عه‌فوى
فه‌رموو ئه‌وه‌ى
بڵێ شۆڕش بۆ
گه‌له، شۆڕش
بۆ په‌ڕله‌مانتار
و وه‌زیره‌کان
و به‌رپرسه‌کانه
شۆڕشێك
وه‌زیرێكى مه‌عاشى
ته‌قاویتیه‌که‌ى
پێنج هه‌زار
دۆڵارو پێشمه‌رگه‌یه‌کى
ده‌ست و قاچ
په‌ڕیویشى
بیست وپێنج
دۆڵاربێ ،ئه‌رێ
ئه‌مه شۆڕشى
گه‌له یان هى
په‌ڕله‌مانتارو
وه‌زیره.....!!!
له‌م
نیمچه
ووڵاته عه‌جایه‌به‌ى
خۆمان، به‌قسه‌ى
کاك یاسین نه‌ریمانى
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى
گشتى خانه‌نشینى
سلێمانى ، وه‌زیر
پێنج ملێۆن و
نیو و پێشمه‌رگه‌ش
نه‌وه‌د
وپێنچ هه‌زار
خانه‌نشنینى
وه‌رده‌گرن!!!!
110 هه‌زار
پێشمه‌رگه و
200 هه‌زار خانه‌واده‌ى
ئه‌نفال و فه‌یلى
و کیمیاباران
موچه‌ى خانه‌نشینى
وه‌رده‌گرن (
سه‌یرى ماڵپه‌ڕى
هاووڵاتى 15/6/2007
بکه‌ن). له
بیریشتان نه‌چێ
یه‌ك ملیۆن و
دوو سه‌د هه‌زار
موچه‌خۆریشمان
له هه‌ر سێ
پارێزگاکه
هه‌یه، که‌چى
هه‌ر دوێنێ له
سه‌ر شاشه‌ى
زاگرۆس تى ڤى
،جه‌نابى به‌ڕێوه‌به‌رى
چاودێرى
پزیشکى هه‌ولێر
، هه‌موو که‌مته‌رخه‌میه‌کانى
دائیره‌که‌ى
خۆى بۆ که‌مى
کارمه‌ندان
گێڕایه‌وه!!!
شه‌هیدى
سه‌رکرده جه‌میل
ڕه‌نجبه‌ر
کاتى خۆى ده‌یگوت
شۆڕش وه‌ك شه‌مه‌نه‌فه‌رێك
وایه، له هه‌ر
وێستگه‌یه‌ك
نه‌فه‌رى
لێداده‌به‌زێ
و نه‌فه‌رى
تریشى لێ سوار
ده‌بێ. ئه‌گه‌ر
ته‌مه‌نى ئه‌م
یانزه‌مانگه‌ى
نێوان کۆتایی
مانگى ئازارى
1974 و سه‌ره‌تاى
ئازارى 1975 لێده‌رکه‌ین
،له 11/ئه‌یلولى
1961 تا پێش ڕاپه‌ڕینى
1991 شۆڕشى
کوردستان نه‌ك
110 هه‌زار به‌ڵکو
نیو ئه‌وه‌نده‌شى
نه‌بووه. سه‌رده‌مى
شه‌ڕى سه‌ددام
–خومێنى،
داروبه‌ردى
کوردستان پڕ
جاش بوو و سه‌ددام
به‌شانازییه‌وه
له سه‌ر شاشه‌کانى
ته‌له‌فزیۆن
گوتى 115 هه‌زار
جاشى وه‌ته‌نى
کوردمان هه‌یه!!!
بێگومان
که‌س نیه نه‌زانێ،
که سه‌رۆك
جاشه‌کان ده‌یان
هه‌زار ناوى
وه‌همیان ده‌دا
داموده‌زگاکانى
به‌عس به‌ناوى
جاشایه‌تیه‌وه
و له‌پێناو وه‌رگرتنى
معاشه‌کانیان
بۆ خۆیان. ئه‌و
ئاوه‌ى ئه‌رشه‌د
زێبارى و جوهه‌ر
هه‌رکى و عه‌باسى
مامه‌ند ئاغا
و حوسێن ئاغاى
سورچى و که‌ریم
خان برادۆستى
..هتد ڕشتیان،
به‌رپرسه‌کانى
کوردستان
ئیمڕۆ پێى
لێده‌خشێنن و
له ڕێساکانى
ئه‌وان لایان
نه‌داوه و ئه‌وانیش
مناڵى سه‌ر
بێشکه‌و
مردووى
گۆڕستانیش به
پێشمه‌رگه
ده‌نوسن !!!
من هه‌ر
نه‌ك ناڵێم
پێشمه‌رگه‌ى
ڕاسته‌قینه
و خانه‌واده‌ى
ئه‌نفاڵ و
کیمیاباران
وفه‌یلیه‌کان،
مافى ئه‌وه‌یان
نه‌بێ، به‌ڵکو
ده‌بوایه هه‌تا
ئێستا ئه‌وانه
هه‌موو خاوه‌نى
گوندى مۆدێرن
و باشترین خه‌سته‌خانه
و خوێندنگا و
خزمه‌تگوزایه
شاره‌وانیه‌کان
بونایه، نه‌ك
مانگانه‌یان
25 دۆڵارو خانه‌نشینى
وه‌زیرێكى گه‌نده‌ڵیش
چوار پێنج
ملیۆن دینار
بێ!!!
په‌ڕله‌مانى
کوردستانیش
ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ى
ئه‌وه‌یان
لێبگیرێ، که‌هیچیان
بۆ میلله‌ت نه‌کردووه
و هه‌ر خه‌مى
مووچه سه‌یاره‌ی
خۆیانه،له
جیاتى خۆ به‌راوورد
کردن له گه‌ل
ئه‌نفاڵکراو
ولادێی یه‌کى
بێ به‌ش له
بچوکترین
هۆیه‌کانى
ژیان، ده‌ڵێن
بۆ ئێوه ڕووى
ده‌متان له
ئێمه ده‌که‌ن
خۆ ئێمه به‌به‌راورد
له گه‌ل وه‌زیره‌کان
زۆر مه‌غدورین!!!
بێگومان ئه‌گه‌ر
ڕه‌خنه له‌وه‌زیره‌کان
بگرین ، له
ترسان نه‌بێ
ده‌ڵێن کاکه
ئێوه بۆ ڕه‌خنه
له‌ئێمه ده‌گرن
خۆ ئێمه به
به‌راورد له
گه‌ل ئه‌ندامانى
مه‌کته‌بى
سیاسیه‌کانى
هه‌ردوو
حیزبه‌که
زۆر مه‌غدوورین،
به‌خواى ئه‌گه‌ر
له‌ترسى
نانبڕان نه‌بێ،
ئه‌وانیش ئه‌کید
ده‌ڵێن کوره
بابه ئێمه
به به‌راورد
له گه‌ل سه‌ره‌گه‌وره‌کان
هیچمان نیه!!!
یه‌عنى به‌کوردیه‌که‌ى
خۆمان بودجه
وداهاتى
کوردستان ده‌بێ
وه‌ك په‌ینه
کیمیاویه‌که
به که‌وچکه
چا به‌سه‌ر ئه‌و
هه‌ژاره
لادێی یه
قاره‌مانانه‌ى
دابه‌شبکرێ،
که هه‌تا
دوێنێ پێشمه‌رگه‌یان
له نێو ماڵ
مناله‌کانى
خۆیان ده‌خه‌واندو
پارووه نانه‌که‌شیان
له گه‌ل دوو
له‌ت ده‌کردن.
خانه
نشینى، موچه‌یه‌كه
ده‌درێ به‌و
که‌سانه‌ى که
هه‌تا تواناى
کاریان هه‌بووه
کاریان کردوه‌و
به‌شێکى موچه‌که‌شیان
وه‌ك بیمه‌ى
خانه‌نشینى
داوه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى
خانه‌نشینى.واته
هه‌تا خۆیان
له‌ژیاندا
مابن مافى
موچه‌شیان ده‌بێ.
پاش مردنیشیان
ئه‌گه‌ر بێت‌و
مناڵى ژێر ته‌مه‌نى
18 ساڵیان له
پاش به‌جێ نه‌مابوو،
یان ژنه‌که‌ى
له ژیان دانه‌مابوو،
ئه‌وا ده‌بێ
موچه‌که‌ى یه‌کسه‌ر
بوه‌ستێنرێ. چونکه
ناکرێ موچه‌ى
خانه‌نشینى
ده‌یان نه‌وه‌ى
شه‌هید و
مردوو بگرێته‌وه.
مه‌رجه‌کانى
خانه‌نشینى
چین؟
هه‌رچه‌نده
مه‌رجه‌کانى
خانه‌نشینى که‌مێك
جیاوازیان هه‌یه
له ووڵاتێکه‌وه
بۆ ووڵاتێکى
تر، به‌ڵام به‌گشتى
جیاوازیه‌کان
زۆر نین.
مه‌رجه‌کانیش
به گشتى ئه‌مانه‌ن:
1- خانه
نشین کراو
نابێ هیچ موچه‌یه‌کى
تر وه‌ربگرێ
له غه‌یرى
موچه‌ى خانه‌نشینى،
به‌ڵام مافى
ئه‌وه‌ى هه‌یه
که بۆ خۆى
کارى سه‌ربه‌خۆ
بکا واته بۆى
نیه پۆستێكى
تر‌ى ده‌وڵه‌ت
داگیر بکا، ئه‌گه‌ر
ئه‌مه‌ى کرد
موچه‌ى خانه‌نشینیه‌کى
ڕاده‌گیرێ ،تا
واز له پۆسته‌که‌ى
دێنێ.
2- که‌سى
خانه‌نشین
کراو ،ئه‌گه‌ر
نێرینه بوو
ده‌بێ ته‌مه‌نى
گه‌یشتبێته
65 ساڵ و مێینه‌ش 62،5ساڵ
بێ، به‌ڵام له‌و
ووڵاتانه‌ى،
که تێکڕایی
ته‌مه‌نیان
تێدا کورته
،ماوه‌که به
شه‌ست ساڵ بۆ
نێرینه‌و په‌نجا
وحه‌وت ساڵ بۆ
مێینه داده‌نێن.
3- ژماره‌ى
ئه‌و ساڵانه‌ى
که‌سه خانه‌نشینکراوه‌که
کارى تیا
کردوه*.
*له
یاساى خانه‌نشینى
عێراقدا ، خانه‌نشینکراو
ده‌بوو یان ته‌مه‌نى
شه‌ست ساڵ بێ
یان 30 ساڵ خزمه‌تى
کردبێ، ئه‌وکات
مافى وه‌رگرتنى
100% دوا موچه‌که‌ى
ده‌بوو پاش
بڕینى هه‌موو
سه‌رباره‌کان
( المخصصات).بۆ
مێینه‌ش یان 30
خزمه‌ت یان ته‌مه‌نى
گه‌یشتبێته
په‌نجا و حه‌وت
ساڵ و نیو.
خۆ ئه‌گه‌ر
مرۆڤێك له فه‌رمانگه‌یه‌کى
که‌رتى تایبه‌ت
کارى کردبایه
و بیمه‌ى خانه‌نشینى
نه‌دابوایه،
ئه‌وا ئه‌م
ساڵانه‌ى بۆ
به خزمه‌ت نه‌ده‌ژمێردرا.
4- ئه‌وکه‌سانه‌ى
که توشى نه‌خۆشى
درێژخایه‌ن و
که‌مئه‌ندامى
ده‌هاتن،
ڕاپۆرتى
لێژنه‌ى
پزیشکى پله‌ى
که‌مئه‌ندامیه‌تیه‌کانیانى
دیارى ده‌کردو
له به‌ر
ڕۆشنایی
ڕاپۆرتى
لیژنه‌که و
پله‌ى که‌م ئه‌ندامیه‌که‌یان
موچه‌که‌یان
دیارى ده‌کرا.
ئه‌گه‌ر
پێویستیشى
بکردایه ده‌بوو
نه‌خۆشه‌که
یان که‌مئه‌ندامه‌که
ماوه نا ماوه
سه‌ردانى
لێژنه‌که
بکاته‌وه،
واته ئه‌گه‌ر
ته‌ندروستى
باش ببوایه‌وه،
ده‌بوو
جارێکى تر بگه‌ڕێته‌وه
سه‌رکار، ئه‌گینا
موچه‌که‌ى ده‌بڕا
یان که‌م ده‌کرایه‌وه.
5- ماوه‌ى
سه‌ربازى (
خدمة العلم)
ساڵێکى به‌دوو
ساڵى خزمه‌تکردن
ده‌ژمێردرا،
بۆ موچه‌و
خانه‌نشینیش.
6- له
هیچ ووڵاتێکى
دونیا ( هه‌تا
له جیبۆتى و
سۆماڵ و
جوزرولقه‌مه‌ریش)
په‌ڕله‌مانتار
و وه‌زیر ته‌قاویتى
وه‌رناگرن،
به‌ڵکو ئه‌و
ماوه‌ى له‌و
پۆستانه‌داده‌بن
بۆیان به
خزمه‌ت ده‌ژمێردرێ
و ده‌خرێته
سه‌ر ساڵه‌کانى
خزمه‌ته‌کانیان.
ئه‌ده‌بیاتى
شۆڕشى
کوردستان ،له‌سه‌رده‌مى
شاخ جه‌ختى له
سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى
ئه‌زمونى
شۆڕشه سه‌رکه‌وتووه‌کانى
وه‌ك شۆڕشى به‌لشه‌فى،
نیکاراگوا،کوبا
و هه‌تا هى ئه‌ریتیریاش
ده‌کرد. به‌ڵام
کاتێ گه‌یشتنه
سه‌رده‌سه‌ڵات
کت ومت ئه‌زمونى
خه‌میره‌سووره‌کان
و ته‌جروبه
فاشیله‌که‌ى
ڕێکخراوى
ئازادىخوازى
فه‌له‌ستینیان
پیاده کرد.
له‌وه‌ش ناچێ
هیچ پێشبینیه‌کیان
بۆ ڕوونه‌دانى
غه‌زه‌یه‌کى
تر له‌کوردستان
هه‌بێ، چونکه
ئه‌گه‌ر ئه‌م
جۆره
پێشبینیانه‌یان
بکردایه
،ئاوا ته‌جروبه‌که‌یان
به‌ده‌ردى گه‌نده‌ڵیه‌که‌ى
ڕێکخراوه
ڕزگاریخوازه‌که‌ى
فه‌له‌ستین
نه‌ده‌برد. ئه‌گه‌ر
ئه‌وان ئه‌م
جۆره
پێشبینیانه
ناکه‌ن، ئه‌وا
سه‌لاحه‌ددین
محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین
به ئاشکرا ده‌ڵێ
گه‌وره ئه‌فسه‌رێكى
ئه‌مه‌ریکى
پێی‌گوتم دواڕۆژى
کوردستان بۆ
ئێوه‌یه!!!
خۆزگه
یه‌کێتى و
پارتى، (ناڵێم
ته‌جروبه‌که‌ى
پۆل پۆت چونکه
ئه‌وان هێشتا
له شاخ بوون
پۆڵ پۆتى هه‌ره‌سیان
هێناو ڕووى ڕه‌شیان
به‌ده‌رکه‌وت)
به‌ڵام ده‌ڵێم
ته‌جروبه
ى ئێستاى مه‌حمود
عه‌باس و حه‌ماسیشیان
ده‌خسته نێو
ئه‌ده‌بیاتى
سه‌رده‌مى
ئیمڕۆى خۆیان.
چونکه‌من هه‌تا
ئێستاش له
سایه‌یی ئه‌ده‌بیاته‌کانى
سه‌رده‌مى
شاخیان
ووتاره‌کانى
گۆڤارى
الهــدف و
ناوى تاکه
تاکه‌ى
ڕێکخراوه‌کان
نێو منظمة
التحریر
الفلسطینیة م
له بیر ماون،
هه‌ر له
الجبهة
الشعبیة (
جورج حبش)
،الجبهة
الدیمقراطیة (
نایف حواتمة و
أحمد جبریل)،
هه‌تا ده‌گاته
الجبهة
العربیة که‌ى
سه‌ر به ڕژێمه‌که‌ى
سه‌ددام، چونکه
ده‌مه‌وێ
بزانم چۆن باس
له‌ده‌رس و په‌نده‌کانى
ئه‌م ئه‌زمونه
ناسه‌رکه‌وتووه
ده‌که‌ن؟ ده‌یانه‌وێ
چۆنمان گۆش
بکه‌ن تا ڕێ
له‌م په‌تایه‌ى
فه‌له‌ستینیه‌کان
بگرین و نه‌یه‌لین
بگاته
کوردستان. ئه‌گه‌ر
ده‌شیانه‌وێ
هه‌ر به‌قسه‌ى
دیبلۆماسى و
زمانى لوس په‌رده‌پۆشى
گه‌نده‌ڵى
بکه‌ن، ئه‌وا
ده‌ڵێم به‌خواى
سه‌رانى فه‌له‌ستینیش
که دێنه سه‌ر
ته‌له‌فزیۆن،
به‌قسه هیچ
تێدا ناهێڵنه‌وه‌و
ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر
هه‌ر که‌سێ به‌ڵگه‌یه‌کى
له سه‌ر گه‌نده‌ڵى
گه‌وره‌ترین
به‌رپرسمان
هه‌یه ،با
پێمان بڵێ هه‌تا
بیده‌ینه
دادگا!!! به‌ڵام
هیچ میلله‌تێك
به‌م لایلایه‌نه
خه‌وى لێنه‌که‌وتوه،
بۆیه هه‌تا
ڕیسه‌که نه
بۆته‌وه
خورىسه‌رکردایه‌تى
کورد ده‌بێ به‌جیدى
گه‌نده‌ڵى
بنه‌بڕ بکا ،
ئه‌گینا خه‌ونه‌که‌ى
به‌ڕیز سه‌ڵاحول
دین و خه‌رابولوه‌طه‌ن
به‌ڕێوه‌یه.
جمال
مه‌لاقه‌ره
15/6/2007