موقته‌دا
مه‌جید خۆئى
چۆن کوشت
مێژووى
جیهادى موقته‌دا،
یه‌کسه‌ر
دواى ڕووخانی
ڕ‌ژێمى سه‌ددام
به هێرش
کردنه سه‌ر
مه‌زارى حه‌زره‌تى
عه‌لى
(الروضة
الحیدریة) له
شارى نه‌جه‌ف
ده‌ست پێ ده‌کا،
به بیانوى سه‌ندنه‌وه‌ى
تۆڵه‌ى خوێنى
باوکى له حه‌یده‌ر
کلیدار،.گوایه
کلیدار یه‌کێک
بووه له سه‌رکرده‌کانى
به‌عس. مه‌جید
خۆئى کوڕى گه‌وره
مه‌رجه‌عى
پێشووى شیعه(
ئیمام ئه‌بو
قاسمى خۆئى)
وئه‌میندارى
گشتى دامه‌زراوه‌ی
خێرخواهى
ئیمام خۆئى له
له‌نده‌ن که
له‌ڕێگه‌ى به‌حرێنه‌وه
هاتبوه‌وه
ناو عێراق،
چونکه ئه‌مه‌ریکیه‌کان
ڕ‌ازى نه‌بوون
له‌گه‌ل ئه‌واندا
بێته‌وه، هه‌ر
به‌گه‌یشتنى
بۆ نه‌جه‌ف ده
که‌وێته هه‌وڵى
کۆکردنه‌وه‌ى
خه‌ڵکى شاره‌که
و به‌خشینى
پاره بۆ چاکردنه‌وه‌ى
ده‌زگا خزمه‌ت
گوزاریه‌کان.هه‌روها
شه‌وى پێش
کوشتنه‌که‌شى
سه‌ردانى
موقته‌دا ده‌کا
و بڕى چڵ هه‌زار
دۆلار‌و مۆبایلێکى
سوره‌ییاى پێ
ده‌به‌خشێ بۆ
یارمه‌تى
دانى ده‌ست و
پێوه‌نده‌کانى
. مه‌جید داوا
له موقته‌دا
ده‌کا که
کێشه‌ى خۆى له
گه‌ڵ حه‌یده‌ر
کلیدار وه‌لا
بنێ له‌پێناو
به‌رژه‌وه‌ندى
گشتى شیعه‌کان
و پێشنیارى
پێکهێنانه‌وه‌شیان
ده‌کا، موقته‌دا
ده‌ڵێ باشه
بیهێنه دیوانخانه‌که‌م
(البرانى)، به‌ڵام
مه‌جید ئه‌مه
ڕه‌تده‌کاته‌وه
وله‌گه‌ل
موقته‌دا له‌سه‌ر
ئه‌وه ڕێك ده‌که‌ون
که مه‌جید به‌یانى
حه‌یده‌ر له‌گه‌ل
خۆى بێنێته
ناو مه‌زارى
حه‌زره‌تى عه‌لى
به‌مه‌به‌ستى
ئاشتکردنه‌وه‌یان.
پاش ڕێکه‌وتنه‌که‌ى
له‌گه‌ل
موقته‌دا، مه‌جید
په‌یوه‌ندى
به کلیداره‌وه
ده‌کا و ده‌ڵێ
ده‌بێ به‌یانى
له‌گه‌ڵمان
بێى بۆ
ئاشتبوونه‌وه
له گه‌ل
موقته‌دا،کلیدار
به مه‌جید ده‌ڵێ
ناوێرم چونکه
جه‌ماعه‌تى
موقته‌دا هه‌ڕه‌شه‌ى
کوشتنیان
لێکردوم و به
کوشتنی محمد
سادق سه‌درى
باوکى موقته‌دا
تاوانباریان
کردوم. مه‌جید
ده‌ڵێ باوه‌ڕبه‌م
پڕوپاگه‌ندانه
مه‌که ئێوه
یه‌ك خێزانن
له گه‌ل
موقته‌دا و له‌پاشانیش
به‌یه‌که‌وه
له‌گه‌ل کۆمه‌لێ
خزم و ئه‌هلى
شار ده‌چینه
ناو مه‌زارى
پیرۆزى ئیمام
عه‌لى ، بڕوا
ناکه‌م که‌سیش
زاتى ته‌عدا
کردن بکا له‌م
شوێنه
پیرۆزه. ڕۆژى
دوایى مه‌جید
ده‌چێته
ماڵى کلیدارو
له‌گه‌ل خۆى ده‌یهێنى
بۆ مه‌زار ،کۆمه‌ڵێ
براده‌رو
حیمایه‌شیان
له‌گه‌ل ده‌بێ
، به‌ڵام مه‌جید
به‌حیمایه‌کانى
ده‌ڵێ بگه‌ڕێنه‌وه
من لێره له‌ناو
خزم و که‌سى
خۆمم پێویستم
به حیمایه‌نیه،
ئه‌وانیش ده‌گه‌رێنه‌وه.کاتێ
ده‌گه‌نه
ناو مه‌زاره‌که
ڕوو له گۆڕى
ئیمام خۆئى ده‌که‌ن
و.پاش خوێندنه‌وه‌ى
سوره‌تى
فاتیحه له‌سه‌رى،ده‌چنه
ژوورى سادن که
نوسینگه‌ى
کلیداره له‌ناو
مه‌زاره‌که.له‌وعانه‌ى
ئه‌وان له‌ژووره‌وه
ده‌بن ، جه‌ماعه‌تى
موقته‌دا په‌یتا
په‌یتا دێن له
ده ورى مه‌زاره‌که
کۆده‌بوونه‌وه‌و
هاوار ده‌که‌ن
بمرن به‌عسیه‌کان
،کلیدار وه‌ره
ده‌ره‌وه تا
به‌سزاى خۆت
بگه‌ینین له‌تۆله‌ى
سه‌در.دواى ده‌که‌ونه
پێڵاو تێگرتن
و به‌رده‌بارنکردنیان
به و پارچه
قوڕانه‌ى که
شیعه له‌کاتى
نوێژ کردندا
سه‌رى پێده‌که‌ن.مه‌جید
تێده‌گا که
ژیانى کلیدار له
مه‌ترسىدایه
بۆیه داوا له
یه‌کێک له
هاورێ کانی ده‌کا
،بچێ حیمایه‌کان
بانگ بکا ،بۆئه‌وه‌ى
بێن ڕزگاریان
بکه‌ن، هاوڕێ
که‌ى مه‌جید
ده‌توانێ له
مه‌زاره‌که
بێته‌ده‌ره‌وه،
به‌ڵام کاتێ
مه‌جید له
ژووره‌که
دێته ده‌ره‌وه
،ده‌بینێ ئه‌وانه
هه‌موو به قه‌مه‌و
وشیرو چه‌قۆ و
داریان پێیه،
ئاله‌وکاته
یه‌کێکان قه‌مه‌یه‌ك
له مه‌جید ده‌گرێ
ئه‌ویش ده‌ستى
چه‌پى ده‌داته
به‌ر و ده‌بێته
هۆى په‌ڕاندى
سێ په‌نجه‌ى،
بۆیه مه‌جید
ده‌مانچه‌که‌ى
ده‌ردێنێ و
دوو فیشه‌که
به هه‌وا دا
ده‌نێ تا په‌رته‌یان
پێ بکا، به‌ڵام
بێ سود ده‌بێ،
ئه‌ویش هه‌رئه‌وه‌نده‌ى
بۆ ده‌کرێ خۆى
بکوتێته‌وه
ژووره‌که‌و
له‌ناوه‌وڕا
دایبخا.ئینجا
جه‌ماعه‌ته‌که‌ى
موقته‌دا ده‌که‌ونه
کێش کردنى چه‌ك
وته‌قه‌مه‌نی
له مه‌کته‌بى
سه‌در (له
جاده‌ى ڕه‌سوڵ
)وخوێندگای مه‌هدى(له
جاده‌ى تووسى)
بۆ ناو مه‌زاره‌که
(به قسه‌ى ئه‌و
خه‌ڵكه‌ی له
وێ بوونه)و
ده‌که‌ونه
گوڵله
بارنکردنى
دیوانی
کلیدار .هه‌ندێ
له‌وانه‌ى له‌ژووره‌وه
ده‌بن
بریندار ده‌که‌ن
له وانه
ماهر یاسرى به‌خه‌ستى
بریندار ده‌بێ،
بۆیه ئه‌وانیش
که دوو
کلاشینکۆف و
دوو ده‌مانچه‌یان
پێ ده‌بێ
خۆیان له حه‌مامى
دیوانه‌که
قایم ده‌که‌ن
و ده‌که‌ونه
به‌رگرى له‌خۆ
کردن تا فیشه‌کیان
ته‌واو ده‌بێ.
هه‌رکه ده‌نگى
ته‌قه‌کردن
له ژووره‌وه
ده‌بڕێ ،جه‌ماعه‌ته‌که‌ى
موقته‌دا هه‌ڵده‌کوتنه
سه‌ریان ،ئه‌م
که‌سه
نزیکانه‌ى
موقته‌داشیان
له‌گه‌لدا ده‌بێ،ڕیاز
ئه‌لنوری
زاوای موقته‌دا،
ئه‌حمه‌د
شیبانى قازی
مه‌حکه‌مه
به‌ناو شه‌رعیه‌که‌ى
موقته‌دا،مسته‌فا
یاقوبى و چه‌ند
یاریده‌رێکى
تر‌ى مه‌کته‌بى
سه‌در. کاتێ ده‌گه‌نه
ناو ژووره‌که
مه‌جید
داوایان لێده‌کا
ماهرى بۆ بگه‌یننه
خه‌سته‌خانه
چونکه به‌خه‌ستى
برینداره،
ئه‌وانیش پێى
ده‌ڵێن ئێوه
ئه‌سیرن ،به‌ره‌و
مه‌کته‌بى
موقته‌دا
ڕاپێچتان ده‌که‌ین
تا مه‌حکه‌مه
تان بکاو
خۆشیان که‌وتنه
جنێوپێدانیان
یه‌کێکیان به‌پێ
ده‌چێته سه‌رلاشه‌ى
ماهر وگیانى
له‌به‌رده‌بڕێ
چونکه
وایانزانیبوو
که بێگانه‌یه‌و
له حیمایه‌کانى
مه‌جیده.پاشان
جوبه‌ومێزه‌رله‌به‌ر
مه‌جیدو
کلیدار داده‌که‌نن
و له یه‌کیان
ده‌به‌ستنه‌وه
به پارچه
وایرى ته‌له‌فۆن
قوماشى عه‌مامه‌کانی
سه‌ریان.
دیاره ئه‌م کاره
پێشتر پلانى
بۆداڕێژرابوو،
بۆیه به‌هێنانه
ده‌رى مه‌جید
و جه‌ماعه‌ته‌که‌ى
له مه‌زاره‌که،
کۆمه‌لێكى
تر‌ى جه‌ماعه‌تى
مقتدى که‌له‌ناویانه
گه‌وره به‌رپرسانی
مه‌کته‌بى سه‌در
هه‌بوون له
پێشوازیاندابوون
به قه‌مه‌و
خه‌نجه‌روشیرو
چه‌قۆو به‌رجیغه‌وه.
له‌سه‌ر
کۆسپه‌ى ده‌رگاى
قیبله‌ى مه‌زاره‌که،
که به‌ره‌و
ده‌ره‌وه‌یان
ده‌هێنان ، مه‌جید
له‌لاى پێشه‌وه‌بوو
و کلیدار که
به موعید فه‌یازى
ڕۆژنامه
نووس له
ڕۆژنامه‌ى ئه‌ل
شه‌رق ول ئه‌وسه‌ته‌وه
که‌له‌پچه‌کرابوو
له‌دواى مه‌جید
ده‌هاتن. ئا
له‌وێ خلیل ئه‌بو
شه‌بع ناوێک
له چه‌ته‌وله‌کانى
موقته‌دا
بۆریه‌ك ده‌کێشێ
به ته‌وقى سه‌رى
کلیدارو
گیانى له‌به‌ر
ده‌بڕێ،له‌گه‌ل
که‌وتنى
کلیدار موعدى
ڕۆژنامه‌نوس
ده‌ستى له‌په‌ته‌که
به‌رده‌بێ و
خۆى له‌ناو قه‌ره‌باڵغیه‌که
ده‌شارێته‌وه
و ده‌ربازى ده‌بێله‌مه‌رگ
تا ئه‌وه‌مان
بۆ بگێڕێته‌وه
که‌من لێره
به‌کوردى ده‌یخه‌مه
به‌رده‌ستتان.خه‌لیل
ئه‌بو شه‌بع
هاوار ده‌کا
جه‌ماعه‌ت
شایه‌دیم بۆ
بده‌ن لاى سه‌ید
(موقته‌دا) که‌من
کوشتم و ئوه
بۆڕیه‌ش بۆ
یادگارى هه‌ڵده‌گرم.لێره
هه‌ندێ له چه‌ته‌وله‌کانی
موقه‌تدا ته‌رمى
کلیدار هه‌لاهه‌لا
ده‌که‌ن ونه‌وتى
پێداده‌که‌ن
تا بیسوتێنن
،به‌ڵام هه‌ندێ
ڕێش سپى ده‌ڵێن
مه‌که‌ن حه‌رامه،ئیتر
هه‌رچۆنێکى
بێ نای سوتێنن
و ده‌یخنه
ناو پیکابێکى
دوو ته‌نى بۆ
شوێنێكى
نادیارى ده‌به‌ن
به‌لام هه‌ندێ
خه‌ڵکى فزولى
به‌دوایان ده‌که‌ون
و ده‌بینن چۆن
له نێو
زبلخانه‌یه‌کى
گۆڕستانى سه‌لام
ده‌یشارنه‌وه.له‌پاشان
خزمه‌کانى،
شه‌و ده‌یدزنه‌وه‌و
کفن و دفنى ده‌که‌ن.مه‌جیدیش
به‌لاشه‌ى
پڕله‌برین به‌ره‌و
مه‌کته‌بی
موقته‌دا
ڕاده‌کا تا
خۆى ده‌خاله‌ت
بکا ، به‌ڵام
ده‌رگاى به‌ڕووا
داده‌خه‌ن.
مجید به‌خوێن
لێچۆڕاوه‌یی
پاڵى خۆى به‌دیوارى
ده‌رگاى مه‌کته‌بى
موقته‌دا ئه‌دا.
له‌نێو گه‌ڕه‌لاوژه‌ى
خه‌ڵکه‌که‌دا،
کابرایه‌کى
دووکاندارى
نزیك شوێنى هه‌راکه
،مه‌جیدو دوو
هاوڕێى ڕاده‌کێشێته
نێو دوکانه‌که‌ى
خۆى و ده‌رگایان
له‌سه‌ر داده‌خا.ئه‌وه‌ندى
پێ ناچێ موقته‌دا
له مه‌کته‌به‌کى
خۆى دێته‌ده‌ره‌وه
و ئه‌مر به
یاسر موزه‌فه‌رى
یاریده‌رى ده‌کا
مه‌جید به‌رن
دوور له‌مکته‌به‌که‌ى
ئه‌و بیکوژن
ته‌رمه‌که‌شى
بێ سه‌روشوێن
که‌ن. بۆیه
چه‌ته‌کانی
موقته‌دا، به‌دواى
ڕێچکه‌ى
خوێنه‌که‌ى
که‌وتن تا
چونه سه‌ردوکانی
کابرا
، ئه‌ویش گه‌لێکیان
لێده‌پارێته‌وه
،ده‌لێ ئێوه
کلیدارتان به‌تاوانبار
ده‌زانى و
کوشتان مه‌جید
بۆ؟ ئه‌وانیش
ووتیان ئه‌مرى
سه‌یده
(موقته‌دا)، ئه‌گه‌ر
مردووش بێ هه‌رده‌یبه‌ین
نه‌بادا گۆرى
به نسیب بێ و
له‌دوا ڕۆژ خه‌ڵك
زیاره‌تى بکه‌ن.
هه‌ڕه‌شه‌ى
کوشتن له
کابرا ده‌که‌ن
ئه‌ویش له
ترسان ده‌رگایان
بۆ ده‌کاته‌وه،
مه‌جید له‌لاى
پێشه‌ه‌وه
ده‌بێ و ئه‌وانى
تریش خۆیان
شاردبۆوه له‌نێو
دوکانه‌که،
کاتێ مه‌جیدیان
ده‌ست ده‌که‌وێ
ئاگایان له
بوونى ئه‌وانى
تر نامێنێ ،مه‌جید
په‌ڵكێش ده‌که‌ن
به‌لێدان
وپیاکێشان به‌ره‌و
شه‌قامى ڕه‌سوڵ
له وێشه‌وه
بۆ شه‌قامى
سادق. ده‌لێن
یه‌کێک له‌و
به‌ربه‌ریانه
چه‌قۆی ده‌ست
نه‌که‌وتبو
به ده‌رنافیس
له‌لاشه‌ى مه‌جیدى
مردووى ڕاده‌کرد،
کاتێ لێیان
پرسى ئه‌و ده‌یناسی
کێ یه وا لێى
به‌داخى ووتی
نا به‌ڵام ئه‌کید
به‌عسیێه‌که،
ووتیان ئه‌وه
مه‌جیدى کوڕى
ئیمام خۆئى یه
. ئه‌لێن هه‌رکه
گوێى له ووشه‌ى
ئیمام خۆئى ده‌بێ
ده‌ڕنافیس
فڕێ ده‌دا و
ده‌که‌وێته
فیغان و ده‌ڵێ
ئه‌ى بۆ به‌ئێمه‌یان
ووت ئه‌وه‌به‌عسیه!!!له‌وه‌وه
ده‌رده‌که‌وێ
هه‌ندێ
له‌و به‌ربه‌ریانه
خۆشیان نه‌یانده‌زانىکه
موقته‌دا
کێیان پێ ده‌کوژێ.
پاشان یه‌کێك
له سه‌رکرده‌کانى
موقته‌دا
ویژدانى ده‌جولێ
و خه‌ڵکه‌که
دوورده‌خاته‌وه‌و
فیشه‌کێک ده‌نێ
به‌سه‌رییه‌وه.داواش
ده‌کا که‌س
بیر له‌ناشتنى
نه‌کاته‌وه،
به‌ڵام خزمه‌کانى
مه‌جید ده‌گه‌ونه
سه‌رلاشه‌که‌ى
و ده‌توانن له
ده‌ست ئه‌و به‌ربه‌ریانه
ده‌ریبێنن هه‌رچه‌نده
کاتێ ویستیان
لاى گۆڕى
ئیمام خۆئى
بینێژن ،چه‌ته‌کانى
موقته‌دا
ڕ‌ازى نه‌بوون،
به‌ڵام له‌دوایدا
به‌رامبه‌ر
به‌رتیلێکى
باش قه‌بوڵیان
کرد
له
نوسینى : علي
الفضلي /وه‌رگێرانى
له عه‌ره‌بیه‌وه
: جمال مه‌لاقه‌ره