کۆتایی ئه‌و
زۆرداره‌ى که
به‌ئاگـروئاسن
حوکمى ده‌رکردو
ئیسپانیاى
کـردبووه
زیندانێـــكى
مه‌زن
له‌وه‌ته‌ى
ژیانــى
زۆردارانى
مێـژوو ده‌خوێنمه‌وه،
ده‌یان
پرسیار له‌سه‌ر
لۆجیکى (مه‌نتیق)
ئه‌م
زۆردارانه
له مێشکمدا
په‌نگ ده‌خۆنه‌وه.
ئه‌وانه به‌لێشاو
فرمان و یاسا
له پێناو به‌رده‌وام
بوونى کورسیه‌کانیان
ده‌رده‌که‌ن،
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌بێ
که‌نه‌زانن
ئه‌وانیش هه‌رده‌بــێ
بمــرن ، هیچ
په‌ندێك له
ده‌رسه‌کانى
مێژوو وه‌رناگـرن
تا ڕووبه‌ڕووى
واقیعێکـى جه‌رگ
بڕ نه‌بنه‌وه!!!!!
یه‌کێکى تر
له‌و
زۆردارانه‌ى
که مێژووه‌که‌ى
واى لێکردم هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کى
له‌به‌رامبه‌ردا
بکه‌م ژه‌نه‌راڵ
فرانکـۆ بوو،
فرانکۆ حوکمى
ئیسپانیاى له
ساڵــى 1939 تا
ساڵــى 1975
کردووه وله‌پاش
خۆشى وه‌سیه‌تى
دانانى خوان
کارلۆس
کردووه!!!
فرانکـۆ له
ساڵى 1892 له
شارى "
لاکورونا " له‌دایك بووه و
ناوى ته‌واوى
خۆى
فرانشیسکـۆ
فرانکۆ به‌هامۆند
بوو، کۆلێژى
جه‌نگى شاهنشایه‌تى
ته‌واو کرد
وساڵى1925 بووه
بچوکترین ژه‌نه‌راڵى
سوپاى
ئیسپانیا. له‌به‌ردڵ
ڕه‌قى له
ناوسوپا،
ساڵى 1934 بۆ کپ
کردنه‌وه‌ى
شۆڕشى
کرێکارانى
کانه‌کانى ئه‌ستوریا
هه‌ڵده‌بژێردرێ
و به‌ئه‌وپه‌ڕى
دوڕنده‌یى‌وکوشتارێكى
زۆر کپیان ده‌کاته‌وه.
فرانکــۆ به‌یارمه‌تى
هه‌ریه‌ك له
ئه‌لمانیاى
نازى و
ئیتالتاى
فاشى ڕۆڵێكى
گه‌وره‌ى له
شه‌ڕى ناوه‌خۆى
ئیسپانیا
بینى.به‌گوێره‌ى
مێژوو نوس د.
وێلــز،
حکومه‌تى
کۆمارى له مه‌دریـد
، له هاوینـى
ساڵـى 1936به‌هـۆى
ململانێ یه‌کانى
له گه‌ل هێزه
نیشتمانیه‌کان
وکۆمه‌نیسته
توندڕه‌وه‌کان
لاواز ببوو،
ئا له‌م کاته‌دا
ژه‌نه‌راڵ
فرانکـۆ هه‌له‌که
ده‌قۆزێته‌وه‌و
سه‌رکردایه‌تى
یاخیبونى سه‌ربازه
مه‌راکیشیه‌کان
ده‌کا و یارمه‌تى
نهێنىله هه‌ریه‌ك
له هێتله‌رو
مۆسۆلینى به‌ده‌ست
ده‌هێنێ ، پاش
دوو ساڵ له
شه‌ڕێکـى
خوێناوى ، به‌هـۆى
پشتیوانى
کۆمه‌ڵانــى
خه‌ڵك له
حکومه‌تى
کۆمارى ، مه
درید توانـى
یاخیبونه‌که
کپ بکاته‌وه.
جێ ى باسه
که بڵێین، له‌م
شه‌ڕه
زۆرترین
ژماره‌ى ژن و
مناڵ بوونه
قوربانى به‌هـۆى
تۆپبارانى به‌رده‌وامى
دووساڵه‌ى
شاره‌کان له
لایه‌ن هێزه‌کانى
فرانکـۆوه.سه‌ره‌ڕاى
درێژى شه‌ڕه‌که‌و
ده‌ست تێوه‌ردانى
ئاشكراى ئه‌لمانیاو
ئیتالیا. به‌فه‌رمى
(به‌ڕه‌سمى)
شه‌ڕ له هیچ
لایه‌کیانه‌وه
ڕانه‌گه‌یه‌نرا،
واته له‌ڕووى
ڕه‌سمیاته‌وه
هه‌ردوو
ووڵات له
بارێكى ئاشتى
دابوون له گه‌ل
ئیسپانیا و به‌فیعلیش
له شه‌ڕ.
فرانکۆ پاش
دۆڕاندنى سه‌رکردایه‌تى
یاخیبونه سه‌ربازیه
مه‌راکیشیه‌کان
،ئه‌مجاره
ده‌که‌وێته
سه‌رکردایه‌تى
کردنى سوپاى
سۆسیالیسته‌کان
(له‌کاتى شه‌ڕى
ناوه‌خۆ)نازناوى
کۆریللۆ (سه‌رۆك)
بۆ خۆى هه‌ڵده‌بژێرێ
و سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌ست
دێنێ.
له کاتــى
هه‌ڵگیرسانى
شه‌ڕى جیهانى
دووه‌م،
ئیسپانیا به‌فه‌رمى
بێ لایه‌ن وه‌ستا
و به فیعلیش
فرانکۆ یارمه‌تى
ئه‌لمانیا و
ئیتالیایی ده‌دا.
ئه‌م گه‌وجه‌ش
وه‌ك هه‌موو
دیکتاتۆره
گه‌نده‌ڵ و گه‌وجه‌کانى
تر،که‌وته
سوکایه‌تى پێ کردنى
میلله‌ت و به‌هیچ
نه‌زانینى.
به‌که‌یفى
خۆى ئه‌ندام
په‌ڕله‌مانى
(کارتز) داده‌نا،
وه‌ک دیکۆر ده‌بوایه
زوڕناژه‌نى
فرانکۆ بـن ئه‌گینا
ڕه‌وانه‌ى
زیندانه پڕه‌کانى
ئیسپانیا ده‌کران.
به‌درێژایی
حوکمى فرانکۆ
، ئیسپانیا له
ژێر بارى
نائاساییدا
بوو ( الأحکام
العرفیة) و خه‌ڵک
ڕووبه‌ڕووى
دادگا سه‌ربازیه‌کان
ده‌کرانه‌وه.
دیکاتۆرى گه‌نده‌ڵ
ته‌نها باوه‌ڕى
به به‌رده‌وامى
حوکمى خۆى و
بنه‌ماڵه‌که‌ى
هه‌یه‌وهیچــى
تــر، هه‌ربه‌وپێودانگه‌ش
ده‌بینین،
فرانکۆى
سۆسیالیزم له
پێناو کورسیه‌که‌ى
خۆى له‌به‌رئه‌مه‌ریکا
ده‌پاڕێته‌وه
تا بنکه‌یه‌کـى
سه‌ربازى له
ئیسپانیا
دابنـێ!!!
ئه‌م خه‌ونه‌ى
فرانکۆش له 26
ئه‌یلولـى
1953به دامه‌زراندنى
چه‌ند بنکه‌یه‌کى
ده‌ریایی و
ئاسمانى ئه‌مه‌ریکى
له سه‌ر خاك
و ئاوى
ئیسپانیا
هاته‌دى، له
به‌رامبه‌ریشدا
ئه‌ویش یاره‌مه‌تى
سه‌ربازى و
ئابورى ئه‌مه‌ریکاى
به‌ده‌ست
هێنا بۆ درێژه‌پێدانى
حوکمه
زۆرداره‌که‌ى
خۆى.
پاش 25 ساڵ له
حوکمى
زاڵمانه‌ى
فرانکۆ ده‌ستوورێك
بۆ ووڵات
دانرا،به‌ڵام
پاش پێنچ ساڵ
له ده‌رچونى
ده‌ستوور، به‌فرمانێكى
فرانکۆ خوان
کارلۆس ده‌بێته
شاى ئیسپانیا
له پاش مردنى
ئه‌و، واته ده‌ستوورومه‌ستوور
پێچرایه‌وه‌و
فرمانى
دیکتاتۆر
جێگاى گرته‌وه.
دکتۆر مه‌حمود
متوه‌لى
مێژوو نووس ده‌نوسێ
: له سه‌رده‌مى
حوکمى فرانکۆ
نیو ملیۆن که‌س
له زێدى
خۆیان
ڕاگوێزرانه‌وه،
زیندانه‌کان
جمه‌یان ده‌هات
، دووسه‌دوپه‌نجا
هه‌زار که‌سیش
له سێداره‌دران!!!
فرانکۆش وه‌ك
هه‌موو
زۆردارێكى تر
له میلله‌ت
دابـڕاو به
لوله‌ى تفه‌نگ
حوکمى ده‌کرد،
بۆ خۆشى وایده‌زانـى
نیعمه‌تێكـى
خواوه‌نده و
بۆ گه‌لانـى
ئیسپانیا ڕه‌وانکـراوه.
ئه‌م نیعمه‌ته
زۆر به‌که‌مى
ئیسپانیاى جێ
ده‌هێشت نه
بادا کۆدێتاى
به‌سه‌ردا
بکــرێ.
ده‌رباره‌ى
دوا ڕۆژه‌کانـى
ژیانى ئه‌م
خوێنڕێژه مه‌حمود
متوه‌لى ده‌نوسێ:
فرانکۆ ده‌سه‌ڵاتى
لا له ئاشتى
شیرین‌تر بوو،
شانازى به‌هێزى
خۆى ده‌کـرد
بێ ترسان له
چاره‌نوسى
ودواڕۆژ ، به‌وهیوایه‌یی
هه‌تا هه‌تایه له‌سه‌رکورسى
حوکم بمێنێ!!!
مردنـى ڕه‌تده‌کرده‌وه‌و
تا دوا ساته‌کانى
ژیانـى هه‌موو
شتێكى ده‌کرده
قوربانـى ده‌سه‌لاته‌که‌ى
خۆى. به‌ڵام
سه‌ره‌تایی
ساڵى 1960 و له‌ته‌مه‌نى
62 ساڵـى نه‌خۆشى
ده‌بێته
میوانى و له‌هه‌وکردنى
ڕیخۆڵه‌وه
بۆى ده‌ست
پێده‌کا،
پاشان خوێنبه‌رى
قاچى ڕاستیشى
ده‌گرێته‌وه،
پانزه دانه
ساڵ به ده‌م
ئازاره‌وه
ده‌ناڵێنێ و
بێ ئه‌وه‌ى
بێلێ میلله‌ت
بزانـێ !!! له
کۆتایی ساڵى 1975
مێشکیشى
تووشى ووشك هه‌ڵاتن
دێ ،
دیکتاتۆرئینجا
تێده‌گا که
ساته‌کانى
ژیانى به‌ره‌و
کۆتایی ده‌ڕوا
و ده‌که‌وێته
گریان. له‌ڕاستیدا
هه‌موو ئه‌و
تاوانبار‌و جه‌لادانه‌ى
قاره‌مانن له
کوشت و بڕ
وئازارو ئه‌شکه‌نجه‌دانـى
خه‌ڵکـى بێ
تاوان، ئاوا
به‌و په‌ڕى
نامه‌ردى و بێ
غیره‌تیه‌وه
،به‌گریان
پێشوازى له‌مه‌رگ
و چاره‌نوسى
خۆیان ده‌که‌ن.
له شانزه‌ى
ئکتۆبه‌رى
1975نه‌خۆشیه‌کانى
فرانکۆ تنگه‌نه‌فه‌سیش
دێته‌پاڵ
،بۆیه له 25
ئکتۆبه‌ر ده‌برێته
ژوورى ئینعاش،پاشان
جگه‌ریشى
تووشى هه‌ڵایسان
دێ و سکى ده
ئاوسێ ، له‌به‌رده‌م
ژن و کچه‌که‌ى
به‌هۆى نزیك
بوونه‌وه‌ى
مه‌رگ ده‌که‌وێته
گریان. له
دوا ساته‌کان
گه‌ده‌شى
تووشى خوێنبه‌ربوون
ده‌بێ و به‌ناچارى
ده‌برێته
ژوورى نه‌شته‌رگه‌رى
و له‌وێ مێشکی
به‌یه‌کجارى
له‌کار ده‌که‌وێ.
واته ده‌بێته
مردووى سه‌ر
بالینگان (مات
سریریآ) و له 20
تشرینى دووه‌مى
1975 پاش
ئازارێكى
دوورودرێژ
گیانى ده‌رچوو،
ئه‌مه‌ش
چاره‌نوسى هه‌موو
زۆردارێكــى
گه‌نده‌ڵه
که هه‌تا له
ده‌ستیان دێ
له غه‌یرى
زوڵـ م و گه‌نده‌ڵى
و چه‌وساندنه‌وه‌ى
خه‌ڵک زیاتر
کارێكیان نیه......له
دوا ڕۆژیش نه
داروده‌سته
گه‌نده‌ڵه‌کانیان
و نه جاسوس و
ئه‌ڵقه له‌گوێ
کانیان
ناتوانن له
له‌عنه‌تى گه‌ل
بیانپارێزن.
فرانکۆ ته‌واو
بوو و به‌گریانه‌وه
دونیاى به‌جێ
هێشت، به‌ڵام
ئه‌وه له
بیر ناکرێ که
زۆردار هه‌رچه‌نده‌ى
زۆرداربێ و
حوکمه‌که‌ى
خوێناوى تربێ
، زیاتر ده‌بێته
مایه‌ى بلیسه
سه‌ندنى
ئاگرى ئازادى
و میلله‌تیش
نابێ نا‌ئومێد
بێ.
ئه‌گه‌ر
زۆردارى و گه‌نده‌ڵـى
نه‌بونایه ،
ئازادى له‌شه‌ڕه‌کاندا
سه‌رکه‌وتنى
به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا
، هه‌ر
گورزێكى گه‌نده‌ڵى
زۆردار بیوه‌شێنێ
ئازادى به‌ره‌و
پێش ده‌با، هه‌رگۆڕێکیش
که زۆردارى
گه‌نده‌ڵى
چاوچنۆک بۆ
ئازادى
خوازانى هه‌ڵبکه‌ندبى
،ئاخیرى هه‌ر
خۆیانى
تێخراون به‌ده‌ستى
گه‌ل.له
کۆتاییدا ده‌ڵێم
هه‌تا دونیا
مابێ زۆردار‌و
گه‌نده‌ڵ هه‌رده‌مێنن
،چونکه هه‌رگیز
په‌ند له ژێر
پێ خستنى سه‌رى
گه‌نده‌ڵان و
زۆردارانى
پێش خۆیان
نابینن.
سه‌رچاوه‌کان
زۆردارانى
مێژوو د. مه‌حمود
متوه‌لى
کورته‌یه‌کى
مێژووى
جیهان
دکتۆر ج. وێـــلز
جمال
مه‌لاقه‌ره