حه‌مه‌ده
ڕووت سه‌رقه‌ڵه‌مداره
(باش کاتبه)
ده‌گێڕنه‌وه
و ده‌ڵێن سه‌رده‌مێك
سوڵتانه‌کانى
ئه‌ستانبول ،
له‌وانه سه‌له‌یمانى
قانونى ،
ڕوویان
دابووه چاکه
کردن،
دانیشتوانى
قه‌ڵه‌مڕه‌و
ئاسوده‌کردن،
له ناو دام‌و
ده‌سگاکانى
ووڵات پیاوى
به‌توانا و
لێهاتوو جێى
خۆیان پێ درابوو
ونرخ وڕێزیان
لێ ده‌نرا.
پاش ئه‌م
یه‌ك دوو
سوڵتانه
شازاده‌کان
ڕوویان کرده‌وه
خراپه و
خراپه‌کارى و
پیاوى باش و
لێهاتوو ده‌ربه‌ده‌ر
کران، له
شوێنى ئه‌وان
پیاوى دووڕوو
و ته‌ڵه‌که‌بازو
پیس وبێ که‌ڵك
سه‌ریان قوت
کرده‌وه، ئه‌م
کرداره ناڕه‌وایانه
گشت میلله‌ته
ژێرده‌سته‌کانى
گرته‌وه و له‌وانه
داموده‌زگاکانى
کوردستانیش.
له‌م
ده‌ورو به‌ره‌دا
پیاوێك ده‌بێ
ناوى حه‌مه‌ده
ڕووت ده‌بێ،
به‌ڕاستى
ناوه‌که‌ى
خۆى لێ ده‌وه‌شێته‌وه،
له‌م
لێشێوانه‌ى
سه‌ڵته‌نه‌تى
عوسمانى ئه‌ویش
یه‌کێك بووه
له‌وانه‌ى
توانیویانه
که‌ڵك وه‌ربگرن
و خۆى بباته
پێش، ده‌بێته
قه‌ڵه‌مدار،
له‌پاشان ده‌بێته
سه‌رقه‌ڵه‌مدارو
ده‌سه‌ڵاتى
گشت ده‌وروبه‌ره‌که‌ى
ده گرێته‌وه،
واى لێ دێ هه‌ولێرى
گۆته‌نى نۆکى
به نۆ پاران
نه‌ده‌خواردو
که‌سى له
ژوور خۆى نه‌ده‌زانى.
ڕۆژێك
پیاوێکى گه‌وره‌و
لێوه‌شاوه
ده‌مرێت، هه‌موو
دانیشتوانى
شار به‌شدارى
ناشتنى ته‌رمه‌که‌ى
ده‌که‌ن و حه‌مه‌ده
ڕووتیش هاوڕێ
که‌مى ناکاو
به‌شدارى به‌خاك
سپاردنه‌که
ده‌کا.له‌سه‌ر
قه‌بران حه‌مه‌ده‌ڕووتى
سه‌رقه‌ڵه‌مدار
چوار ده‌ورى
به‌خه‌ڵك ده‌گیرێ
و حه‌شامه‌تێکى
زۆریش ده‌ست
له سه‌رده‌ستان
به‌رامبه‌رى
ده‌وه‌ستن،
ئه‌ویش هه‌رجاره
به‌لالوتێکه‌وه
لا له یه‌كێك
ده‌کاته‌وه.
پاش ته‌رم له
گۆڕنان
و خۆڵ به‌سه‌رداکردن،
مامۆستا ته‌لقینى
ده‌داو
فاتیحه‌که‌شى
ته‌واو ده‌کا.
پاشان به‌ده‌نگێکى
به‌رز ڕوو ده‌کاته
حه‌مه‌ده
ڕووت و ده‌ڵێ
فه‌رموو به‌گ
بابگه‌ڕێینه‌وه
و خوا به‌زه‌یی
پێدابێته‌وه‌و
بیباته به‌هه‌شت.
حه‌مه‌ده
ڕووت پێى ده‌چه‌قێنێ
و ده‌ڵێ مامۆستا
شتێك مابوو له‌م
مردووه‌ى بگه‌ینى
،بۆ تێت نه‌گه‌یاند؟
مامۆستا: به‌گ ئه‌وى
شه‌رع فه‌رمووى
بی هه‌مووم جێ
به‌جێ کردووه.
حه‌مه‌ده
ڕووت: نا شتێك
مابوو چاوت
لێخه‌فاند!
مامۆستا:
بفه‌رموو به‌گ
چىیه ئه‌وشته‌ى
من چاوپۆشیم لێ
کردووه؟
حه‌مه‌ده‌ڕووت:
به‌م مردووه‌ت
نه گووت به‌مردووه‌کانى
پێش خۆى بڵێ
ئه‌وه‌نده‌یان
چاو له دونیا
نه‌بێ، ئێستا
حه‌مه‌د به‌گ
سه‌رقه‌ڵه‌مداره!!!
حه‌مه‌ده‌ڕووته‌کانى
کوردستانیش ،
چیڕۆکه‌کانیان
ئه‌وه‌نده
درێژه مه‌گه‌ر
هه‌ر دوعاى ئه‌وه‌یان
بۆ بکه‌ین ،که
خۆیان په‌یامبه‌ر
بن بۆ مردووه‌کانى
پێش خۆیان، ئه‌گه‌رنا
هه‌موو کورد
ناتوانێ په‌یامه‌کانیان
بگه‌یه‌نێته
مردووه‌کان.
تێبینى
ئه‌م چیرۆکه‌م
له نامیلکه‌یه‌کى
مامۆستا عومه‌ر
شێخه‌ڵا ده‌شته‌کى
به ناوى په‌ندى
کوردى وه‌رگرتووه
جمال
مه‌لاقه‌ره
20/07/2006