هه‌موو
ده‌زانین ،که
تا ئێستا
پێناسه‌یه‌کى
یه‌کگرتوو
نیه بۆ ته‌رۆر.
هه‌رچه‌نده
زۆربه‌ى لایه‌نه
په‌یوه‌نداره‌کان
، به‌کار‌هێنانى
سیاسه‌تى
تۆقاندن وکوشت و
بڕ دژ به‌خه‌ڵکى
سیڤیل (مه‌ده‌نى)
بۆ به‌دیهێنانى
مه‌به‌ستێکى
سیاسى ،با ڕه‌واش
بێ به ته‌رۆر
ناو ده‌به‌ن.
عه‌ره‌ب له
جیاتى ووشه‌ى
ته‌رۆرى
ڕۆژئاوایى
،ووشه‌ى
ئیرهاب به‌کاردێنن.
لێره کێشه‌یه‌ك
دێته پێشه‌وه
، ئه‌ویش
هاتنى ووشه‌ى
ئیرهابه له
قورئانى به‌خشنده
( القرآ‌ن
الکریم) که
ده‌فه‌رموێ ( واعدوا
له‌م ما
استطعتم من
قوة ومن رباط
الخيل ترهبون
به عدو الله وعدوكم
واخرين من
دونهم لا
تعلمونهم
الله يعلمهم
وما تنفقوا من
شي‌ء في سبيل
الله يوف اليكم
وانتم لا
تظلمون). واته
هێز په‌یاکه‌ن
بۆئه‌وه‌ى
دوژمنانى
خوا‌و دوژمنه‌کانى
خۆتان و هى تریش
له وانه‌ى که
ئێوه
نایزانن ،به‌ڵام
خوا ده‌یزانێ پێ
بتۆقێنن، و ئه‌وه‌ى
له پێناو
خواشدا خه‌رجى
ده‌که‌ن ،خوا
پاداشتتان ده‌داته‌وه‌و
غه‌درتان
لێناکرێ. که‌واته
بۆ کابرایه‌ك
، که خۆى به‌موسڵمانێکى
ته‌واو بزانێ
ته‌رۆر جێگه‌یی
شانازییه (ئه‌گه‌ر
ته‌رۆر به‌ماناى
ئیرهابه عه‌ره‌بیه‌که‌ى
ناو قورئانى
به‌خشنده بێ)،نه‌ك
مایه‌یی قێزه‌وه‌نى
و دژ به‌مرۆڤایه‌تى،
هه‌رچه‌نده
ئیسلام خۆشى
پێناسه‌یه‌کى ڕوونى
نیه بۆ
دوژمنانى خوا.
به‌ڵام لاى هه‌مووان
ئاشکرایه که
زانایانى
ئیسلام
باوه‌ڕیان
به مسئه‌له‌ى
ته‌ئویل کردن
هه‌یه (واته
بادانى ملى
ووشه به‌شێوه‌یه‌ك
که له‌گه‌ل
مه‌به‌سته‌کانى
ئه‌وان تێك
بکاته‌وه).
واته ئه‌گه‌ر
کرده‌وه‌یه‌کى
ته‌رۆریستى
به قازانجى
ئه‌واندا نه‌شکایه‌وه
، به‌ئاسانى
ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌ك
لێکی بده‌نه‌وه
،که گوایا دژ
به‌شه‌رعى
ئیسلامه وه
به‌پێچه‌وانه‌ش
ئه‌گه‌ر به
قازانجى ئه‌وان
بوو، ئه‌وا
ڕێکه له گه‌ل
شه‌رع . هه‌ربۆیه‌شه
،هه‌رگیز
گوێمان له
زانایانى
ئاینى
موسڵمان
نابێ، که
کوشتنى چه‌ند
مناڵه جوله‌که‌یه‌ك
به‌دژى شه‌رع
بزانن. که‌چى
زۆر جار
گوێمان لێ ده‌بێ
،که کرده‌وه‌یه‌کى
ته‌رۆریستى
دژ به خه‌ڵکى
مه‌ده‌نى
لێره وله‌وێ(
له ووڵاتانى
عه‌ره‌بى) به‌دژى
شه‌رعى
خواوپێغه‌مبه‌ر
له‌قه‌ڵه‌م
ده‌ده‌ن.
دیاره من مه‌به‌ستم
ته‌نها
لێکدانه‌وه‌ى
ئه‌و
موسڵمانانه‌یه
که پاساوى شه‌رعى
بۆ کرده‌وه
ته‌رۆریستیه‌کان
ده‌هێننه‌وه
،نه‌ك خودى
ئاینى ئیسلام.
ئه‌م ته‌رۆره‌ى
ئیمڕۆ به‌ناوى
ئاینى
ئیسلامه‌وه
ده‌کرێ، سه‌ره‌تاکانى
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ فیقهى (
الولا‌ء
والبراء) ى سه‌رده‌مى
په‌یدابوونى
مه‌زهه‌به‌کان
که دواى
پێغمبه‌ر (د.خ)
به‌سه‌د ساڵ
هاتوون. کاتێ
مه‌زهه‌بێك
خه‌ڵکى
موسڵمان دابه‌ش
ده‌کا له
نێوان لایه‌نگرو
بێ به‌رى له
ئاینى ئیسلام.
حه‌سه‌ن به‌نناى
دامه‌زرێنه‌رى
بزوتنه‌وه‌ى
برایانى
موسڵمان (
حرکة الأخوان
المسلمین)، له
سه‌ده‌ى
ڕابردوو ، مه‌سه‌له‌ى
ته‌کفیروته‌هجیرى
هێنا گۆڕێ (
واته به
کافر زانینى
حوکمى غه‌یره
ئیسلامى و
جائز بوونى
کۆچ کردن ،له
پێناو په‌یداکردنى
هێز بۆ
ڕووخانى ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته).
به‌ڵام پاش سه‌رکه‌وتنى
کۆدێتا سه‌ربازییه‌که‌ى
جه‌مال عه‌بدولناسر
له میسر و
بره‌و سه‌ندنى
بیرى نه‌ته‌وه‌یی
عه‌ره‌بى
شکستى به
بزوتنه‌وه‌که‌ى
حه‌سه‌ن به‌ننا
هێنا. پاش
مردنى ناسر و
دواى شکستى
بیرى نه‌ته‌وه‌یی
عه‌ره‌بى له
سه‌رده‌ستى
حیزبى به‌عس
له عێراق و
سوریا
،جارێکى تر عه‌ره‌ب
په‌نایان
برده‌وه به‌ر
فیکرى ته‌ته‌روفى
(زیاده‌ڕه‌وى)
ئاینى. به‌ڵام
پاڵه‌وانى ئه‌م
جاره‌یه‌یان
کابرایه‌کى
فه‌لستینى
بوو ،به‌ناوى
عه‌بدوڵا عه‌زام
. ئه‌م پاڵه‌وانه
له گه‌رمه‌ى
داگیر کردنى
ئه‌فغانستان
له لایه‌ن
سۆڤیاتى
جاران ، له‌جیاتى
ئه‌وه‌ى ڕووى
جیهاده‌که‌ى
له‌ڕزگارکردنى
فه‌له‌ستین
بکا ،ڕێگه یه‌کى
ئاسانى گرته‌به‌ر،
ئه‌ویش ڕێگه‌ى(
سى ئاى ئه‌ى)
بوو و ڕووى
کرده
پاکستان و له‌ێشه‌وه
به‌ره‌و
جیهاد کردن له
ئه‌فغانستان
دژ به
داگیرکه‌رى
سۆڤیاتى
مولحید. کورد
واته‌نى چى
بچێنى ئه‌وه‌ش
ده‌وریته‌وه
، ئه‌مه‌ریکا
ش خۆى ئه‌م
گروپه ته‌رۆریسته‌ى،
که
ئێمڕۆ به‌ده‌ستى
ئه‌وان ڕۆڵه‌کانى
ده‌کوژرێن دورستکرد.
ئه‌فغانستانى
سه‌رده‌مى
زاهیر شاه که
به‌یه‌کێك له
دواکه‌وتووترین
ووڵاته
ئیسلامیه‌کان
ده‌ژمێردرا ،
بۆ دژایه‌تى
کردنى سۆڤیات
و ڕژێمه‌تازه‌که‌ى
نه‌جیبوڵا
،بووه
باشترین
مۆڵگه‌ى ته‌رۆریستان
له سایه‌یی
سیاسه‌تى چه‌وتى
ئه‌مه‌ریکا.
هه‌ر له‌وێوه
پلانى لێدانى
سه‌فاره‌ته‌کانى
ئه‌مه‌ریکا
له نایرۆبى و
دارولسه‌لام کێشرا ،
به‌دواى ئه‌وانیشدا
په‌لکێشکردنى
سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان
له سۆماڵ و
سوتاندنیا ن وه
ده‌یان کرده‌وه‌ى
ته‌رۆریستى
قێزه‌وه‌نى
تر تا کار گه‌یشته
سه‌ر هێرشه‌که‌ى
یانزه‌ى
سپتێمبه‌ر،
ئه‌وکاته ئه‌مه‌ریکا
له خه‌وى
خۆشى خۆى
ڕاچڵه‌کێنرا
و شه‌ڕى دژه
ته‌رۆرى به‌رپا
کرد. به‌ڵام
هه‌روه‌كى هه‌ولێرى
گۆته‌نى له
پاش تڕێ خه‌پشێى
بڕێ . ئه‌مه‌ریکا
و جێگره‌کانى
عه‌زام (
ئوسامه‌ى
کوڕى لادن و دکتۆر
ئه‌یمه‌ن زه‌واهرى)
توشى ده‌ردى
پشیله و مشکه‌که
هاتوونه. ئه‌مه‌ریکا
عێراقى بۆ ته‌رۆریستان
کرده نانه
چه‌وره ،تا
له‌وێ ڕاویان
بکا و تا ڕاده‌یه‌کى
باشیش ته‌رۆریستانى
خسته ئه‌م
داوه و به‌ڵاکانیانى
له ووڵاته‌که‌ى
خۆى و هاوپه‌یمانه‌کانى
به‌دوورخسته‌وه
وبه‌ڵام له‌سه‌ر
حسابى خوێنى
سه‌دان هه‌زار
هاووڵاتى
عێراقى نه‌گبه‌ت.
ئه‌وه‌ى به‌ووردى
سه‌رنجى
ڕووداوه‌کان
بدا هه‌ست ده‌کا
، که ته‌رۆریستان
ئێستا ده‌رکیان
به‌م داوه
کردووه‌و خه‌ریکى
سه‌نگه‌ر
گواستنه‌وه‌ن
، ئه‌وه چه‌ند
مانگێکه به‌شێك
له چاڵاکیه‌کانیان
گۆستۆته‌وه
ناو ئه‌فغانستان
و سۆماڵ. ئه‌وا
ده‌بینین
هێزه‌کانى به‌ناو
المحاکم
الأسلامیه
له سۆماڵ ڕۆژ
به‌ڕۆژ شکست
به به‌ره‌ى
دژه تیرۆر ده‌هێنن
و پاش
داگیرکردنى
مه‌قادیشۆى
پایته‌خت و شارى
جه‌وهه‌ر به‌ره‌و
باکوور هه‌ڵده‌کشێن.
ئه‌وه‌ش
ڕۆژانى
تاڵیبان و
داگیرکردنى
کابول و جه‌لال
ئابادمان ده‌هێننه‌وه
یاد ئه‌مه له‌لایه‌ك
،له‌لایه‌کى
تریشه‌وه ئه‌مه‌ریکا
تووشى گه‌رداوى
ئێران و
سوریا‌و
کۆریایی
باکوور بووه
، گه‌لۆ ئه‌تو
بڵێى ئه‌مه‌ریکایه‌ك
ئه‌وا بۆ چوار
ساڵ ده‌چێ نه‌یتوانى
بێ عێراق
ئارام بکاته‌وه،
بتوانێ شه‌ڕى
ئه‌م هه‌موو
به‌ره‌یه به‌یه‌که‌وه
بکا؟ ئه‌و ته‌رۆره‌ى
ئیمڕۆ جیهان
به‌ده‌ستیه‌وه
ده‌ناڵێنێ ،
له‌ڕژێمه
دواکه‌تووه‌کانى
ڕۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاسته‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرن،
که هه‌موویان
به‌شێوه‌یه‌ك
له شێوه‌کان
دورستکراوى
خودى ئه‌مه‌ریکان.
ئه‌مه‌ریکا ،که‌ى
ده‌رگه‌ى
ووڵاته‌که‌ى
بۆ غه‌یرى
ڕۆڵه‌کانى
نیمچه دورگه‌ى
عه‌ره‌بى
واڵا کرد بوو،
تا به‌کیفى
خۆیان پلانى
لێدانى یانزه‌ى
سپتێمبه‌رى
بۆ بکێشن!!! عه‌ره‌بى
سعودى و خه‌لیجى
گورز له ئه‌مه‌ریکا
ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ریکاش
تۆله‌ى خۆى له
گه‌لى خێر له
خۆ نه‌بینیوى
ئه‌فغانستان
ده‌کاته‌وه!!!.
ئه‌مه‌ریکا
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه
نه‌وتیه‌کانى
خۆى چاوپۆشى
له ڕژێمه
دواکه‌وتووه‌کانى
وه‌ك عه‌ره‌بستانى
سعودى و قه‌ته‌ر
و ئیمارات ده‌کا،
هه‌رچه‌نده
زۆرباشیش ده‌زانێ
که ئه‌م
ووڵاتانه
،پشت و په‌ناى
ته‌رۆرن له
جیهاندا.
ڕاسته ڕژێمه‌کانى
نیمچه
دوورگه‌ى عه‌ره‌ب
دۆستى
ئه‌مه‌ریکان
و خۆشیان ناوه
ناوه ده‌که‌ونه
به‌رهێرشى ته‌رۆریستان
،به‌ڵام عه‌ره‌ب
له به‌رئه‌وه‌ى
گه‌وره‌ترین
سودمه‌ندن له
ئاینى ئیسلام
،بۆیه له‌ناڵیش
ده‌ده‌ن و له‌بزماریش.
له سایه‌یى
ئاینى
ئیسلامه‌وه
عه‌ره‌ب
بوونه خاوه‌ن
زمانى یه‌کگرتوو
و به‌عه‌ره‌ب
کردنى هه‌موو
باکوورى
کیشوه‌رى ئه‌فه‌ریقا
و ووڵاتانى
شام . له غه‌زاکانی
سه‌ره‌تاى
ئیسلامیشدا ،
هه‌رچى موڵك
ماڵى به‌تاڵان
بردراو هه‌بوو
،هه‌ر به‌سه‌ر
عه‌ره‌به‌کانى
نیمچه
دوورگه ى عه‌ره‌بدا
دابه‌ش ده‌کرا.
به‌واتایه‌کى
تر عه ره‌ب له‌لایه‌که‌وه
،نایانه‌وێ
به‌ڕژه‌وندیه‌کانیان
له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریکا
و ئه‌وروپا له‌ده‌ست
بده‌ن ، له‌لایه‌کى
تریشه‌وه ده‌زانن
ئاینى ئیسلام
ئه‌ستوورترین
په‌رده‌یه
که بتوانن
دواکه‌وتووى
که‌لتوره‌که‌ى
خۆیانى له‌ژێر
حه‌شاربده‌ن.
بۆیه به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك
پشتیوانى ئه‌و
ته‌رۆره
ئیسلامیه‌ى
ده‌ره‌وه‌ى
سنووره‌کانى
خۆیان ده‌که‌ن
وبۆ دژایه‌تى
کردنیشى له
ناوه‌وه‌ى
ووڵاته‌کانى
خۆیان، هه‌تا
له‌گه‌ل
شاباکى
ئیسرائلیش
هاوکارى ده‌که‌ن.
عه‌ره‌بستانى
سعودى ئێمڕۆ
خۆى به‌میراتگرى
پێغه‌مبه‌رى
ئیسلام ده‌زانێ
و هه‌رچى له‌ده‌ستیشى
بێ بۆ به مه‌زهه‌بکردنى
فیکرى محه‌مه‌د
عبدول وه‌هاب
ده‌یکا. کاتێ
ڕ‌ژێمى سه‌ددام
له سه‌ر حوکم
بوو،
خادیمولحه‌ره‌مه‌ینه‌که‌ى
ئالى سعود ده‌سخۆشى
زینده‌به‌چاڵ
کردنى کورد‌و
شیعه‌ى لێ ده‌کرد،
به‌ڵام پاش
داگیرکردنى
کوێت و نزیك
بوونه‌وه‌ى
ئاگره سووره
له خۆیان ،
عروبه‌و
ئیسلامیان وه‌لا
نا و ده‌رگاى
هه‌موو دۆحه‌ى
موحه‌مه‌دیه‌که‌یان
( نیمچه
دروگه‌ى عه‌ره‌بى)
بۆ هێزه‌کافره‌کان
خسته سه‌رپشت
و سوپاکه‌ى
خۆشیان خسته
ژێر ئه‌وامرى
سه‌رکرده‌یه‌کى
غه‌یره
موسلمان به‌پێچه‌وانه‌ى
شه‌ریعه‌تى
ئاینى ئیسلام.
پاش وه‌ده‌رنانى
سه‌ددام له
کوێت و ئازاد
بوونى به‌شێكى
کوردستان ،
حاکمانى خه‌لیج
له جیاتى
ئیعتزار
هێنانه‌وه
بۆ گه‌لى
کوردستان،
کۆنه ده‌فته‌رى
ئیسلامیان بۆ
هێناینه‌وه
گۆڕێ و له
ژێر په‌رده‌ى
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى
مزگه‌وته‌کانى
کوردستان
،واته هه‌ر
ئه‌ومزگه‌وتانه‌ى
که سه‌ددام
به قورئانه‌وه
ده‌یسوتاندن
و ئه‌وانیش
پاره‌ى چه‌که‌کانیان
بۆ دابین ده‌کرد
،که‌وتنه
نانه‌وه‌ى گه‌راى
فیکرى وه‌هابى
و دورستکردنى گروپه
ئیسلامیه به‌کرێگیراوه‌کانى
خۆیان له
کوردستان. سه‌یره
عه‌ره‌ب ئه‌و
هه‌موو دوو
ڕوویه ده‌که‌ن
بێ ئه‌وه‌ى
تۆزێکیش شه‌رم
له خۆیان بکه‌نه‌وه
و هه‌رئه‌وه‌نده‌ش
ده‌زانن بلێن
کوردستان خه‌نجه‌رێکه
له که‌له‌که‌ى
ئومه‌ى عه‌ره‌بى
دراوه و ئه‌گه‌ر
له ژێرده‌ستى
ئه‌وان
ڕزگارى بێ ده‌بێته
ئیسرائیلى
دووه‌م!!!هه‌رچه‌نده
عه‌ره‌ب
خۆیان ژێرده‌ستى
ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسا
ى پێشکه‌وتوشیان
قه‌بوڵ نه‌بوو،
داوامان لێده‌که‌ن
ژێرده‌ستى
میلله‌تێکى
دواکه‌وتووى
وه‌ك ئه‌وان
به شانازیه‌وه
قه‌بوڵ بکه‌ین!!!!!
له پاش کرده‌وه
ته‌رۆریستیه
که‌ى یانزه‌ى
سپتێمبه‌ر ،
سه‌رۆك بوش
بڕیارى دا، که
سه‌رچاوه‌کانى
ته‌رۆر ووشك
پێ بکا ، به‌ڵام
به‌داخه‌وه
ئه‌مه‌ریکا نه‌ك
هه‌رئه‌و سه‌رچاوانه‌ى
ووشك پێ نه‌کرد
، به‌ڵکو به‌ته‌واوى
سیاسه‌تى خۆى
گۆڕى و خۆشى
زیاتر له ده‌وله‌تانى
خه‌لیج نزیك
کرده‌وه . بێ
گومان هاتنه
پێشه‌وه‌ى
توانا ناوه‌کیه‌کانى
ئێران هۆیه‌کى
گرنگ بوو ، بۆ
گۆڕ‌انى سیاسه‌تى
ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌مه‌ش
جارێكى ئه‌و
ڕاستیه‌مان
وه‌بیر ده‌خاته‌وه
،که ده‌لێ
دۆستایه‌تى
جێگیر نیه،
به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندى
جێگیر هه‌یه
. ئه‌م سیاسه‌ته‌ى
ئه‌مریکاش له
و په‌نده
کوردیه ده‌چێ
که ده‌ڵێ له
کوێ شکاوه و
له‌کوێ ده‌نگ
ده‌داته‌وه*.
*ده‌گێڕنه‌وه
و ده‌ڵێن
کابرایه‌ك ده‌ستى
ده‌شكێ و ده‌برێته
لاى به‌یتار (
جه‌راح) ، تا
ده‌ستى
بگرێته‌وه.
به‌دوو که‌س
کابراى ده‌ست
شکاو ده‌گرن و
کابراى به‌یتاریش
تاهێزى تیایه
ده‌سته
شکاوه‌که‌ى
ڕاده‌کێشێ،
نه‌باده له
کاتى گرتنه‌وه
خواربێ. له‌م
ڕاکێشآنه پڕ
ئازاره‌دا،
کابراى ده‌ست
شکاو بایه‌کى
لێ به‌ر ده‌بێ
و ده‌نگى زۆر
دێ، کابراى به‌یتاریش
له سه‌رخۆ ده‌ڵێ
ئه‌هوو وه‌ئه‌هوو
ئه‌وه له
کوێ شکاوه و
له کوێ ده‌نگ
ده‌داته‌وه.
جمال
مه‌لاقه‌ره
20/06/2006
jamal.sadik@wanadoo.nl