گه‌ڕانێك
به ناو په‌نده‌کانى
ده‌شتى پیره
هه‌ولێر دا
(حه‌یران
له ته‌م ته‌م
به‌کونى نه
ئه‌مه
کرمانجین و نه‌ئه‌توش
مه‌زنى ،به‌ران
تارماییه‌کى
له به‌رچاوى
دوژمنى)
(حه‌یران
له ته‌م ته‌م
به‌کونى نه
ئێمه
کرمانجین و نه
تۆش مه‌زن ،
به‌لام
تارماییه‌کى
له به‌رچاوى
دوژمن)
ته‌م
ته‌م به‌کون
دێیه‌که له
نزیك هاوینه
هه‌وارى
پیرمام، دوو
به‌ره بابى تیا ده‌بێ
یه‌کتر قڕ ده‌که‌ن،
به‌ره‌بابێکیان
هه‌رچى سه‌رۆکى
هه‌یانبوو هه‌موو
کوژرابون،
ناچار یه‌کێکى
لێ نه‌هاتوویان
مابوو
کردیانه سه‌رۆك،
سه‌رۆکى تازه
ڕۆژێك له گه‌ل
کۆمه‌ڵه
سوارێك
به‌لاى
پیرێژنێکى
زیره‌کى بنه‌ماڵه‌که
تێ ده‌په‌ڕن،
پیرێژنه‌که‌ش
ده‌ڵێ حه‌یران
له‌ته‌م ته‌م
به‌کونى ......هتد.
ئه‌م
په‌نده به‌که‌سێك
ده‌ووترێ
کاروبارێکى
درابێته ده‌ست
و شیاوى ئه‌و
نه‌بێت (کوردستانى
خۆشمان جمه‌ى
دێ له‌و کاربه‌ده‌ستانه)
حه‌مه‌ده
ڕووت سه‌ر قه‌ڵه‌مداره
( ده‌سه‌ڵاتدارى
یه‌که‌مه)
سه‌رده‌مێك
سوڵتانه‌کانى
ئه‌ستانبۆڵ (
له‌وانه سوله‌یمانى
قانونى)
ڕوویان
دابووه چاکه
کردن و
دانیشتوانى
قه‌ڵه‌مڕه‌وئاسوده‌کردن،
له‌ناو
داموده‌زگاکانى
ووڵات پیاوى
به‌تواناو
لێهاتوو
شوێنى پێى
خۆیان کردبوه‌وه
و ڕێزیان لێ
ده‌نرا.
پاش ئه‌م
یه‌ك دوو
سوڵتانه ،
سوڵتانه‌کانى
تر ڕوویان
کرده‌وه
خراپه و
خراپه‌کارى و
پیاوى باش و
تێگه‌یشتوو
ده‌ربده‌ر
کران، له‌شوێنى
ئه‌وان پیاوى
دووڕوو
و ته‌ڵه‌که‌بازو
پیس و بێ که‌ڵك
سه‌ریان
قوتکرده‌وه،
ئه‌م کرده‌وه
ناڕه‌وایه
داموده‌زگاکانى
کوردستانیشى
گرته‌وه.
له‌م
ده‌ورو به‌ره‌دا
پیاوێک هه‌بوو
ناوى حه‌مه‌ده
ڕووت بوو، به‌ڕاستى
ناوه‌که‌ى
خۆى لێده‌وه‌شایه‌وه،
له‌م لێ
شێوانه‌ى سه‌ڵته‌نه‌تى
عوسمانى ئه‌ویش
یه‌کێك بوو له
وانه‌ى توانى
که‌ڵك وه‌ربگرێ
و خۆى بباته
پێش، بوو به‌قه‌ڵه‌مدار
،دوایى بوو به‌سه‌رقه‌ڵه‌مدار،
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى
گشت ده‌وروبه‌ره‌که‌ى
گرته‌وه،
واى لێهات هه‌ولێرى
گۆته‌نى نۆکى
به نۆ پاران
نه‌ده‌خوارد
(واته
که‌سى به
پیاو نه‌ده‌زانى)،
که‌سى له خۆى
به‌گه‌وره‌تر
نه‌ده‌زانى.
ڕۆژێکیان
پیاوێكى گه‌وره‌و
لێوه‌شاوه
ده‌مرێت، هه‌موو
دانیشتوانى
شار چووبوون
له‌وانه حه‌مه‌ده
ڕووتیش هاوڕێ
که‌مى نه‌کردبوو،
به‌شدارى ته‌رم
ناشتنه‌که‌ى
ده‌کا. له‌سه‌ر
قه‌بران حه‌مه‌ده
ڕووت هه‌رچوار
ده‌ورى به‌خه‌ڵك
ده‌ته‌نرێ و
حه‌شامه‌تێکى
زۆر به‌رانبه‌رى
ده‌ست له سه‌رده‌ستان
ده‌وه‌ستن و
حه‌مه‌ده‌ڕووتیش
،هه‌رجاره‌ى
به‌لالووته‌وه
لا له یه‌کێکیان
ده‌کاته‌وه،
ته‌رم ده‌نێژرێ
و مامۆستا پاش
ته‌لقین و
فاتحه له‌سه‌ر
خوێندن به‌ده‌نگێكى
به‌رزه‌وه
ده‌ڵێته حه‌مه‌ده‌ڕووت
،فه‌رموو به‌گ
بابگه‌ڕینه‌وه
،خوا به‌زه‌یی
پێدابێو به‌به‌هه‌شتى
شادبکا.
حه‌مه‌ده‌ڕووت
پێ ى ده‌چه‌قێنى
وناڕوا، ده‌ڵێ
مامۆستا شتێك
مابوو له‌م
مردووه‌ى بگه‌ینى
بۆ تێت نه‌گه‌یاند؟
مامۆستاش
ده‌ڵێ قوربان
ئه‌وه‌ى شه‌رع
فه‌رمانى
کردبێ ،گشتیم
جێ به‌جێ کرد.
حه‌مه‌مده‌ڕووت
: نا شتێك
مابوو چاوت
لێخه‌فاند!
مامۆستا:
بفه‌رموو به‌گ
چی مابوو؟
حه‌مه‌ده‌ڕووت:به‌م
مردووه‌ت نه‌گووت
به‌مردووه‌کانى
پێش خۆى بڵێ
ئه‌وه‌نده‌یان
چاو له‌دونیا
نه‌بێ، ئێستا
حه‌مه‌ده‌ڕووت
سه‌رقه‌ڵه‌مداره!!
ڕه‌فتارى
مه‌سئوله‌کانى
لاى خۆمان له
سه‌رقه‌بران،
له‌کاتى
ناشتنى ته‌رمى
ناودارێك ئه‌و
چیرۆکه‌ى هیناوه
بیرم .
خه‌م
لۆ مام خه‌مکى
هه‌رده‌بێ
مام خه‌مك،
پیاوێکى
خێرخوا بووه
و به‌رژه‌وه‌ندى
گشت دۆست و
ناسیاوى ڕه‌چاوکردووه،
که‌سێك لێى
بقه‌ومایه
،ئه‌و له‌ماڵى
خۆى خه‌مى بۆ
ده‌خوارد،
بۆیه ناویان
لێنابوو مام
خه‌مك.
ڕۆژێكیان خوا
هیچ خه‌مى
ناداتێ و ئه‌و
ئێواره‌یه
بێ خه‌م نانى
ئێواره‌ى ده‌هێننه
به‌رده‌م، له‌و
کاته خزمێکى
گوندى بۆ شه‌وچه‌ره
،سه‌ردانى
ماڵى مام خه‌مك
ده‌کا و مام
خه‌مك ده‌ڵێ چ
هه‌یه چ نیه،
ئه‌ویش ده‌ڵێ
وه‌ڵلا هیچ
نیه ته‌نها
ماڵى فلانه‌که‌س
که‌ره‌که‌یان
زاوه
جاشکێكى
بێکلکى بووه،مام
خه‌مك ده‌ڵێ
وه‌رن ئه‌و
نانه‌ى لابه‌ن
تازه چۆن بۆم
ده‌خورێت،
میوانه‌ش ده‌ڵێ
بۆ؟ مام خه‌مك
ده‌ڵێ ئه‌وجاشکه
به‌سته‌زمانه
، ئه‌وه بووه
که‌رو له‌قوڕ
عاسێ بوو چۆن
ده‌رده‌هێنرێ. ( زۆرم
بیر له
مسئولان کرده‌وه
وخه‌ریکه
خۆشم به‌ده‌ردى
مام خه‌مۆك
ببه‌م)