارمه‌تى
شۆڕشى گه‌لى
کوردستانى
داوه به‌چه‌ك
و پاره.دکتۆر
جه‌واد مه‌لا ده‌ڵێ
چومه لاى قه‌زافى
ووتم کاکى سه‌رکرده
(الأخ القائد)
ئه‌م ئاڵایه‌ى
کوردستانم به‌دیارى
بۆ هێناوى
لێمى قه‌بوڵ
بکه.ده‌ڵێ ئه‌ویش
ئاڵاکه‌ى لێ
وه‌رگرتم
ووتى نازانم
له‌کوێى
دابنێم، ووتم
بۆ، ووتى
چونکه ئه‌م
ئاڵایه
شوێنه‌که‌ى
ته‌نها سه‌ر
سه‌ره!!!به‌ڵام
کاتێ مام جه‌لال
بووه سه‌رۆکى
عێراق
کاکى سه‌رکرده
بروسکه‌ى
پیرۆزبایی بۆ
لێنه‌دا.ڕۆژنامه‌نوسێك
لێى ده‌پرسێ
تۆ خۆت به‌دۆستى
کورد داده‌نا،
که‌چى بروسکه‌ى
پیرۆزباییه‌کیشت
پێ ڕه‌وا نه‌بینین،
ووتم من به‌ڕاستى
دڵته‌نگم به‌وه‌ى
که‌کوردێك
بۆته سه‌رۆك
کۆمارى
ووڵاتێکى عه‌ره‌بى
، چونکه چاوه‌ڕوان
بووم جه‌لال
تاڵه‌بانىببێته
سه‌رۆك
کۆمارى کوردستان
نه‌ك هى
عێراق!!!! کاتێ
فه‌له‌ستینیه‌کان
له لیبیا ده‌رده‌کرد،لێیان
پرسى بۆچى فه‌له‌سینى
دوورده‌خه‌یته‌وه
،ووتى من
دووریان ناخه‌مه‌وه
به‌ڵکو له فه‌له‌ستینیان
نزیك ده‌که‌مه‌وه
.ده‌باره‌ى ده‌وڵه‌تى
فه‌لستینى
چاوه‌ڕوانکراویش،ده‌ڵێ
فه‌ڵه‌ستین
وه‌ك تاکه
پێڵاوێك وایه
و جێى دوو پێ ى
تیا نابێته‌وه،
بۆیه داواده‌کا
ناوه‌که‌ى
بگۆڕدرێ بۆ
ئیسراطین. ئێستا
با بزانین پاش
واز هێنانى له
پشتگیرى
کردنى ته‌رۆر
و ئاشتبونه‌وه‌ى
له گه‌ڵ ئه‌مریکا
قه‌ززافى خه‌ریکى
چیه.
هیچ
گومان له‌وه‌دانیه
که خه‌ڵیکى
زۆر له لیبیائه‌م
کابرایه به‌دیکتاتۆر
ده‌زانن،
ڕاستیش ده‌که‌ن
که ده‌ڵێن ئه‌م
شێته سه‌روه‌تێكى
زۆرى ووڵاته‌که‌مانى
به هه‌در
داوه. کاکى
سه‌رکرده
ئێستا ڕایگه‌یاندووه
که ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌و
ته‌نها ڕێچکه‌کان
دیارى ده‌کاو
ده‌بێ شاره‌زایانیش
پراکتیزه‌ى
بکه‌ن.چه‌ند
ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌رله
سه‌ر شاشه‌ى
ته‌لفزیۆنى
موسته‌قله
که‌وته ڕخنه
گرتن له
یاریه‌کانى
جامى جیهانى و
داواى کرد، له
جیاتى ئه‌وه‌ى
له‌ووڵاتێکى
ده‌وڵه‌مه‌ند
ئه‌نجام بدرێ
،با له‌پێنج
شه‌ش وو‌ڵاتى
هه‌ژار ئه‌نجام
بدرێ و هه‌ڵگرتنى
ئامرازى په‌یوه‌ندى
کردنى
ناوبژیوانانیشى
بۆ ڕه‌خساندنى
ده‌ستێوه‌ردانى
ده‌ره‌کى له‌ئه‌نجامى
یاریه‌کان
گێڕاوه.له‌وه‌ش
زیاتر ووتى
قسه‌م له‌گه‌ڵ
بلاترۆى سه‌رۆکى
ڤیڤا کردووه‌و
پێم ووتووه
له جیاتى به‌شدارى
کردنى یانزه
یاریزان به‌رامبه‌ر
یانزه
یاریزان ،با
یاریی یه‌کان
بکرێنه یارى
کۆمه‌ڵگایه‌ك
به‌رامبه‌ر
به کۆمه‌ڵگایه‌کى
تر.کاکى سه‌رکرده
داواى
دورستکردنى
ووڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانى
ئه‌فه‌ریقیا
ده‌کا. دوێنێش
داواى کردنه‌وه‌ى
ده‌رگاى ته‌وافى
که‌عبه‌ى بۆ
جوله‌که‌و مه‌سیحیه‌کان
کرد.
ئه‌رێ
گه‌لۆ قه‌ززافى
شێته؟ ئێ ئه‌گه‌ر
شێته ،شێت
چۆن ده‌توانێ
سی و حه‌ت
دانه ساڵ
حوکمى
ووڵاتێك بکا،
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونى
ئه‌م هه‌موو
نه‌یاره ده‌رکیانه.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن
به‌حوکمى
ئاگروئاسن
حوکم ده‌کا،
ئه‌ى بۆ ڕۆژێك
له‌ڕۆژان نه‌مان
بیست له‌و ده‌وڵه‌ته
خۆپێشاندانێك
به‌فیشه‌ك
دامرکاندرابێته‌وه
یان سه‌د که‌س
له ساڵێکدا
له سێداره
درابن.خۆئه‌گه‌ر
بڵێین فه‌یله‌سوفه
ئه‌وا سوقرات
و ئه‌فڵاتون
له‌داخا له‌گۆڕ
ڕاست ده‌بنه‌وه.
خۆئه‌گه‌ر
پیاوێکى
هۆشمه‌ندیش
بوایه ئه‌م
هه‌موو سه‌روه‌ت
و سامانه‌ى
ووڵاته‌که‌ى
به‌فیڕۆ نه‌ده‌دا.ئه‌گه‌ر
گه‌وج (أحمق )
یش بوایه وه‌ك
سه‌دامى ده‌کرد
و خۆى له به‌ڵاى
ئه‌مه‌ریکا
لانه‌ده‌دا .به‌ڕاى
تۆ ئه‌ى خوێنه‌رى
به‌ڕێز قه‌ززافى
کامیانه:
دیکتاتۆرێکى
شێت، فه‌یله‌سوفێكى
سه‌رلێشێواو،
شێتێکى
ڕاستگۆ؟ به‌بۆچوونى
من ئه‌م
کابرایه
زۆرى حه‌ز له‌وه‌یه
خه‌ڵك به‌سه‌رشان
و باڵى داهه‌ڵبدا
وله‌سه‌ر
ڕێبازى (خالف
تعرف) (دژ به
ده‌ناسرێى) ده‌ڕوا.
سه‌رکرده‌کانى
ئه‌فه‌ریقیا
باش ده‌رکیان
به‌م ڕاستیه
کردووه بۆیه
به‌ڕیز له
دواى قه‌ززافى
نوێژ ده‌که‌ن
و هه‌ڵى ده‌ده‌ن،
ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ردا
ده‌رگاى
ووڵاته‌که‌ى
بۆ واڵا
کردوون.
تا سه‌ددام
له سه‌ر حوکم
بوو قه‌زافى دژایه‌تى
ده‌کرد، له‌م دژایه‌تی
کردنه‌ش گه‌لێ
جار نه‌هامه‌تیه‌کانى
کوردى، وه‌ك
به‌ڵگه‌یه‌ك
له‌سه‌ر گه‌وجى
سه‌ددام ده‌هێناوه.
که‌چى کاتێ
ملى سه‌ددام
کرا به‌په‌ته‌وه،
قه‌زافى بووه
تاکه سه‌رکرده‌یه‌کى
عه‌ره‌ب په‌یکه‌رى
بۆ دورست بکا!!!
خوایه له‌م
شێت و شوره‌مان
به‌دوور
بگــرى.
جمال
مه‌لاقه‌ره
1-03-2007