ئه‌رێ
له بیرتانه
کاتى خۆى
حیزبى
دیموکرات به
کۆمه‌ڵه‌ى ده‌گووت
کۆمه‌ڵه‌ى
پۆل
پۆتى؟؟؟وه‌رن
بابزانین پۆل
پۆت کــێیه!!!
ئه‌وکاته‌ى
هه‌رزه‌کاربووم
له ناوه‌ڕاستى
حه‌فتاکانى
سه‌ده‌ى
ڕابردوو ،بێ
ئه‌وه‌ى
ڕاستی( حه‌قیقه‌تى)
خه‌میره
سووره‌کان
بزانم، به‌سه‌رکه‌وتنه‌کانیان
دڵــم خۆش ده‌بوو.
وام ده‌زانـى
ئه‌م خه‌میره
سوورانه،
ناوى چینى
جوتیار و هه‌ژار
ده‌که‌نه ئه‌ستێره‌یه‌کى
گه‌شاوه له
ئاسمان. له‌عێراقێکى
داخراوى
ژێرده‌ستى به‌عس،
ده‌ستکه‌وتنى
سه‌رچاوه‌کانى
هه‌واڵ ئه‌سته‌م
بوو. ئه‌وه‌نده‌ش
باوه‌ڕم به‌ڕایۆکانى
ده‌نگى ئه‌مریکا
و بى بى سى یش
نه‌بوو،
چونکه ده‌مـزانى
ئه‌وان هۆى مه‌ینه‌تیه‌کانى
ووڵاتانى
هیندى –چینن (
لاوس، که‌مبۆدیا،
ڤێتنام ).
ڕادێۆى مه‌سکۆش
به‌هۆى
پشتیوانى
کردنى له
ڕ‌ژێمى به‌عس ،
ناوزڕاو بوو و
به‌درۆزنم ده‌زانــى.
ڕۆژگار هاتوو
و ڕۆى ئه‌نفال
و کیمیا بارانى
کوردستان، که‌مبۆدیا
و مه‌مبۆدیام
هه‌موو له‌بیربردمه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه
قه‌ده‌ر عه‌یامێکه
گه‌نده‌ڵى
کوردستان واى
لێکردووم وه‌ك
قه‌رزارێك به
کۆنه ده‌فته‌ره‌کانى
خۆم دا بچمه‌وه،
نه‌بادا ئه‌و
جاره‌شیان
بکه‌ومه
دواى کڵاوى
بابردوو. بۆیه
ده‌مه‌وێ هه‌ندێ
به مێژوو
وژیاننامه‌ى
هه‌ندێ له‌و
دیکتاتۆره
ملهوڕانه‌ى سه‌رده‌مى
خۆى دابچمه‌وه،
تا بزانــم
نهێنــى ئه‌م
گه‌نده‌ڵیه
قێزه‌وه‌نه‌ى
کوردستان له
چــى دایه!!!
به‌راووردکردنى
ڕه‌فتارى پۆل
پۆتیه‌کان له
گه‌ڵ به‌رپرسه
گه‌نده‌ڵه‌کانى
لاى خۆشمان
(به‌له به‌رچاوگرتنى
سه‌رده‌م و
زروف) بۆ
خوێنه‌رى
ئازیز جێ
دێڵــم.
سه‌ره‌تاکانى
ژیانى پۆل پۆت
(1925-1961)
پۆل
پۆت له 19/5/1925 له
خێزانێکى ده‌وڵه‌مه‌ند
،له ناوچه‌ى
پرێکسباوى سه‌ر
به‌پارێزگاى
کامپۆنگ سوم
له دایك ده‌بێ.
ساڵى 1935
بۆ خوێندن
شاره‌که‌ى
خۆى به‌جێ ده‌هێڵێ
به‌ره‌و پنۆم
پنه‌ى پایته‌خت
وله
خوێندنگای
ئیکۆل میسى
کاتۆلیکى وه‌رده‌گیرێ.
رۆیونگى
خوشکى پۆل پۆت
یه‌کێک ده‌بێ
له که‌نیزه‌کانىکۆشکى
شاى که‌مبۆدیا،
بۆیه پۆل پۆت
زۆرهاتوچۆى
کۆشکى شاى ده‌کرد.
له ساڵى 1947ده‌چێته
خوێندنگاى
دواناوه‌ندى
سیسۆواسى
تایبه‌ت، به‌ڵام
تیایه سه‌رناکه‌وێ،
بۆیه به‌ناچارى
ده‌چێته
خوێندنى پیشه‌یی.
له ساڵى 1949بۆ
درێژه‌دان به‌خوێندنى
پیشه‌یی ده‌دنێردرێته
پاریسى پایته‌ختى
فه‌ره‌نسا. هه‌رله‌ماوه‌ى
خوێندنه‌که‌ى
فه‌ره‌نساى
ساڵى 1950 به‌شدارى
دروستکردنى
ڕێگاوبان له
یوغسلافیا ده‌کا.
ساڵى 1950 پاش ئه‌وه‌ى
سۆڤیه‌تیه‌کان
دان به حکومه‌ته‌که‌ى
ڤیت مین ده‌نێن
و به‌حکومه‌تى
شه‌رعى
ڤێتنامى ده‌ناسن،کۆمه‌نیسته‌کانى
فه‌ره‌نساش
ڕه‌زامه‌ندى
خۆیان له‌سه‌ر
سه‌ربه‌خۆى
ئه‌م ووڵاته
ڕاده‌گه‌یه‌نن.پارتى
کۆمه‌نیستى
فه‌ره‌نسا که
دژ به سیاسه‌تى
کۆلۆنیالیزم
بوو، زۆر له
گه‌نجه‌کانى
که‌مبۆدیاى
له خۆنزیك
کردبووه‌وه،
پۆڵ پۆتیش یه‌کێک
بوو له‌و گه‌نجانه‌ى
که نزیك
کرابونه‌وه.
پۆل
پۆت له ساڵى 1951
ده‌چێته ریز
رێکخستنه‌کانى
کۆمه‌ڵه‌ى
مارکسیست له
شانه‌یه‌کى
نهێنى کارده‌کا،
کۆمه‌ڵه ئه‌وکات
ده‌ستى
گرتبوو به‌سه‌ر
ڕێکخراوى
خوێندکارانى
خه‌میرۆجه‌کان
به‌ناوى (ئاى.
ئى. ئار).هه‌ر
له‌هه‌مان
ساڵ پۆل پۆت ده‌بێته
ئه‌ندامى
ڕێکخراوى (
پى.سى. ئێف)یش.
مێژوو
نوس ف. فیلیپ
ده‌ڵێ: سه‌رنه‌که‌وتنى
پۆل پۆت له
خوێندنى ئه‌کادیمى،
سودێکى باشى
پێگه‌یاند له
سه‌رکوتکردنه‌وه‌ى
ڕۆشنبیران و
به‌ده‌ستهێنانى
ڕۆڵى سه‌رکردایه‌تى
له نێو کۆمه‌ڵه‌ى
مارکسیزم.
له ئه‌نجامى
سه‌رنه‌که‌وتنى
دوو ساڵ به‌دواى
یه‌كى له
تاقیکردنه‌وه‌کانى
خوێندن، ساڵى
1953وه‌ك ئه‌ندامى
یه‌که‌مى
کۆمه‌ڵه‌ى
مارکسیزم
ناچارى گه‌ڕانه‌وه
ده‌بێ بۆ که‌مبۆدیا
وئه‌رکى هه‌ڵسه‌نگاندنى
ئه‌و کۆمه‌له
ڕکابه‌ره
جیاوازه‌کانى
پێده‌سپێردرێ،
که تواناى
ڕاپه‌ڕینیان
دژ به حکومه‌ت
لێ چاوه‌ڕوان
ده‌کرێ.
پۆل
پۆت ڤیت مینه‌ى
دیارکرد و له
ئابى 1953 له‌گه‌ل
راس سامۆوین
سه‌ردانى
باره‌گاکه‌یانى
کرد له دێی
کراباوى سه‌رسنورى
که‌مبۆدیا.
پۆل پۆت و جه‌ماعه‌ته‌که‌ى
له پارتى گه‌لى
شۆڕشگێر تۆزێ
له ده‌سته‌ى
ڤیت مینه
زیاتر بوون له
به‌ره‌کانى
ڤێتنام. له‌ساڵى
1954 پاش دان نانى
فه‌رمى به
شانشینیه‌تى
که‌مبودیا به‌گوێره‌ى
کۆنگره‌ى
جنێف، ئه‌م
دووده‌سته‌یه
له‌یه‌ك جودا
ده‌بنه‌وه،
ده‌سته‌یه‌کیان
ده‌گه‌ڕێته‌وه
ناو ڤێتنام تا
له دوا ڕۆژدا
له
ڕزگارکردنى
که‌مبۆدیا له‌ڕژێمى
شایه‌تى به‌کاربهێنرێن،
و ده‌سته‌که‌ى
تریشیان که
پۆل پۆتیشیان
له گه‌ل بوو
گه‌ڕانه‌وه
ناو که‌مبۆدیا.
پۆل پۆت له‌کاتى
گه‌ڕانه‌وه‌ى
دا ساڵى 1956خانم
خیوپۆنارى
خوشکـى لینگ
سریس ده‌هێنێ.
پاش سه‌ربه‌خۆى
هه‌ردوو بالى
چه‌پ و ڕاست
که‌وتنه شه‌ڕى
ده‌سه‌ڵات و
شاه نۆردین
سیهانۆک یش
هێزى سوپا و
پۆلیس ى به‌کارهێنا
له سه‌رکوتکردنه‌وه‌یان.
هه‌ڵبژاردنه
سه‌خته‌کاریه‌که‌ى
ساڵى 1955 ، کۆمه‌نیسته‌کانى
بێ ئومێدکرد
له به‌ده‌ست
هێنانى ده‌سه‌ڵات
به شێوه‌یه‌کى
دیموکراتیانه
له‌لایه‌ك ،
له‌لایه‌کى
تریش له به‌ر
لاوازى حیزب
تواناى به‌رپاکردنى
شۆڕ‌شیان نه‌بوو.
بۆیه پۆل
پۆت ده‌که‌وێته
دورستکردنى
په‌یوه‌ندى
له نێوان
حیزب و
ڕێکخراوه
ئاشکراکانى(
وه‌ك
دیموکراته‌کان
و پارتى
پراچیاچۆن) و
ڕێکخراوه
ژێر زه‌مینه‌یه‌کانى
وه‌ك بزوتنه‌وه‌ى
کۆمه‌نیزم،
له هه‌مان
کاتیش خۆى خه‌ریک
ده‌کا به
وتنه‌وه‌ى
وانه‌ى ئه‌ده‌ب
و مێژووى فه‌ره‌نسى
له خوێندنگا
تایبه‌تیه‌کان.
به‌ره‌و
شۆڕش ( 1962-1968)
له
کانونى دووه‌مى
1962و پێش ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مان،
حکومه‌تى که‌مبۆدیا
زۆربه‌ى سه‌رکرده‌کانى
پارتى
پراچیاچۆنى
چه‌پى ڕاکێشى
زیندانه‌کان
کردبوو.ڕۆژنامه
و بڵاوکراوه‌کانى
قه‌ده‌غه کردبوون.
سکرتێرى
پارتى کۆمه‌نیستى
ژێرزه‌مینیش(
تۆن سمیس) له‌زیندان
ده‌بێ ودواتریش
به‌رچاوى
پاسه‌وانه‌کانى
زیندان ده‌کوژرێ.
ئه‌م بار‌و
دۆخه واى کردبوو
پۆل پۆت به‌کرده‌وه
ببێته جێگرى
تۆن سمیس .
ساڵى 1963 له
کۆبونه‌وه‌یه‌کى
سه‌رکردایه‌تى
به‌فه‌رمى
پۆل پۆت هه‌ڵده‌بژێردرێ
بۆ سکرتێرى
گشتى پارتى
کۆمه‌نیست.
پاش بڵاوبونه‌وه‌ى
ناوى پۆل پۆت
وه‌ك پیاوى یه‌که‌مى
حیزب، پۆلیس
کون به کون
بۆب ده‌گه‌ڕێن
، ئه‌ویش ناچارده‌بێ
له مارتى 1963خۆى له
هێزه‌کانى
سیهانۆك بشارێته‌وه
،له‌پاشان
ڕوو له
باکورى
ڤێتنام ده‌کا
و په‌یوه‌ندى
به یه‌کێ له‌م
یه‌که سه‌ربازیانه‌ى
ڤێتنامى
باکوره‌وه
ده‌کا،که له‌شه‌ڕ
دابوون له گه‌ڵ
به‌شى باشور.
له‌و
ماوه‌یه‌دا(ساڵى
1964) ده‌توانێ وا
له ڤێتنامیه‌کان
بکا یارمه‌تى
پارتى کۆمه‌نیستى
که‌مبۆدیا
بده‌ن و بنکه‌یه‌کیان
له‌ناو خاکى
ڤێتنام
پێبده‌ن. هه‌رهه‌مان
ساڵ کۆمیته‌ى
ناوه‌ندى
حیزب به‌یانى
ڕاگه‌یاندنى
شۆرشى ده‌رده‌کاوله
به‌یانه‌که‌دا
جه‌خت له‌سه‌ر
پشت به‌خۆ به‌ستن
ده‌کاته‌وه.
له‌م بنکه‌یه
به‌ره‌به‌ره،
په‌ره به
بیرى خه‌میرۆج
ده‌ردرێ ، به‌پێچه‌وانه‌ى
بۆچونى
مارکسیزم
بانگه‌شه‌ى
بیرى نه‌ته‌وه‌یی
و کۆمه‌نیستى
تایبه‌ت به
نه‌ته‌وه‌ى
که‌مبۆدى ده‌کرێ.
له جیاتى
چینى کرێکار
ئه‌وان چینى
جوتیار به
هێزى شۆڕش ده‌زانن
و پیاوانى
ئاینى
بودیزمى
سێراڤادا ده‌هێننه
ناو حیزب بۆ
ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنن
که کۆمه‌نیزمه‌که‌ى
ئه‌وان جیایه
له‌هى مارکس و
لینین.
ساڵى 1965
پاش شه‌پۆلێکى
تر‌ى سه‌رکوتکه‌رانه‌ى
هێزه‌کانى سیهانۆك
، ژماره‌یه‌کى
زۆر له
خوێندکاران و
ماموستایانى
دێهاته‌کان
ده‌چنه رێز
شۆڕشه‌که‌ى
پۆل پۆت.
له‌م
کاته‌ى که
ئاگرى شۆڕش له
په‌ره‌سه‌ندن
داده‌بێ،
سیهانۆك( ساڵى
1965 ) ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ك
له گه‌ل
ڤێتنامى
باکور مۆر ده‌کا
به مه‌به‌ستى
له‌ناوبردنى
شۆڕش، به‌گوێره‌ى
ئه‌م ڕێکه‌تننامه‌یه
ڕێگه به
ڤێتنامى
باکوور ده‌درێ،
که به‌نده‌ره‌کانى
که‌مبۆدیا به‌کاربێنن
له هێرش کردنه
سه‌ر
ڤێتنامیه‌کانى
باشوور، له‌به‌رامبه‌ریشدا
ڤێتنامیه‌کان
پۆل پۆت و جه‌ماعه‌ته‌که‌ى
له ڤێتنام ده‌رده‌که‌ن.
پۆل
پۆت پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى
له ڤێتنام ( 1966)
کۆبونه‌وه‌یه‌کى
گرنگ به
لێژنه‌ى ناوه‌ندى
حیزب ده‌کا،
له‌م کۆبنه‌وه‌یه
بڕیارده‌درێ
ناوى حیزب بگۆردرێ
و بێ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامه
بچوکه‌کانىلێ
ئاگاداربکرێته‌وه
، هه‌روها
حیزب دابه‌شى
چه‌ند ناوچه‌یه‌ك
ده‌کرێ و هه‌رناوچه‌یه‌ك
خۆىده‌کرێته
به‌رپرس
له‌ئاماده‌کردنى
خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانى
ڕاپه‌رین دژ
به‌ده‌سه‌ڵات.
له به‌هارى
1966 به هۆى ناڕه‌زاى
جوتیاران له
سه‌ر ئه‌و
نرخه‌ى که
حکومه‌ت بۆکڕینه‌وه‌ى
به‌رهه‌مى
برنجه‌کانیانى
دانا شه‌ڕ له
نێوان ده‌سه‌ڵات
و جوتیاره‌کان
هه‌ڵده‌گیرسێ.
له پڕێکه‌وه
خه‌میڕۆجه‌کانى
پۆل پۆت خۆیان
ده‌که‌نه
خاوه‌نى ڕاپه‌رینى
جوتیاران، بێ
ئه‌وه‌ى
بتوانن هیچ
سودێکیان پێ
بگه‌ینن، به‌ڵام
له به‌ر
ئاماده نه‌بوونى
ڕژێم بۆ هیچ
چاره‌سه‌ریه‌کى
ئاشتىخوازانه.
ئاشوبى ده‌که‌وێته
نێو زۆربه‌ى
دێهاته‌کان و
به‌م جۆره
جڵه‌وى مه‌سه‌له‌که
ده‌که‌وێته
ده‌ست پارتى
کۆمه‌نیزم (
خه‌میرۆج).
له به‌هارى
1967 پۆل پۆت و سه‌رکردایه‌تى
خه‌میڕۆج
بڕیارى ڕاپه‌ڕینى
سه‌رتا سه‌ریاندا،
سه‌ره‌ڕاى
ڕ‌ازى نه‌بوونى
ڤێتنامیه
باکوریه‌کان
و ڕه‌تکردنه‌وه‌ى
پشتیوانى
کردنیان.
بلیسه‌ى
ڕاپه‌ڕین
ڕۆژى 18 کانونى
دووه‌مى 1968 به
هێرش کردنه
سه‌ر بنکه‌یه‌کى
سه‌ربازى
حکومه‌ت له
خوارووى شارى
باتام بانگ هه‌ڵکرا.
پاش دووساڵ له
ڕاپه‌رینى جوتیاران،
حکومه‌ت
هێرشێکى سه‌ربازى
گه‌وره‌ى
کرده سه‌ریان،
به‌ڵام خه‌میرۆجه‌کان
توانیان
ژماره‌یه‌کى
زۆر له‌سوپا
یه‌خسیر بکه‌ن
و ده‌ستیش به‌سه‌ر
بڕێکى زۆر له‌چه‌ك
و ته‌قه‌مه‌نى
دابگرن. له‌پاشان
به‌م چه‌کانه
توانیان
دێهاته‌کان
له هێزه‌کانى
پۆلیسى
سیهانۆك پاك
بکه‌نه‌وه.
له
هاوینى 1968 پۆل
پۆت له‌سه‌رکرده‌یه‌کى
نێو سه‌رکرده‌کانه‌وه
ده‌گۆڕێ بۆ
تاکه سه‌رکرده‌ى
حیزب و شۆڕش ،
هه‌موو شتێك
ده‌خاته ژێر
ده‌ستى خۆى و
تاقمێکى
تایبه‌ت به‌خۆى
له‌ده‌ورى
خۆى کۆده‌کاته‌وه،
بێ ڕه‌زامه‌ندى
ئه‌و تاقمه
که‌س تواناى
چاوپێکه‌وتنى
پۆل پۆتى
نابێ....
به‌ره‌و
ده‌سه‌ڵات (1969-1975)
ژماره‌ى
گه‌ریلاکانى
خه‌میرۆج به
(1500) هه‌زارو
پێنج سه‌د که‌سێك
مه‌زه‌نده‌ده‌کران،
به‌ڵام له
لایه‌ن چه‌ند
جارى ئه‌م
ژماره‌یه له
جوتیاره
لادێی یه‌کانه‌وه
پشتیوانى ده‌کران.
سه‌ره‌ڕاى که‌مى
چه‌ك و پێداویستیه‌کانى،
شۆڕش دوانزه
پارێزگاى له
کۆى نۆزده
پارێزگاکه‌ى
که‌مبۆدیاى
گرته‌وه. له‌ناوه‌ڕاستى
1969 پۆل پۆت
کۆنگره‌یه‌کى
به‌ست وله‌م
کۆنگره‌یه‌دا
بڕیارى
گۆڕینى
ستیراتیژته‌تى
ڕاگه‌یاندنى
خه‌میرۆج درا.
واته له
جیاتى جه
ختکردن له سه‌ر
دژایه‌تى شاه
سیهانۆك ،
بڕیادرا ڕاگه‌یاندنه‌که‌یان
زیاتر هێرش
بکاته سه‌ر
پارته ڕاست
ڕه‌وه که‌مبۆدیه‌کان
وپالپشته‌که‌یان
که
ئیمپریالیزمى
ئه‌مه‌ریکى
بوو.به‌ڵام له
ڕاگه‌یاندنى
ناوه‌خۆى
حیزب هه‌ڵوێستیان
به‌رامبه‌ر
سیهانۆك هیچ
گۆڕانێکى به‌سه‌ردا
نه‌هێنرا.
ڕووداوه‌کانى
ساڵى 1970 ده‌رگه‌ى
ده‌سه‌ڵاتى
بۆ پۆل پۆتیه‌کان
کرده‌وه. له‌م
ساڵه‌دا
کاتێک سیهانۆك
به‌سه‌ردان
له پاریس ده‌بێ،
له وێڕا داوا
له حکومه‌ته‌که‌ى
خۆى ده‌کا ،
ڕێ پێوان دژ
به ڤێتنام ئه‌نجام
بده‌ن. به‌ڵام
ئه‌م
ڕێپێوانه له
ده‌ست ده‌رده‌چێ
و خه‌ڵك هه‌ڵده‌کوتنه
سه‌ر هه‌ردوو
سه‌فاره‌تى
ڤێتنامى
باکوور و
باشوور، بۆیه
سیهانۆك له
پاریسه‌وه ئیدانه‌ى
ڕاپه رینه‌که
ده‌کا. په‌رله‌مانى
که‌مبۆدیاش
بڕیارى ده‌رکردنى
سیهانۆك له‌ده‌سه‌ڵات
ده‌دا و نا‌هێلێ
هیچى تر
ڤێتنامى
باکوور به
ئاره‌زووى
خۆى به‌نده‌ره‌کانى
که‌مبۆدیا به‌کاربهێنێ.
ڤێتنامیه
باکووریه‌کانیش
له تۆله‌ى ئه‌م
گۆڕانه له
سیاسه‌تى
حکومه‌تى که‌مبۆدى
، فام ڤاندۆگى
سه‌ره‌ك وه‌زیرانى
خۆیان ده‌نێرنه
لاى سیهانۆك
له وولاتى
چین و هانى ده‌ده‌ن
که هاوکارى
خه‌میرۆجه‌کان
بکات له
گۆڕینى حکومه‌ت
تا ئه‌وانیش
بیکه‌نه‌وه
شاى ووڵات.هه‌رچه‌نده
پۆل پۆت خۆشى
ئه‌و کات له
په‌کینى
پایته‌ختى
چین بوو، به‌ڵام
ڤێتنامى و
چینیه‌کان
پێیان باش بوو
که له گه‌ڵ
سیهانوك یه‌کتر
نه‌بینن.
سیهانۆك له
ڕێگه‌ى
ڕادیۆى چینه‌وه
داواى له
لایه‌نگرانى
خۆى کرد که
پشتیوانى خه‌میرۆجه‌کان
بکه‌ن و ڕاپه‌ڕن
دژى حکومه‌ت.
له مانگى
مایسى 1970 ڕاپه‌ڕین
به خێرایی به‌ره‌وپێش
ده‌چوو، پۆل
پۆت به‌په‌له
گه‌ڕایه‌وه
که‌مبۆدیا.
پێشتریش
له مانگى
ئازارى 1970
ڤێتنامیه باکووریه‌کان
به چل هه‌زار
سه‌رباز
هێرشیان
کردبووه سه‌ر
که‌مبۆدیا و
به‌شێكى
زۆریان له
ڕۆژهه‌ڵاتى
ووڵاته‌کداگیر
کردبوو. گه‌یشتبوونه
دوورى 15 میل له
پنۆم پنه‌ى
پایته‌خت پێش
ئه‌وه‌ى دوور
بخرێنه‌وه
له لایه‌ن
هێزه‌کانى
حکومه‌تى که‌مبۆدیا.
له‌م شه‌ڕه‌دا
هێزه‌کانى خه‌میرۆج
ده‌ورێکى ئه‌وتۆیان
نه‌بوو.
له
ئکتۆبه‌رى 1970
کۆمیته‌ى مه‌رکه‌زى
حیزبى کۆمه‌نیستى
که‌مبۆدى ( خه‌میرۆج)
کۆده‌بێته‌وه
و به‌یانێك ده‌رده‌که‌ن،
له‌م به‌یاننامه‌یه
داواى
ڕاگرتنى ده‌ستێوه‌ردانه
ده‌رکیه‌کان
له ووڵاته‌کیان
ده‌که‌ن.هه‌روها
ئیشاره‌تیش
به خیانه‌ته‌که‌ى
ڤیت مینى ساڵى
1950 ده‌که‌ن.
دیاره ئه‌مه‌ش
له دواڕۆژ ده‌بێته
بنچینه‌ى
لێكترازانه‌کانى
نێوان خه‌میڕۆج
و ڤیت مین (
حیزبى کۆمه‌نیستى
ڤێتنامى
باکوور).
له
ماوه‌ى ساڵى 1971
هه‌موو شه‌ڕه‌کانى
دژ به حکومه‌تى
که‌مبۆدیا،
ڤێتنامیه‌کان
ئه‌نجامیان
ده‌دا و ڕۆڵى
هێزه‌کانى خه‌مێڕۆجه‌کانیش
ته‌نها یارمه‌تىدان
بوو و هیچى تر .
پۆل پۆت ئه‌م
بارودۆخه‌ى
قۆسته‌وه بۆ
پێگه‌یاندنى
کادیره سه‌ربازى
و سیاسیه‌کانى
خۆى، له و
کاته‌ى حیزب
که‌تبووه وه‌رگرتنى
ئه‌ندامانى
تازه بێ
ڕوانینه
ڕابردوویان.
پۆل پۆت مه‌رجه‌کانى
وه‌رگرتنى
توندتر کرد،
زیاتر ڕووى له
وه‌رگرتنى
جوتیاران کرد
له جیاتى
خوێندکاران و
ڕۆشنبیران. به‌م
شێوه‌یه دوو
ده‌سته له‌نێو
حیزب دروست
بوون ( پاسه‌وانانى
کۆن و ئه‌ندامه
نوێیه‌کان)
ولێکدابڕانێك
که‌وته
نێوان ئه‌ندامه
نه‌خوێنده‌واره
کۆنه‌کان و
ڕۆشنبیران.
له‌سه‌ره‌تاى
1972 پۆل پۆت جه‌وله‌یه‌ك
به‌و ناوچانه‌دا
کرد، که له
ژێر ده‌ستى
هێزى هاوبه‌شى
ڤێتنام و خه‌میرۆجه‌کان
دابوون، بینى
35000 چه‌کدارى خه‌میڕۆج
له لایه‌ن 100000
به‌رگرى
میللى یه‌وه
پشتیوانى ده‌کرێن.
حکومه‌تى چین
مانگانه به
پێنج ملیۆن
دۆلار یارمه‌تیان
ده‌دات. پۆل
پۆت له‌م جه‌وله‌یه
داواى له
جوتیاره‌کان
کرد، سه‌رچاوه‌یه‌کى
مالى تایبه‌ت
بۆ حیزب دابین
بکه‌ن ( پشت به
خۆ به‌ستن).
له
کۆبونه‌وه‌ى کۆمیته‌ى
مه‌رکه‌زى
حیزب له
مانگى مایسى 1972
، بڕیارى په‌یڕه‌وکردنى
دیسپلینى
زیاتر درا، له
وانه ناچار
کردنى خه‌ڵک
به له به‌رکردنى
جلى یه‌کگرتوو،
ته‌تبیق
کردنى قانونى
ئیسلاح زه‌راعى،
که‌مینه‌ى
چامس
ناچارکران
وازله خشل له
به‌رکردن
بێنن. دیاره
ئه‌م سیاسه‌ته‌ش
به‌دڵى زۆربه‌ى
خه‌ڵکه‌که
بوو، چونکه
به‌ده‌ست
فیۆدالیزمه‌وه
ده‌یانناڵاند.له
هه‌مان
کاتیش‌دا زۆر
ناڵه‌بار بوو
بۆ ئه‌و
شارستانانه‌ى
له شاره‌وه
په‌نایان بۆ
دێهاته
ئازادکراوه‌کان
بردبوو.
له
ساڵى 1972
ڤێتنامى
باکوور ده‌ستى
کرد به
کێشانه‌وه‌ى
هێزه‌کانى
خۆى له که‌مبۆدیا،
ناوچه‌کانیان
ته‌سلیم به
هێزه‌کانى خه‌میرۆج
کرد‌و یارمه‌تیان
دان له مه‌شق
پێکردنى گه‌ریلاکانیان.له
مایسى 1973 پۆل
پۆت که‌وته
دووباره
ڕێکخستنه‌وه‌ى
جوتیاره
دێهاتیه‌کان
له کۆمه‌ڵه‌ى
هه‌ره‌وه‌زى
و قه‌ده‌غه‌کردنى
موڵکایه‌تى
تاکه که‌سى.
له
وه‌رزێکى
باراناوى 1973
پۆل پۆت ئه‌مرى
به هێزه‌کانى
کرد که پنۆم
پنه‌ى پایته‌خت
ڕزگار بکه‌ن.ئه‌م
ئه‌مره له‌م
کاته ناڵه‌باره
بوه هۆى سه‌رنه‌که‌وتنى
هێرشه یه‌ك
له‌دواى یه‌که‌کانیان،
سه‌ره‌ڕاى ئه‌م
شکستانه‌ش له
ناوه‌ڕاستى 1973
توانیان ده‌ست
به‌سه‌ر نزیکه‌ى
دوو له سه‌ر
سێ ى ووڵات
دابگرن. بۆیه
ڤێتنام ناچار
بوو هیچى تر
به چاوێکى
بچوك نه‌ڕوانێته
پۆل پۆت، به‌ڵکو
وه‌ك سه‌رکرده‌یه‌کى
ووڵات مامه‌ڵه‌ى
له گه‌لدا
بکا.
له
پاییز‌ى 1973 پۆل
پۆت چه‌ند
بڕیارێکى
چاره‌نوس
سازى
ده‌رباره‌ى
شه‌ر ده‌رکرد،
له‌وانه گه‌مارۆدانى
پنۆم پنه‌ى
پایته‌خت،
کۆنترۆل
کردنى هێله‌کانى
هه‌ڵاتنى خه‌ڵک
له پایته‌خته‌وه
بۆ ناو چه‌ئازاد
کراوه‌کان، له‌لایه‌ن
ئه‌فسه‌ره
نزیکه‌کانى
خۆى، نه‌بادا
سیخوره‌کانى
ڕژێم دزه بکه‌نه
ناویان. خه‌ڵکى
پایته‌خت وه‌ك
نه‌خۆشى فیکر
له قه‌ڵه‌م
دران و به‌بۆچونى
ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ى
ڕێگه‌یان
پێبدرێ تێکه‌ڵ
به‌خه‌ڵکه‌کانى
ناوچه‌ئازادکراوه‌کان
ببن، ده‌بێ مێشکیان
پاکبکرێته‌وه!!!
که‌مینه‌ى
چام له پێناو
پاراستنى
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانى
خۆیان که‌وتنه
ده‌ربڕینى
ناڕه‌زایی ،
پۆل پۆت به‌توندى
سه‌رکوتى
کردن و ڕاپێچى
زیندانه‌کانى
خۆى کردن و به‌و
په‌ڕى
دوڕندانه‌ییه‌وه
مامه‌ڵه‌ى له
گه‌ڵ کردن.
هه‌ر
له ساڵى 1971 ه‌وه
پۆل پۆت سیاسه‌تى
ڕاگواستن
کوشت و بڕى دژ
به نه‌ته‌وه‌ى
کۆمپۆنگ چام
په‌یڕه‌و کرد
، هه‌ر له‌م
ساڵه‌دا هه‌موو
خه‌ڵکى شارى
کراتى گواسته‌وه
بۆ دێهاته‌کان
له به‌رئه‌وه‌ى
بیروباوه‌ڕى خه‌میڕۆجیان
ڕه‌تکردبوه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ى
بێ ئومێد ده‌بن
له که‌سب
کردنى ئه‌م که‌مینه
نه‌ته‌وه‌یه
، ساڵى 1974 هه‌موو
دانیشتوانى
شارى ئادۆنگى
چام نشین که 15000
که‌س ده‌بوون،
به‌سه‌ر
دێهاته
دووره‌کاندا
بڵاوده‌که‌نه‌وه.
پۆل
پۆت له ئه‌یلولى
1974جارێکى تر هه‌موو
کۆمیته‌کانى
حیزب له یه‌ك
کۆمیته‌ى
ناوه‌ندى
کۆده‌کاته‌وه،
به‌سه‌رکردایه‌تى
خۆى، ئینجا
کۆمه‌ڵێ
بڕیار ده‌رده‌کا
بۆ جێ به‌جێکردنى
سۆسیالیزم .
له‌وانه
چۆڵکردنى هه‌موو
شاره گه‌وره‌کان
و ناردنى خه‌ڵکه‌کانى
بۆ دێهاته‌کان.
دووه‌م
ڕاگرتنى مامه‌له‌کردن
به‌دراو!!! سێ
یه‌م
پاککردنه‌وه‌ى
حیزب له و که‌سانه‌ى
پشتیوانى له
بڕیاره‌کانى
پۆل پۆت ناکه‌ن،
یه‌که‌م
قوربانى ئه‌م پاککردنه‌وه‌یه‌ش
پراسیس بوو،
که گه‌وره ترین
به‌رپرسى
حیزب بوو، له
ساڵى 1974 به‌بێ
دادگایی کردن
ده‌برێته
دارستانێك و
له ناوده‌بردرێ
بێ ئه‌وه‌ى
هیچ بوارێکى
به‌رگرى له
خۆ کردنى
پێبدرێ، دوا
به‌دواى ئه‌ویش
کادرێسى
تایله‌ند نه‌ژادو
گه‌وره به‌رپرسێکى
تر حیزب به‌هه‌مان
شێوه له ناو
ده‌برێ. هه‌موو
پاساوى پۆل
پۆت بۆ ئه‌م
پاکسازیه ئه‌وه‌بوو
که حیزب چۆته
قۆناخێکى هه‌ستیاره‌وه
بۆیه ده‌بێ
به‌توندى ده‌ستى
نه‌یاران له
ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى
حیزب ببڕدرێن.
له
کاتێکدا خه‌میرۆجه‌کان
خۆیان بۆ دوا
هێرش ئاماده
ده‌کرد( له
کانونى دووه‌مى
1975)، ئا له‌م
کاته‌دا
نوردین
سیهانۆک له
په‌کینه‌وه،
به‌شانازیه‌وه
لیستى ناوى به‌رپرسه
گه‌وره‌کانى(
داواکراو بۆ
مه‌رگ)
بڵاوکرده‌وه.
دیاره له سه‌ره‌تادا
ته‌نها حه‌وت
ناو بوون ،به‌ڵام
پاشان
زیادکران بۆ 23
که‌س له گه‌وره
به‌رپرسانى
سوپا و پۆلیس
و سه‌رانى
حکومه‌ت.
ڤێتنامیه
باکووریه‌کان
له به‌رئه‌وه‌ى
بڕیاریان
دابوو پێش ئه‌وه‌ى
خه‌میڕۆجه‌کان
بچنه ناو
پنۆم پنه‌ى
پایته‌خت، ده‌بێ
ئه‌وان
سایگۆنى
پایته‌ختى
باشوور
ڕزگاربکه‌ن.
له‌به‌رئه‌وه
ده‌ستیان به‌سه‌ر
هه‌موو ئه‌و
چه‌که
چینیانه
داگرت که له
ڕێى ڤێتنامى
باکووره‌وه
بۆ خه‌میڕۆجه‌کان
به‌ڕێوه بوون.
ئه‌م چه‌کانه‌شیان
ئازاد نه‌کرد
تا واژۆى
سوپاسگوزاری بۆ
ڤێتنامى
باکووریان به به‌خمیرۆجه‌کان
نه‌کرد، له
سه‌ر ئه‌و چه‌کانه،
که له
ڕاستیدا هى
چین بوون.
له
نیسانى 1975
حکومه‌تى که‌مبۆدیا
ئه‌نجومه‌نێکى
نوێی پێکهێنا
به‌مه‌به‌ستى
گفتوگۆ کردن
له گه‌ڵ خه‌میڕۆجه‌کان
به‌سه‌رکردایه‌تى
ساک سوتساخان
(کاتى خۆى له
گه‌ل پۆل پۆت
له پاریس
خوێندکار بوو)
وهه‌روها
ئامۆزاى
جێگرى سه‌ره‌ك
وه‌زیرانى
حکومه‌ته‌که‌ى
خه‌میڕۆجه‌کان
بوو. به‌ڵام
پۆل پۆت
بڕیارى دا
ناوى هه‌موو
ئه‌و که‌سانه‌ى
به‌شدارى ئه‌م
گفتوگۆیه‌یان
کردووه
بخاته لیستى
مه‌رگه‌وه.
ئه‌وه بوو له
17 نیسانى 1975
حکومه‌تى که‌مبۆدیا
به‌ته‌واوى
ڕووخاو پۆل
پۆت و خه‌میرۆج
حوکمى
ووڵاتیان
گرته ده‌ست.
که‌مبۆدیاى
دیموکراتى (1975-1979)
له
17 نیسانى 1975 خه‌میڕۆجه‌کان
حوکمى پنۆم
پنه‌یان که‌وته
ده‌ست و حکومه‌تێکى
تازه‌یان
پێکهێنا،
ناوى
ووڵاتیان
گۆڕى و
کردیانه که‌مبۆدیاى
دیموکراتى!!!
له‌و کاته
پنۆم پنه پڕ
بوو له ئاواره‌ى
شه‌ڕ. له هه‌نگاوێكى
چاوه‌ڕوان نه‌کراو
و دوور له
مرۆڤایه‌تى
هه‌رچى
ئاواره‌ى هه‌بوون،
هه‌موو
ڕاگوێزرانه‌وه
بۆ دێهاته‌کان.
پۆل
پۆت ده‌ستى
کرد به
کوشتنى به‌رپرسه‌کانى
ڕ‌ژێمى پێشوو
به‌به‌رچاوى
خه‌ڵك. له‌کۆى
8 ملیۆن
دانیشتوانى
که‌مبۆدیا،
پۆل پۆت نزیکه‌ى
چواریه‌کى له
ناو برد ( دوو
ملیۆن).
راهیبه
بوزیه‌کان،
ئه‌و
ڕۆشنبیرانه‌ى
له ڕۆژئاوا
خوێندبویان،
ئه‌وکه‌سانه‌ى
که خزم و که‌سیان
له ووڵاتانى
ڕۆژئاوا هه‌بوو
یان هه‌رکه‌سێ
له زیره‌ك
بچووایه، ئه‌وکه‌سانه‌ى
که به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك
چینى ، لاوسى
، ڤێتنامى
..هتد
بوون زۆر زوو
له‌ناوبردران.
هه‌ندێکیشیان
به مه‌به‌ستى
ئیعتراف لێوه‌رگرتن
ڕاپێچى که‌مپى
(س-21)ى ناوزڕاو
کران و زۆربه‌یان
له وێ له
سێداره‌دران.
پاش
شاڵاوى کوشت و
بڕ، به‌بیانوى
ئه‌وه‌ى
گوایا ئه‌مه‌ریکا
، پنۆم پنه
بۆردوومان ده‌کا
پایته‌خت له‌زۆربه‌ى
دانیشتوانه‌که‌ى
چۆڵکراو، هه‌رچه‌نده
به‌ڵێنى ئه‌وه‌شیان
به‌دانیشتوانه‌که‌ى
دابوو که ئه‌م
دوورکه‌وتنه‌وه‌یان
له چه‌ند
ڕۆژێك زیاتر
ناخایه‌نێ و
ئه‌مره‌که‌شیان
به شاه
نۆردین
سیهانۆک ده‌رکردبوو،
به‌ڵام نه‌هێڵرا
که‌س بگه‌ڕێته‌وه
پایته‌خت و
شآره
چۆڵکراوه‌کان.
پۆل
پۆت و سه‌رکردایه‌تى
خه‌میڕۆج
باوه‌ڕیان به
دورستکردنى
کۆمه‌نیزمى
جوتیارى هه‌بوو،
ئه‌گه‌رچى خه‌ڵکى
که‌مبۆدیا
باوه‌ڕیان به
کۆمه‌نیستى
مارکسى و چینى
کرێکار هه‌بوو،
به‌ڵام ئه‌وان
به‌پێچه‌وانه‌ى
ماوتسى تۆنگ و
هۆشى منه نه‌یانزانى
کۆمه‌نیزم بگونجێنن
له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگایه‌کى
کشتوکاڵى وه‌ك
کۆمه‌ڵگاى که‌مبۆدیا.
وایانزانى به
چۆڵکردنى
شاره‌کان و
ڕاگواستنه‌وه‌ى
خه‌ڵکه‌که‌ى
بۆ کۆمه‌ڵگا
زۆره‌ملێ کان،
ده‌توانن خه‌ڵک
ناچارى قه‌بوڵکردنى
کۆمه‌نیزمى
جوتیارى بکه‌ن،
به‌ڵام به‌م
سیاسه‌ته گه‌وجانه‌ى
خۆیان
ووڵاتیانى
توشى برسیه‌تیه‌کى
گه‌وره کرد.
له
ساڵى 1976 پۆل
پۆتیه‌کان هه‌ڵسان
به‌دووباره
پۆلێن کردنه‌وه‌ى
جه‌ماوه‌ر،
خه‌ڵکانى سه‌ربه‌خۆیان(
موالین) و خه‌ڵکه
ڕاگویزراوه‌کان(معادین).
ئه‌وانه‌ى
خۆیان هه‌موو
مافێکیان بۆ
گێڕدرایه‌وه
و به‌شى خه‌ڵکه
ڕاگویزراوه‌کانیش
بووه دوو
جامیلکه
شۆرباى برنج
له ڕۆژێکدا!!!!!
خه‌میرۆجه‌کان
هه‌موو باوه‌ڕێكى
ئاینى ،زمانى
که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
، داب و نه‌رێته‌کانیان
لێ قه‌ده‌غه‌کردن.ده‌یان
گۆرى به‌کۆمه‌ڵیان
بۆ له ده‌ورى
کۆمه‌ڵگا
زۆرملێکان هه‌ڵکه‌ندن....
به‌گوێره‌ى
کتێبه‌که‌ى ف.
پۆنچاود به‌ناوى
که‌مبۆدیا له
ساڵى سفر،
ساڵى 1972گه‌ریلاکانى
خه‌میرۆج
دێهاتیه‌کانیان
ناچارده‌کرد
تا ئاوایی یه‌کانیان
چۆڵبکه‌ن
بۆیان و گه‌لێ
جاریش ئاگریان
له دێیه‌کان
به‌رده‌دا تا
دێهاته‌کان
نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه
!!!! به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش
نه‌یانده‌هێشت
یارمه‌تیه
مرۆییه‌کان
له لایه‌ن
کۆمه‌ڵه
خێرخوازه‌جیهانیه‌کانه‌وه
بگه‌یه‌نرێته
خه‌ڵکه برسى
و هه‌ژاره‌کان،
به‌م شێوه‌یه
سه‌دان هه‌زار
که‌س له
نێوان وه‌حشیه‌تى
خه‌میرۆج و
زوڵمى
پیاوانى ڕژێم
بوونه قۆچى
قوربانى. به‌م
شێوه‌یه ، خه‌میرۆجه‌کان
دژ به سیاسه‌تى
پشت به‌خۆ به‌ستنه‌که‌ى
خۆشیان ڕه‌فتاریان
ده‌کرد!!!
له‌سایه‌ى
ڕ‌ژێمى پۆل
پۆتیه‌کانه‌وه
، هه‌موو سه‌روه‌تى
خه‌ڵک بووه
موڵکى ده‌وڵه‌ت
و به ئاگرو
ئاسن حوکمى
کۆمه‌ڵگا ده‌کرا.
پایته‌خت
ببوه وو‌ڵاتى
خێو و دێهاتیه‌کانیش
له برسانا و
له‌به‌ر
بڵاوبونه‌وه‌ى
نه خۆشیه‌کان
ده‌مردن.
سه‌رچاوه
ڕۆژئاوایی و
ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان
ناکۆکن له سه‌ر
ژماره‌ى
قوربانیه‌کانى
سه‌رده‌مى
پۆل پۆت، هه‌ندێکیان
به سێ ملیۆن
که‌سى له‌قه‌ڵه‌م
ده‌ده‌ن و هه‌ندێكى
تریش به
ملیۆن و نێوێک
که‌س. ئه‌منستى
ئینته‌رناشناڵ ژماره‌ى
قوربانیه‌کانى
به 1،4 ملیۆن
داناوه و
نوسه‌رى
کتێبه‌که‌ش
به 2،4 ملیۆن.
هه‌رچۆنێکى
بێ ژماره‌ى
قوربانیه‌کان
له ملیۆنێک
گه‌لێک زیاتر
بوونه. به‌گوێره‌ى
سى.ئاى .ئه‌ى ئه‌مریکى
ته‌نها ژماره‌ى
ئیعدام کراوه‌کان
له نێوان په‌نجا
تا سه‌د هه‌زارکه‌سێك
بوونه.
پۆل
پۆت بۆ
دورستکردنى
ئایدۆلۆجیایه‌کى
تایبه‌ت به
خه‌میرۆج (
ئایدۆلۆجیاى
ئه‌نکا) سود
له گه‌لێ
ئایدۆلۆجیاى
توندڕه‌وانه
وه‌رده‌گرێ و
هه‌وڵده‌دا
خه‌ڵکى که‌مبۆدیاى
له سه‌ر رابهێنێ.
به‌کارهێنانى
ته‌کنه‌لۆجیا
له کشتوکاڵ
قه‌ده‌غه ده‌کرێ،
ته‌نها ڕێگه
به‌م ته‌کنه‌لۆجیایه
ده‌درێ که سه‌رکردایه‌تى
پارتى خه‌میرۆج
ڕه‌زامه‌ندى
له‌سه‌ر
بــدا!!!
بیرۆکه‌که‌ش
له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى
گرتبوو که
کۆمه‌ڵگاى
کشتوکاڵى ده‌بێ
له‌سفره ده‌ست
پێبکا تا ده‌گاته
نوێترین ته‌کنه‌لۆجیا!!!
پۆل
پۆت سیاسه‌تى ووڵاته‌که‌ى
خۆى به‌ستابوه‌وه
به سیاسه‌تى
چین له دژى
یه‌کێتى
سۆڤیه‌ت. ئه‌م
ریز به‌نده‌یه‌ش
له سه‌ر
بنچینه‌ى
ئایدیۆلۆجیا
نه‌بوو، به‌ڵکو
له به‌رئه‌وه‌ى
سۆڤیه‌ت
یارمه‌تى
ڤێتنامى ده‌دا
، چینیه‌کانیش
وه‌ك شه‌ڕى ده‌سه‌ڵات
له سه‌رناوچه‌که
یارمه‌تى که‌مبۆدیایان
ده‌دا.
هه‌ندێ
له سه‌رچاوه‌کان
ده‌ڵێن
سیهانۆك ساڵى
1976 ده‌ستى له
کار کێشاوه،
به‌ڵام هه‌ندێكى
تر پێیان وایه
له‌سه‌ر کار
لابراو و
خرایه ژێر
چاودێرى. که‌چى
هه‌ندێکى تر
ده‌ڵێن
سیهانۆك تا
دوا هه‌ناسه‌ى
پشتیوانى
حکومه‌تىخه‌میڕۆجه‌کانى
کردووه له
کۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان.
هه‌رچۆنێکى
بێ پۆل پۆت ساڵى
1976 خیو سامفانى
هاورێی ده‌کاته
سه‌ره‌ك
کۆمارى که‌مبودیاى
میللى و خۆشى
ده‌بێته سه‌ره‌ك
وه‌زیران.
له
کانونى یه‌که‌مى
1976 پۆل پۆت
داواى له سه‌رکردایه‌تى
پارته‌که‌ى
کرد ، کۆتایی
به دوژمنایه‌تى
کردنى ڤێتنام
بهێنرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ى
پارتى کۆمه‌نیستى
ڤێتنام له
کۆنگره‌ى
چواره‌مى خۆى
جه‌ختى له سه‌ر
گرنگى په‌یوه‌ندى
له گه‌ڵ هه‌ردوو
وو‌ڵاتى لاوس و
که‌مبۆدیا
کردبووه‌وه
و به‌رگرى
لێکردنیانى
به به‌رگرى کردن
له ڤێتنام
دانابوو. بۆ
نیشاندانى
نیازپاکى پۆل پۆتیش
ئه‌و گه‌وره
به‌رپرسانه‌ى
که
ڤێتنامیان به‌دوژمن
ده‌زانى ، له
سنووره‌کان
دوورخسته بۆ
ناو قوڵایی که‌مبۆدیا.
ئه‌م ڕه‌وشه
ئه‌وه‌نده‌ى
نه‌خایاند و
له‌ساڵى 1977 هه‌ندێ
وورده شه‌ڕ
له سه‌ر
سنوور ڕویاندا،
به‌هۆى به‌زاندنى
سنووره‌کانى
ڤێتنام له‌لایه‌ن
ئه‌و که‌مبۆدیانه‌ى
په‌نایان بۆ
ڤێتنام ده‌برد.
له
شوباتى 1977
ڤێتنام به‌ڕه‌سمى
داواى له که‌مبۆدیا
کرد، که په‌نابه‌ره
که‌مبۆدیه‌کان
وه‌ربگرێته‌وه،
به‌ڵام که‌مبۆدیا
ئه‌م داوایه‌ى
ڕه‌تکرده‌وه،
هه‌روها له 30
نیسان که‌وته
تۆپبارانکردنى
سنوره‌کان و
ده‌گوترێ
سنوره‌کانیشیان
به‌زاندو ده‌یان
لادێی
ڤێتنامییان
سه‌ربڕى. چاودێرێكى
سنووره‌که
پێ ى وابوو ،
که‌مبۆدیا به‌م
کاره گه‌وجانه‌ى
ده‌یویست
ڤێتنام
چاوترسێن بکا
. یان هه‌ر هیچ
نه‌بێ له
جیهانى بگه‌یه‌نێ
که‌وا به‌شێكى
که‌مبۆدیا تا
ئێستا له‌لایه‌ن
ڤێتنامه‌وه
داگیر کراوه.
ئه‌م
هێرشه‌ى که‌مبۆدیا
بێ وه‌ڵام نه‌بوو،
له مایسى 1977
ڤێتنام
زنجیره
هێرشێکى
ئاسمانى کرده
سه‌ر بنکه‌وباره‌گاکانى
سوپاى خه‌میرۆج
له قوڵایی که‌مبۆدیا
و به‌گوێره‌ى
ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کیش
له گه‌ڵ حکومه‌تى
لاوس، مافى به‌کارهێنانى
سه‌رتاسه‌رى
خاکى ئه‌م
ووڵاته‌ى دژ
به خه‌میرۆج ده‌سته‌به‌رکرد
.
پیاوه‌کانى
پۆل پۆت
پرۆپاگه‌نده‌ى
ئه‌وه‌یان کرد
، که
پێکدادان له
گه‌ڵ ڤێتنام حه‌تمى
یه و ده‌بێ
ئه‌مجاره
ناوچه‌ى کرۆم
، که کاتى
خۆى به‌شێك
بووه له
ئیمپراتۆریه‌تى
که‌مبۆدیا،
له ڤێتنام
بسێننه‌وه!!!بۆیه
له مانگى ئه‌یلول
هێرشێكى
تریان کرده
ناو خاکى
ڤێتنام،
ڤێتنام
ئیدعاى
کوژران و بریندار
بوونى هه‌زار
هاووڵاتى خۆى
کرد و به بۆ
چونى خۆشیان
هیچ ڕێگه
چاره‌یه‌کى
تریان له به‌رده‌م
نه‌ما بۆ ڕێگه‌گرتن
له ده‌ستدرێژیه‌کانى
پۆل پۆت
له‌غه‌یرى
به‌کارهێنانى
هێز. بۆیه له
کانونى دووه‌مى
1977 دوور له هه لڵاى
ڕاگه‌یاند به
په‌نجا هه‌زار
سه‌رباز
هێرشێکـى کت و
پڕیان کرده
سه‌ر که‌مبۆدیاو
به‌خێرایی
کشایه‌وه
ناو خاکى خۆىیان.
پۆل پۆت له
ڕاگه‌یاندنه‌کانى
خۆى کردى به
هه‌ڵلا و
ئیدعاى هه‌ڵبڕینى
سوپاى
ڤێتنامى کرد.
ڤێتنام
بڕیارى دا سنورێكى
یه‌کجاره‌کى بۆ ته‌شقه‌ڵاکانى
پۆل پۆتیه‌کان
دابنێ، بۆیه
له‌لایه‌که‌وه
ویستى له
ڕێگه‌ى چینه‌وه
گوشار بخاته
سه‌ر پنۆم پنه
تا واز بێنێ و
له‌لایه‌کى
تریشه‌وه
خۆى ئاماده‌کرد
بۆشه‌ڕێکى سه‌رتاسه‌رى.
چین له‌جیاتى
ئه‌وه‌ى
گوشار بخاته
سه‌ر که‌مبۆدیا
، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌کى
زۆرى بۆ
ناردن. له
کۆتایی 1978 له
ژێر په‌رده‌ى
به‌رگرى له
خۆ کردن
ڤێتنام
هێرشێکى سه‌رتاسه‌رى
کرده سه‌ر که‌مبۆدیا
وپۆل پۆت به‌ناچارى
به‌ره‌و
سنووره‌کانى
تایلاند هه‌ڵات.
ڤێتنامیه‌کانیش
حکومه‌تێکى
سه‌ربه‌خۆیان
له و خه‌میرۆجانه‌ى
له ده‌ست پۆل
پۆت
ڕایانکردبووه
ڤێتنام به‌سرکردایه‌تى
هێنگ سامرین
دامه‌زراند.
پۆل
پۆت و لایه‌نگره‌کانى
به‌یارمه‌تى
چین و تایلاند
که‌وتنه‌وه
خۆکۆکردنه‌وه
بۆ
ڕزگارکردنى
که‌مبۆدیا له
هێزى داگیرکه‌رى
ڤێتنامى، له‌م
کاته‌شدا شه‌ڕ
له‌نێوان چین
و ڤێتنام هه‌ڵگیرسا.
هه‌رچه‌نده
پۆل پۆت به‌کرده‌وه
حوکمى له‌ده‌ست
دابوو، به‌ڵام
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
قه‌بوڵیان نه‌کرد
کورسى ئه‌م
ووڵاته بده‌نه
حکومه‌ته ده‌ستکرده‌که‌ى
ڤێتنام و
ڤێتنامیان به‌داگیرکه‌ر
دانا و داوایان
لێکرد به‌زووترین
کات ئه‌م
ووڵاته به‌جێ
بێڵێ و حوکم
بداته‌وه خه‌میرۆجه‌کان!!!
سه‌ره‌نجام
( 1979-1998)
ووڵاته
یه‌کگرتوه‌کانى
ئه‌مریکا و
چین به‌توندى
دژ به‌داگیرکردنى
که‌مبۆدیا وه‌ستانه‌وه،
له ناوه‌ڕاستى
هه‌شتاکان هه‌ردوو
ووڵات که‌وتنه
یارمه‌تى دانى
گروپه‌کانى
1-گروپى (سان) ى
سه‌ره‌ك وه‌زیرانى
پێشوو2- گروپى
نۆردین
سیهانۆکى شاى لێکه‌وتوو3-
خه‌میرۆجه‌کانى
سه‌ر به پۆل
پۆت. هه‌رچه‌نده
ئه‌مه‌ریکا
مانگانه به
پێنج ملیۆن
دۆلار یارمه‌تى
دوو گروپه‌که‌ى
یه‌که‌میان
ده‌دا، به‌ڵام
خه‌میرۆجه‌کان
به‌هۆى یارمه‌تیه‌کانى
چین هێزى سه‌ره‌کى
دژ به‌داگیرکه‌ره
ڤێتنامیه‌کانیان
پێک ده‌هێنا.
ساڵى 1985 پۆل پۆت
ئیستقاله ده‌دا
له حیزب و ته‌نها
وه‌ك سه‌رکرده‌ى
خه‌میرۆج ده‌مێنێته‌وه،
1985 توشى نه‌خۆشى
دێ له
بانکۆکى
پایته‌ختى
تایلاند ، هه‌رئه‌و
ساڵه ژنێکى
تر دێنێ که
کچێكى ته‌من 22
ساڵه بوو له
لایه‌ن سه‌رکرده‌ى
هێزه‌کانى
ڕۆژهه‌ڵاته‌وه
بۆى هه‌ڵبژێردرابوو.
له مانگى
کانونى یه‌که‌مى
ئه‌م ساڵه‌دا
ڤێتنامیه‌کان
هێرشێکى به‌ربڵاو
ده‌که‌نه سه‌ر
هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان
و زۆربه‌ى
بنکه‌وباره‌گاکانى
خه‌میرۆجه‌کان
ده‌گرن. بۆیه
جارێکى تر پۆل
پۆت به‌ره‌و
تایلاند هه‌ڵدێ
و له بانکۆک
جێگیر ده‌بێ.
پۆل پۆت وورده
وورده ده‌سه‌ڵاته‌کانى
خۆى به (سۆن
سن) کوڕى ده‌سپێرێ.
ساڵى 1986 له ژنه
تازه‌که‌ى
(میاس) کچێكى
ده‌بێ ( سیسا) و
ئه‌وه‌نده‌ى
پێناچێ تۆشى
نه‌خۆشى
شێرپه‌نجه
ده‌بێ، بۆ
چاره‌سه‌رى
ده‌بردرێته
په‌کین و تا
ساڵى 1988 له‌وێ
ده‌مێنێته‌وه.
ساڵى 1989 ڤێتنام
هێزه‌کانى
خۆى له که‌مبۆدیا
ده‌کێشێته‌وه
و پۆل پۆتیش
خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌وه
ڕۆژئاواى
ووڵات و له‌نزیك
سنوره‌کانى
تایلاند پێگه‌یه‌کى
سه‌ربازى به‌هێز
داده‌مه‌زرێنێ.
داواى حکومه‌ت
بۆ ئاشبونه‌وه‌ى
نیشتمانى ڕه‌تده‌کاته‌وه
و‌به‌رده‌وام
ده‌بێ له
هێرش کردن،
چونکه پێی
وابوو، هون سه‌ن
ى سه‌ره‌ك وه‌زیران
نه‌ك هه‌رنایه‌وێ
واز له حوکم
بهێنێ ،به‌ڵکو
ئاماده‌ش نیه
به‌شدارى
حوکمیشیان
بکا. له
دواییدا ئه‌م
بۆ چونه‌یان
ڕاست ده‌رچوو.
هۆن
سه‌ن پاش ئه‌وه‌ى
بێ هیوا بوو
له پۆل پۆت ،
که‌وته ڕێکه‌وتن
له گه‌ڵ هه‌ندێ
له سه‌رکرده‌کانى
خه‌میرۆج، به‌م
کاره‌ى توانى
زۆریان له
پۆل پۆت بکاته‌وه
و بارى پۆل
پۆت لاسه‌نگ
بکا. پۆل پۆت
له 1
حوزێرانى
1977فرمانى له
سێداره‌دانى
بۆ سۆن سه‌نى
ده‌سته
ڕاستى خۆى ده‌رکرد،
چونکه له گه‌ڵ
وه‌فدى حوکمه‌ت
دانوساندى
کردبوو. هه‌رچه‌نده
خۆى زیندان
کرا ، به‌ڵام 11
که‌س له
خێزانه‌که‌شى
کوژران، له
دوایدا پۆل
پۆت ئینکارى
ئه‌وه‌ى کرد
که ئه‌و
فرمانى
کوشتنى دابن.
سۆن سه‌ن
توانى له
زیندان ڕابکا
، به‌ڵام دواتر
له لایه‌ن(
تا مۆک) ى سه‌رکرده‌ى
خه‌میڕۆجه‌کان
گیرایه‌وه،
چاوه‌ڕوان ده‌کرا
ئیعدام بکرێ ،
که‌چى پۆل پۆت
زیندانى هه‌تا
هه‌تایه بۆ
بڕیه‌وه له
جیاتى له
سێداره‌دان.
له
شه‌وى 15
نیسانى 1998
ڕادیۆى ده‌نگى
ئه‌مریکا
ڕایگه‌یاند
که پۆل پۆت
ئاماده‌ى خۆى
ڕاگه‌یاندووه
بۆ دادگاى
کردنى له
دادگایه‌کى
نێونه‌ته‌وه‌ى،
به‌ڵام به‌قسه‌ى
ژنه‌که‌ى هه‌ر
ئه‌و شه‌وه
که چاوه‌ڕوانى
گواستنه‌وه
بو بۆ شوێنێکى
تر له‌سه‌ر جێ
و بالینگانى
خۆى مرد.( تا
مۆک) هۆى
مردنه‌که‌ى
بۆ دڵ وه‌ستان
گێڕایه‌وه و
هه‌ندێك ده‌ڵێن
نا خۆى کوشت،
به‌ڵام خه‌میڕۆجه‌کان
نه‌یانهێشت
ته‌رمه‌که‌ى
بپشکێنرێ
بۆیه پاش چه‌ند
ڕۆژێک له
مردنه‌که‌ى
ته‌رمه‌که‌یان
سوتاند .
جمال
مه‌لاقه‌ره
27/2/2007