ئه‌رێ
مه‌سئوله
حیزبیه‌کانى ئێمه
باوه‌ڕیان به‌و
دیسپلینه هه‌یه
که خۆیان
دایانڕێشتووه؟؟؟؟
له‌بیرم
دێ، کاتى خۆى
حیزبه‌که‌ى
ئێمه ، ئه‌ندامه‌کانى
خۆی به بیرى
نه‌ته‌وه‌یی
گۆش ده‌کرد.
له‌وه‌ش
زیاتر
ئاشنایانى ده‌کرد
، به ڕووى گه‌شى
شۆرشه سه‌رکه‌وتووه‌کانى
میلله‌تان و
هانیشی ده‌دان
تا بکرێ شت
بخوێنینه‌وه.
گه‌نج نه‌مابوو
له‌و سه‌رده‌م
هانى خوێندنه‌وه‌ى
ڕۆمانى دایك و
شۆڕشى مردوو
خۆره‌کان نه‌درابێ،
نامیلکه‌ى
لینین و مارکس
و ماوتسى
تۆنگ
نه‌مابوو گه‌نجان
ئه‌زبه‌ریان
نه‌کردبێ.
نامه‌وێ لێره
کۆنه‌کاى سه‌رده‌مى
خۆى به‌با بکه‌مه‌وه،
به‌ڵام به‌پێویستى
ده‌زانم که
یه‌ك دوو
نمونه‌ى سه‌رنج
ڕاکێشى نێو ئه‌ده‌بیاته‌کانىسه‌رده‌مى
خۆى، بێنمه‌وه
یاد به‌رپرسه‌کانى
ئه‌و کات و کاربه‌ده‌ستانى
ئیمڕۆمان.
له
یه‌کێ له‌م ئه‌ده‌بیاتانه
و له‌باسى
فێرکردنى
خۆڕ‌اگرى له‌کاتى
که‌وتنه ده‌ست
جه‌لاده‌کانى
به‌عس، نمونه‌ى
خۆڕ‌اگرى ئه‌ندامێکى
کۆمه‌نیستى
سۆڤیاتى ڕه‌حمه‌تى
بوو له به‌رامبه‌ر
جه‌لاده‌کانى
سه‌رده‌مى قه‌یسه‌ر.
ده‌ڵێن جه‌لاده‌کان
ڕۆژێ ته‌نها
یه‌ك جار ڕێگه‌یان
به‌زیندانیه‌کان
ده‌دا، بۆ ده‌ست
به‌ئاو گه‌یاندن
بچنه ئاوده‌ست.
له‌کاتى
چوونه ئاوده‌سته‌که‌شیان
ده‌بوو به
ڕاکردن به نێو
جه‌لاده‌کان
دابڕۆن تا که‌مترین
کێبل و شه‌ق
زڵه‌یان به‌ربکه‌وێ،
به‌ڵام یه‌کی
له‌م
گیراوانه هه‌موو
ڕۆژێ زۆر به
هێواشى به‌نێویاندا
ده‌ڕوا و جارێکیان
جه‌ڵاده‌کان
لێى ده‌پرسن
بۆ وا به‌هێواشى
ده‌ڕۆى؟ له
وه‌ڵامدا ده‌ڵێ
تا زۆرترین
کێبڵ و شه‌قى
ئێوه‌م
به‌ربکه‌وێ
و تا ڕقم
لێتان ئه‌ستوورتر
ببێ!!!
بۆ
دیسپلینى
حیزبیش نمونه‌یه‌کى
تر هه‌بوو ،
که ئه‌ویش هى
دوو سه‌ربازى
کۆمه‌نیسى سه‌رده‌مى
شه‌ڕى جیهانى
دووه‌م بوو.
سوپاى سۆڤیه‌تى
پێشوو به‌ر له
کشانه‌وه‌ى
به‌رامبه‌ر به‌سوپاى
ئه‌لمانیاى
نازى بۆ نا
شارى
ستالینگراد ،
ده‌یه‌وێ دوو
سه‌رباز
بنێرێ تا
پردێکى به‌رده‌م
سوپاى
داگیرکه‌ر
بته‌قێننه‌وه.
ئه‌فسه‌ره
به‌رپرسه‌که
داوا ده‌کا،
دوو سه‌رباز
خۆیان بۆ ئه‌نجامدانى
ئه‌م ئه‌رکه
به‌خت بکه‌ن،
ژماره‌یه کى
زۆر له سه‌ربازه‌کان
ئاماده‌یی
خۆیان ڕاده‌گه‌ینن،
بۆیه ئه‌فسه‌ره‌که
ناچار ده‌بێ
خۆى دوو گه‌نجیان
لێ هه‌ڵببژێرێ
بۆ ئه‌نجامدانى
ئه‌م کاره،
که ئه‌گه‌رى
گه‌ڕانه‌وه‌یان
نه بوو. پاش
به‌ڕێ که‌وتنیان
به ماوه‌یه‌کى
کورت هه‌ردوو
سه‌ربازه‌که
به‌ڕاکردن ده‌گه‌ڕێننه‌وه،
ئه‌فسه‌ره‌که
له دڵى خۆیدا
ده‌ڵێ هه‌ڵه‌یه‌کى
گه‌وره‌م کرد
و نه‌مزانى
دووکه‌سى ترسنۆکم
هه‌ڵبژارد و
به‌مه‌ش ووره‌ى
ئه‌وانى
تریشم
ڕووخاند. ئه‌وله‌م
دڵه‌ڕاوکێ یه‌دا
ده‌بێ وئه‌وه‌نده‌ى
پێ ناچێ سه‌ربازه‌کان
به‌هه‌ناسه
بڕکێ ده‌گه‌نه
به‌رده‌مى،
ئه‌ویش ده‌ڵێ
ها چى بوو، ئه‌وانیش
ده‌ڵێن
قوربان
بیرمان چوو
بوو که ئێمه
ده‌ڕۆین و
ناگه‌ڕێینه‌وه
و ئابونه‌ى ئه‌م
مانگه‌ى
حیزبمان نه‌داوه،بۆیه
پێش مه‌رگمان
نامانه‌وێ له
دیسپلینى
حیزب لابده‌ین،
فه‌رموو ئه‌وه
ئابوونه‌کانمان
و به‌ڕاکردن
ڕوو له ئه‌نجامدانى
ئه‌رکه
پێسپێراوه‌که‌یان
ده‌که‌نه‌وه!!!
ئیـمڕۆشى
له‌گه‌لــدابێ
که‌س نیه سه‌رى
رێز‌و نه‌وازش
بۆ جه‌سته‌ى
پڕ ئه‌شکه‌نجه‌ى
زیندانیه
سیاسیه‌کان
دانه‌نێ و یان
خه‌بات و
ماندووبوونى
پێشمه‌رگه
گیان له‌سه‌رده‌سته‌کانى
ئه‌و کاتى له
به‌رچاو نه‌بێ،یان
سه‌رى رێز بۆ
جه‌سته پڕ
ساچمه و که‌م
ئه‌ندامه‌تیه‌کانیان
دانه‌نوێنێ.
هه‌رچى شه‌هیده
سه‌ربه‌رزه‌کانیشن
بێگومان له‌سه‌رووى
هه‌موو
کوردێکن به‌سه‌رکرده‌کانیشیانه‌وه،
چونکه هیچ
شتێك له شه‌هیدبوون
گه‌وره‌تر و
ڕاستگۆتر نیه.
چه‌ند ساڵێك
له‌مه‌وبه‌ر
یه‌کێ له به‌رپرسه
گه‌وره‌کان
که کاتى خۆى
سه‌رچاوه‌ى
به‌شێکى گه‌وره‌ى
ئه‌ده‌بیاتى
ئه‌م حیزبه
بوو، ووتى
کوڕینه
ئامۆژگاریتان
ده‌که‌م هیچى
تر خۆتان به‌بیرى
مارکسیزم
کۆمه‌نیزم خه‌ریك
مه‌که‌ن و له‌جیاتى
ئه‌وه ڕوو له
شتى سه‌رده‌م
بکه‌ن!!!
بێگومان ئه‌م
به‌ڕێزه مه‌به‌ستى
ئه‌وه نه‌بوو
که خه‌ڵك واز
له بیروباوه‌ڕ
بێنێ، به‌ڵکو
داواى ده‌کرد
خۆمان پێش بخه‌ین.
به‌ڵام ئیمڕۆ
زۆر که‌سى
خاوه‌ن
ڕابردوو سه‌ره‌ڕاى
ئه‌وه‌ى چه‌ند
قاتى خه‌باته‌که‌یان
ئیمتیازاتیان
وه‌رگرتووه،
که ئه‌گه‌ر
به‌بازوو و
فیکرى خۆى
کارى بۆ
بکردایه به‌خه‌یاڵى
شه‌وانیش
بۆیان نه‌ده‌هاته
دى، ئێستاش
ئاماده‌ى ئه‌وه
نین ئابوونه‌ى
مانگانه، که
له نرخى پاکه‌ته
جگه‌ره‌یه‌ك
یان دوو فنجان
قاوه تێپه‌ڕناکا،
بده‌ن !!!!!!!!!!!!!
هه‌ربــژى
بیروباوه‌ڕ !!!!!
جمال
مه‌لاقه‌ره
14/03/2007
ئه‌م
بابه‌ته‌م ته‌نها
بۆ کوردستان
ناردووه و بۆ
هیچ لایه‌کى
تر‌ى نانێرم.